پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,292
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
دوور لەڕق و تەرەفگیری چەند سەرنجێک لەسەر لەبری بیرەوەری
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوور لەڕق و تەرەفگیری چەند سەرنجێک لەسەر لەبری بیرەوەری

دوور لەڕق و تەرەفگیری چەند سەرنجێک لەسەر لەبری بیرەوەری
دوور لەڕق و تەرەفگیری چەند سەرنجێک لەسەر لەبری بیرەوەری
نوسینی: #شەماڵ بارەوانی#

لە بری بیرەوەری
ئەو کتێبەی دووجارم خوێندەوە تا بتوانم گەر بەکورتیش بێ
چەند سەرنج و تێبینی و بۆچوونێکی خۆم دوور لەڕق و هەڵچوون و پەڕگیری و تەرەفگیری، و بێ لایەنانەو بابەتیانە لەسەر بڵێم.
لەبری بیرەوەری دووایین کتێبی بیرمەندی کورد بەڕێز مەلا بەختیارە، و کاتی دەرچوونی ژاوەژاو و زەجەو هەرایەکی زۆر گەورەی درووست کردوو و کاردانەوەیەکی زۆری بەدووای خۆیداهێنا.
بەداخەوە بەتایبەتی لا جەماعەتی گردەکەو و تەنانەت بەشێکی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبەی نووسەری بەڕێزیش، نووسین و ڕەخنەو وەڵام دانەوە، یەکێکە لەمافە سروشتیەکانی هەرتاکێک و دەسپێکی ئازادی مرۆڤ و سەرەتاترین مافی هەر کەسێکە، ئەوانەی بەو کتێبە سەخڵەت و قەڵس بوون وکێچ چووە کەوڵیانەوەو نەیان توانی هەزمی لەبری بیرەوەری بکەن و سەر و دڵ و میزاجیان پێی گیراو
بە پێی فەلسەفەی شەلم کوێرم و لەهیچ نابوێرم، لەدەیان پەیجی بندیوار و فەیسبوکی هەڵچووی بێ باگراوەندو و فەیکی ساختەی هەوادارو ئەندام و لایانگری بزووتنەوەو تەریقەتی ئەو کەسەی نووسەر ڕەخنەی کردووە و لە هەڵەو تاوان و لادانەکانی دوواوە، لەسۆشیاڵ میدیا،
لەدژی بەڕێز مەلا بەختیار دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی زۆر ناشرین و ناڕەواو ناشارستانی له جنێودان و تەشیرات، و شاڵاوێک سوکایەتی و بێ ڕێزی وتەنانەت دەست بردن بۆ ژیانی تایبەتی خۆی و بڵاوکردنەوەی ژمارەی خێزانەکەی، جنێونامەو سوکایەتی و بێ ڕێزی وا کە لەڕاستیدا من وەک نووسەرێک شەرم دەکەم لێرە باسیان بکەم و لێیان بدوێم، دەبوا وەک بەڕێز مەلا بەختیار خۆی داوای کرد لەکتێبەکەی و دیمانەشدا بەبەڵگەو نوسین وڵامیان بدایەتەوە، کە نەیانتوانی ئەم ڕێگەی ئارگیۆمێنت و بەڵگەو لۆژیک و شارستانیە بگرنەبەرو دوور لە سایکۆلۆجیەتێکی ڕقاوی و دەروونێکی پڕ لەهەڵچوون و کینەو بارگاوی بە توندو تیژی و نەفەسێکی هەرزەکارانەو پۆپۆلیستانەو تونێکی فاشیستانە ڕستێک بێ ڕێزی و دنیایەک سوکایەتی بۆکەسایەتی خۆی و خێزانەکەی ڕیزبکەن و شاڵاوێکی ناڕەواو قێزەون لە هێرشی جوێنی بکەنەسەر!
ڕێگەی دووم، ڕێگە هەڵەو ناشارستانی و ناشیرینەکەیان هەڵبژارد، ڕێگەی جوێن و سوکایەتی و بێ ڕێزیکردن و دەست بردن بۆ پیرۆزیەکانی نووسەرو ژیانی تایبەتی و خێزانەکەی!
کەئەمەش خۆی لەخۆیدا ئەوپەڕی بێ مۆڕاڵی و نیشانەی لاوازی و داڕوخان و کەوتنی ئەتەکێت و ئەخلاقی ئەوکەسانە دەگەیەنێت و بەداخەوە ئەوە ئاماژەیەکی زۆر ترسناکیشەو ئەوەمان، پێدەڵێت گەر خاوەنانی ئەو جۆرە لەبیرکردنەوە تەسک و ئاسۆداخراوە دەسەڵاتیان هەبێ، ئەوە تەراتێن بە ئازادیەوە دەکەن و دادگایەکی پشکنینی ویژدان و سوتاندنی کتێبەکان هەمان شێوەی دادگاکانی کلێساکانی سەدەتاریکەکانی ناوەڕاست درووست دەکەن و نووسینی مەلابەختیارەکان دەخەنە لیستی نووسینە قەدەخەکراوەکان و خۆشیان گۆردان برۆنۆ ئاسا دەسوتێندرێن و وشەکانیان لەسێدارە دەدەن و ئازادی تیرۆردەکەن و زمانی ڕەخنە دەبڕن و بۆچوونی جیاواز سانسۆر دەکەن و دەنگی هەموو نووسەرەکانی دەرەوەی سنوورەکانی مێنتەڵێنت و بازنەی ئایدلۆژیاکەی خۆیان دەخنکێنن و هەزار ساڵ دەمانگەڕێننەوە بۆ دوواوەو نێو تاریکایی سەدەکانی ناوین !
ئاخر مرۆڤی ژیرو ئازادی خواز و شارستانی و مەدەنی، وڵامی وشە بەوشەو نووسین بە نووسین و شانۆ بەشانۆ و فیکر بەفیکر دەداتەوە،
نەک بە گولەو جوێن و بێ ڕێزی و سوکایەتی و تەشیرو هەڵچون و ڕق و دەست بردن بۆ ژیانی تایبەتی نوووسەرو خێزانە بەڕێزەکەی، کەئەوە ئەوپەڕی بێ مۆڕاڵی و دۆڕاوی و شکست و لاوازی بەرامبەر پیشان دەدات.
لەلایەکیتر ئەوە دووبارە کارەساتە، ئاخر ئەو لایەنەی بەردەوام بەیتوبالۆرەیان دەخوێند و دروشمی قەبەو زلیان لێدەدا بەوەی کە ئەوان مەکۆ وسەکۆیەکی تری جیاواز و مۆدێلێکیتری باڵای سیاسەت و کاری پارتایەتی و گەمەی حزبیان هێناوەتەبوون و جیان لەوانەی پێشووتریان و ئەوان هەموو شتێکیان گۆڕیوەو دەیگۆڕن، لە بەپیرۆزکردنی کەسایەتی و پیرۆزکردنی سەرکردەو سەرۆکی بزوتنەوەو حزب و بنەماڵە، ڕەفزەو قێزەونەو، یەکسانە لای ئەمان بەکۆیلایەتی و کەمایەتی، کەچی خۆشیان نەک سەرکردەی گردەکەی خۆیان بەزندوێتی بەپیرۆز کردو دووای مردنیشی وەک بتێک هەر بەپیرۆزیان هێشتەوە ڕەخنەگرتنیان لەو سەرۆک بزوتنەوەو جوڵانەوەی خۆیان بە هێڵی سور و بڤەو هەرتەقەو کفر و تاوان داناو هەر مەلابەختیارێک و نووسەر و ڕووناکبیرو هەرکەسێک بخوازێت ئەو سنورە مەترسیناک و مینڕێژکراو هێڵە دەستکرد و کەسە بەپیرۆزکراوەی ئەوان ببەزێنێت، دەبێت هەرگیز چاوەڕێی خێر و زمانی لۆژیک و وڵامدانەوەی ئەقڵانی و بەڵگەی بابەتیانە، نەکات لای ئەو دەروێش و موریدانەی سەر بەڕێباز و تەریقەتی گۆڕان و مەکۆی ئەو بەڕێزە بەپیرۆزکراو بە پەرستشکراو بەهێڵکراوەن، نەک تەنها لەکاتی زیندوێتی وێنەو فۆرم و هێزی نیمچە خواوەندێکیان بەو کەسە بەخشیبوو، و کردبوویان بە پێغەمبەری شۆڕش و ئەفسانەیەکی بێ وێنەو بگرەکاتی مردن و دووای مردنیشی بینیمان دیمەنی قوڕپێوانیان دەکردو سەرو قژیان وەک خەنە لەقوڕی سور دەناو شیوەن و ڤیغان و واوەیلایان دەگەشت بە کەشکەڵان ئاسمان، سەیرە گەر ئەمە کەسێک یان ئەندامێکی لایەن و پارتەکانی تری دەرەوەی جوڵانەوەکەی خۆیان وا بکات و بۆ سەرۆک و سەرکردەکەی حزبەکەی سەرلەقوڕان بنێت و شیوەن وڤیغان و ڕۆ ڕۆ بکات و لەسەر ڕەخنەگرتن لەسەرۆک و سەرکردەی پارت و حزبەکەی نەک بەجوێن و تەشهیرات و بێ ڕێزی و دەست بردن بۆ ژیانی خێزانی و کەسێنی نووسەر، بەڵکە بە بەڵگەی لۆژیک وشێوازی مەدەنی و شارستانی و دیالۆکی سەردەمیانە، وڵامیان بداتەوە، ئەوە کۆیلەیە، خۆفرۆشە، دۆڕاوە، حزبیەکی دەم چەوکراوە، بەڵام بۆخۆیان پەرستنی بنەماڵەی گردەکەو و پیرۆزکردنی کەسایەتی و سەرکردەکان و ڕابەرو پێشەوای جوڵانەوەکەیان و، سەرۆکی حزبەکەیان و منالەکانی، بە زیندوویی و بە مردوویی، سونەت و ڕەواو شۆڕش و ئەرک و ئازادی و گۆڕانە، چاکتان گۆڕی ئافەرین، دەبێ بزانن دیاردەی بەپیرۆزکردن و پەرستنی کەسایەتی و سەرۆک حزب و جوڵانەوەو ڕابەرەکان، دیاردەیەکی تابڵێیت قێزەون و نامرۆڤانەو ناشارستانی و کوشندە و تراژیدیایەکی زۆر گەورەیە، کە یەخەی مرۆڤەکان دەگرێت و چاویان لەئاست حەقیقەتەکان کوێردەکات و ڕێگەنادات و و ناهێلێت فاکت و چیرۆک و ڕووداو حەقیقەتەکان وەک ئەوەی هەیە و ڕوودەدات و ڕووی داوە، ببینن و لە بازنەی کۆیلایەتی و ناهۆشیاری و بەتەقدیس کردنی مرۆڤەکانەوە دەربچن، دوواتر بەڕێز مەڵا بەختیار دووای سێ دەیە لەبێدەنگی نواندن لەهەمبەر ئەو هەموو تۆمەت و ناڕەوایەتی و چەواشەکاریانەی لەدژی دەکرێن، ئیتر ناچار دەبێت بێدەنگی بشکێنێت و
تەنها بەقەڵەم وڵامی بەشێکی هەموو ئەو بەڕێزانەی بداوەتەوە، کە ئەو پێی وایە، لەدەرحەقیدا زوڵم و
تۆمەت و ناڕەوایەتی و چەواشەکاری و ناحەقیان کردووەو ڕاستیەکانیان بەرئاژوو کردووەو و ڕووداوەکانیان شێواندووە، کەسانێک کە خۆیان وەک سمبۆلێکی نەتەوەیی و پاڵەوانێکی ئەفسانەیی سەردەمی شاخ بەخەڵک ناساندووەوە خۆڵیان کردووەتەوە چاوی هەزاران کەس لە موریدو دەروێش و شوێنکەوتووانی خۆیان و واخۆیان پێشانی خەڵک و جەماوەر داوە، کە هیچ هەڵەو پەلەیەکیان نییە و دەستیان لەهیچ تاوانێکدا نەبووەو پەپولە ئاسا پەنجەیان بە خوێنی چۆڵەکەیەکیش سوور نەبووە، کەچی لەحەقیقەتدا مێژوویان بارگاویە بەدیل کوشتن و لێوان لێوە له تراژیدیاو سیخناخە لە ڕووداوی کارەساتاوی لەچەشنی قڕناقاو پشت ئاشان و ئاشتی مەڵبەندی یەک، و ئەو جۆرە کارێزماکارتۆنی و پاڵەوانە ساختەو دەسکردانە بگرە هەڵگیسێنەرو ئەندازیاری
تەقینەوەی بەنداوی دەربەندیخان و شەڕی براکوژی و ناوخۆیش بوونە!
مەلا بەختیار هەمیشە بەوەناسراوە
کە نووسین و لێدوانەکانی بێ بەردەو بەڕاشکاوی دەردەبڕێت و شتەکان وەک خۆیان دەخاتەڕوو، ئەو کەسێکی ڕوون و بێ گرێیە، و بێ ماسک و بەڕوونی ڕەخنەدەگرێت، و شتی نەگوتراو نوێش دەڵێت. لەڕێگای دیالۆک و دیبەیت و قەڵەم و مەدەنیانەوە بۆچون و ڕەخنەو سەرنجەکانی خۆی تەرح دەکات،
لەلەبری بیرەوەریش هەمان شێوەو پێڕەوی لەهەمان ڕێچکەڕاشکاوی و بێ گرێیەکەی خۆی کردووە،
سەرەتا خوێنەر بۆوەی وەک دەروازەیەک بڕواتە ناو کتێبەکەو دەست بکات بە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی و شەن کەو کردنی پێشەکییەکەی بەتایبەتی،
ئەوە دەبێ سەروو کاری لەگەڵ تیۆرە زانستی و وفەلسەفیەکاندا هەبێتن و ئاشنای جیهان بینی فەیلەسوفەکان بێت و پاگراوەندێکی مەعریفی-فیکری و فەلسەفی قوڵی هەبێت تا بتوانێت لێی تێبگات، دەنا بۆخوێنەری ئاسایی پێشەکییەکە کە پێشەکیەکی زۆر دوورو درێژی نادرێژدادڕە، وا بە ئاسانی خۆی نادات بەدەستەوەو بابەتەکان ئالۆزو قوڵن و خوێنەری سادە هڕه لەبڕەی لێ دەرناکات و تەقەی سەری یەت!
لەبری بیرەوەری کتێبێکی قەبارە مەزنی 732لاپەڕییەو تێدا تالاپەڕە 457 نوسین و وەڵامدانەوەی نووسەرە.ئینجا دووای ئەمە کرۆنۆلۆژیای بەڵگەکان دەخاتەڕوو لەلاپەڕە 467 تا لاپەڕە 481وتارەکان و لە لاپەڕە 488 تا 550 نامەکان، لەلاپەڕە 552 تاوەکو 729 نامیلکەکان لە خۆی دەگرێت.
لەبری بیرەوەی زانیاری زۆر و مەعلوماتی وردوو گەڵێ شتی نەزانراوی تێدایه، تەژیه لەئارگیۆمێنت و بەڵگەنامەو بیرەوەری، دەمانگەڕێنێتەوەبۆ زیاتر لەمێژووی چڵ ساڵ بەر لەئێستاو بۆ نێو ڕووداوەکانی ڕابردوو کە نووسەری هێژا خۆی لەسەرەتای ساڵانی هەفتاکانەوە، بەترشی و سوێری، تاڵی و تفتی، ڕەش و سپی، باشی وخراپی، جوانی و ناشیرینیەکانییەوە، لەگەڵ ڕووداوەکان ژیاوە، جاچەند بەری دەکەوێت و چەند لێی بێ بەری و ئەستۆپاک و بێ خەتاو ئۆباڵەو چەندە بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەو ڕووداوو چیرۆکانەی لەمێژووی شاخ ڕوویانداوە، کەبەڕێزیان لەنێو کتێبەدا باسی لێوەکردوون و تیشکی خستونەتەسەر دەکەوێتە ئەستۆی خۆی، ئەوەخۆی باشتردەیزانێت، چونکە خۆی وەک کەسێکی دیارو چاڵاک و بەژداربوو و کارەکتەرێک لەگەڵ چیرۆکەکان و لەناو بۆتەی واقعی ڕووداوەکان ژیاوەو پۆست و پلەو پایەو پێگەی هەبووە، بڕواناکەم مەلا بەختیاری بیرمەندو عەلمانی دیموکراسی خوازو ڕۆشنگەر
هێندە مرۆڤێکی بێ موبالات و بێ ویژدان بێت و لەئاستی مێژووی نووسینەوەی ڕووداوەکاندا نەبێت و وەک خۆیان مێژوو و ڕووداوەکانمان بۆ نەگێڕێتەوە، و خۆی لەئەرک و مەسولاتی و هەلەو کەم و کوڕیەکانەوە ببورێت و دۆزیبێتەوە، من وای نابینم هەرگیز.
لەبری بیرەوەری
ئەرشیفی مێژوویەکی ترو شێوازێکتری ڕووداو حەکایەتەکانمان پێدەناسێت، بەهونەرە بەرزە ڕەوان بێژییەکەی و نووسین و تەعبیرە پاراوو جوانەکەی.بەڕێزمەلابەختیار
شتگەڵێک لەو کتێبه دەڵێت، بۆ زۆرێکمان شۆک ونوێ و نەبیستراوە.لەبری بیرەوەری نووسینەوەی دیوە شارەوەکانی مێژووە، گەلێ ڕاستی نەزانراوی پشت پەردەوشاراوەمان بۆ ئاشکرا دەکات، و دەبێت دووبارە ئەو کەسانەی مێژوو دەنووسنەوەو پسپۆڕی ئەم بوارەن هەڵوێستەو خوێندنەوەوپێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنێکی تی سەر لەنوێ وتازەی مێژوو و پێناسەیەکی تری ئەوەبکەنەوە کە پێی دەڵێن شۆڕش.و
دەست بکەن بە هەڵدانەوەی پەڕە تاریک و ڕەشەکانی شۆڕش،
لەلە بری بیرەوەری ماسکی کەسانێک دەکەوێت، کە تائێستا لای زۆرێک وەک پاڵەوانێکی بێ وێنەو قارەمانێکی نەبەرد بینراون و ناسێندراون و هەربەماکیاجێکی دەستکرد و ڕۆپۆشێکی ساختەو فریودەرانەوەبینراون، لەبری بیرەوەی دیوێکیتری ڕووداوەکان و خوێندنەوەیەکی تری حەکایەتەکانە، لەبری بیرەوەری بۆ بەشێکی زۆری خەڵکی قسەی تازەو نەبیستراوبوون، وەک شڵەقاندنی گۆمێکی مەنگ، دەنگی دایەوەو کاردانەوەی بەدووای زۆری خۆیدا هێناو زۆرترین بابەتی لەسەرنووسراو دەنگۆو قسەو هەرای لەمەڕ درووستبوو،
لەبری بیرەوەری بۆ ئەوانەی هاوڕا، یاخۆد، دژەڕای نووسەکەیین، کتێبێکە بەڕاستی شایەنی خوێندنەوەیە،
مەلا بەختیار هەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا لەبارەی سایکۆلۆژیەتی توندوتێژی دەپرسێت، ئاخۆ ئەو توندوتیژیە زادەی چ کلتورێکەو ئینجا دێتەسەر تەوەرەکەو باس لە
بنچینەو ڕەگوریشەی توندوتیژی دەکات، بە پشت بەستن بە کۆمەڵەک بەلگەو ژێدەری فیکری و مێژوویی و فەلسەفی و
لەتوندتیژیی سیاسیی دەکۆڵیتەوە، و دیدەنیگاو بۆچوونی خۆیشیمان بۆ لەبارەی ئەو توندو تیژییە بەیان دەکات و لێی دەدوێت.لەپێشەکیەکەی نوووسەر لەسەر ڕق دەدوێت و بەبۆچوونی ئەو کۆمەڵێک فاکتەر دەبن بە هۆکاری لەدایک بوونی ڕق لەدڵ و دەروونی مرۆڤەکانداو واتا هیچ کەسێک (لەئاسمانەوە یان نەخۆی و نەپێکهاتەکەی و نەسروشت و باری دەروونیشی، بەدابڕاوی لەژینگەی باری کۆمەڵایەتی پێکنایەت، دەروبەر، وڵات، کۆمەڵ، خێزان، پەروەردەوژیانی حزبایەتی، تەنانەت ڕووداوە سیاسی و شەخسیەکانیش لەپێکەوەنانی کەسایەتی هەموو کەسێکدا، ڕۆڵی هەمە لایەنەیان هەیە)کەواتە هیچ کەسێک
بە سرووشتی خۆی وەک کەسێکی ڕقاوی و بوغزاوی کینە لەدڵ لەدایک نابێت، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی ئەو ڕق و کینەیە لەهەناودانی شتی ترەوە دێنە دەرو مەسەلەکلتووری و پرسە ئابووریەکان و لایەنەکۆمەڵایەتی و دابوونەریت و ئەقیدەو ئایین مەزهەبەکان و ئایدۆلۆژیاکان و فاکت ودۆخی سیاسیش دەستێکی خراپ و ڕۆ ڕۆڵێکی زۆر نەگەتیڤیان هەیە لە سەرهڵدانی ڕق و کردنی مرۆڤ بەکائینێکی ڕقاوی و شێواندنی سایکۆڵۆجییەتی تاک و هزرو ناخ و دەروونی کەسەکان وچاندنی تۆی کینە لەدڵی مرۆڤەکاندا، نووسەر بۆچوونی وایە کە ڕق و توندو تیژی لەمێژە ڕەگی خۆی لەناو کورد داکوتاوەو مێژوویەکی درێژی هەیەو دیاردەیەکی سەردەمی مۆدێڕنەو تازەو نوێ نییە کە کورد تازە پێی ئاشنا بووبێتن.بەڵکە حزب و هێزەیلەسیاسیەکان لەپێناو هەژموون و بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان هیچ درێخیەکان نەکردووە لە بەکارهێنانی هەچی شێوازی شکەنجەو و توندو تیژی و زەبرو زەنگە و ئەوەی لەدەستیان هاتبێتن بەزیادیشەوە لەدەرحەق یەکتری کردوویانەو یەکدیان خەفەو سەرکوتکردووە
، وەک بەڵگەش بۆئەمه دەمانگەڕێنێتەوە بۆ قۆناخی مێژووی حوکمڕانی میرنشین و ئەمارەتەکوردییەکان، بەڕێز مەلا بەختیار بوچوونی وایه کە مێژووی حوکمڕانی کوردی هەمووی سیخناخ و بارگاویە بەتوندو تیژی سیاسی و تاقە قۆناخ و لەناو ئەمیش تاقە کۆمارێک نەبێت کە بەدەرو دوورو هەڵاوێردە لەو زەبرو زەنگ و توندوتیژییە، ئەمیش تەنها کۆمارەکەی قازی موحەمەدو مەهابادە، کە نووسەر بە ئەزمونێکی جوانی بێ توندو تیژی دەهێنێتەوەو پێی وایه لەو کۆمارە توندوتیژی سیاسی بەرامبە نەیاران و خەڵک ئەنجام نەدراوە، ئینجا بیرمەندو نووسەری لەبری بیرەوەری
دوواتر باس لەشۆڕبوونەوەی ئەو کلتوری زەبرو زەنگ وتوندو تیژی و یەکترسڕینەوەو خەفەکردن و سەرکوت کردن وقبوڵ نەکردنەدەکات و باس لە شۆڕشی ئەیلول و سەردەمی تازەوئیجا باس لەجەنگی ناوخۆدەکات لەنێوان حزب و لایەنە کوردیەکان لەسەردەمی شاخ، جەنگی نێوان یەکێتی و پارتی، شیوعی، پاسۆک و هتد... ئینجا باس لەتیرۆرو ئغتیالی سیاسی دەکات و ناوی کومەڵێک کەس دێنێت کە لەسەردەستی هاوسەنگەرو هاوخەبات و هاوڕێباری خۆیان مۆری ناپاکی و خەیانەت دەرێت لەتەوێلیان و ئەفسووس و هەزار مخابن بە ناحەق و ناڕەڕواو بێ ڕوحمانەو دوور لە هەر پڕێنسیپێکی مرۆڤانەو ویژدان تیرۆردەکرێن و دەکوژرێن، لەنمونەی عەبدولای سور، و وریای وەستا شەهاب، حەمید محەمەد عەبدولا(شاسوار-بەمۆ خانەقین)
-فەرید براییم.
-خەلیل دەکەیی.
کەریم تایشەیی.
-عیدان عەلی مەحمود
-سالاری حاجی دەروێش
فەرهاد کاوانی و
-ئەکرەم حەسەن قادرو
کۆمەڵێک پێشمەرگەی تری ئاڵای شۆڕش!
هەروەسا نووسەر لەبەشێکیتر باس لەململانێی نێوان کومەڵەو یەکێتی و ئاڵای شۆڕش دەکات و لەوگرتن و زیندانی کردنەی خۆی دەدوێت کە بەڕاستی بەناحەق ئەو هەموو ساڵە زیندانی دەکرێت..
لەکۆتاییدا دەڵێم
کتێبی لەبری بیرەوەری، بیرەوەریەکانی بەڕێز مەلابەختیاری بیرمەندو نووسەرنین وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات(بیرەوەریەکانی من نین، تەمەن یاربێ بیرەوەریەکانیشم دەنوسم)
نووسەر لە لەبری بیرەوریدا باسی دەیان کەسایەتی و کۆمەلێک بابەتی تری کردووەو بەوردی لێیان دوواوەو زانیاری بۆخوێنەرانی کتێبەکەی لەبارەیانەوە خستووەتەڕوو، کە لێره نووسین لەسەر هەموویان، زۆر دەکێشێت و هەوێرەکە ئاوی زۆری دەوێت،
ماوەتەوەبڵێم
لەبری بیرەوەری بەرگری نامەیەکە کەتێیدا نووسەر بەرگری لەخۆی دەکات و بەرپەرچی هەموو ئەو نووسەرانەی لەنموونەی مەلا ئەحمەدی بانی خێڵانی و نەوشێروان مستەفا ئەمین، هۆمەرشێح مووس، ئەرسەلان باییز، ئاوات قارەمانی، فەرەیدوون عەبدولقار، برایم جەلال، کە ئەم بەڕێزانە پێشووتر هەموویان لەدژی بەڕێز مەلابەختیارنووسیویانە، تەنانەت وڵامی هەندێک قسەی مام جەلالیش دەداتەوە.
بەڕێز مەلا بەختیار لە لەبری بیرەوەریدا
بەگوتەی خۆی وڵامی بەشی زۆری ئەم لەبری بیرەوەری بەرپەرچدانەوەو وەڵامدانەوەیە بۆ چەندین کتێب و ڕەخنەو هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی پەرتۆکەکانی لەنمونەی
لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ، و، پەنجەکان یەکتردەشکێنن، ، نەوشیروان موستەفا، ، ،
دیداری تەمەن مام جلال، چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە، ، برایم جلال، هەڵۆسورەکانی قەندیل، ، فەرەیدون عەبدولقادر.
و بێگومان لەگەڵ ئەوەی نووسەر شتەکانی زۆر جوان و بەزمانێکی زانستی و ئەکادیمی و ئەدەبی و بەرز نووسیوەو بێ پێچ وپەنا لەسەربابەت و ڕووداوەکان دوواوە، بێگومان لەپاڵ خاڵە ئیجابیەکان، شتی نێگەتیڤ و سلبیاتیش دەبێت و مرۆڤ کەمال و مەعسوم نییە و دەکەوێتەژێر کاریگەری کاردانەوەکان و لەکاتێکدا لەوڵامی شتەکان، یاخود بوختان و چەواشەو هەلبەستراوەکان دەداتەوە، سروشی مرۆڤ وایە، بۆیه ئەگەر کۆنترۆل و بەرزەفتی خۆی نەکات و هێمن نەنووسێت ئەوەدەکەوێتەهەمان لادان و هەڵەی بەرامبەرەوە،
لێره نووسەری بەڕێز هەندەک جار لەو زمانە ئەکادیمیەی خۆی دوور دەکەوێتەوەهەندەک وشە بۆ ئەوکەسانە بەکاردەبات کە نەدەبوو ئەو وەک بیرمەندو ڕووناکبیرێک ببڕای ببڕ پەنای بۆ ئەو شێوازە لەدەربڕین و زمانە نەگونجاوە ببات.وەک بەکاربردنی وشەی: موراهیقی سیاسی، شێت، جەلاد، ترسەنۆک، دووڕو، جەنەڕاڵی نووسەر، درۆزن، درۆکۆ، فشەکەر، نەخۆش، ناجوامێر، بێ نەزاکەت، ئاست نزم، ماستاوچی، هەڵپەرست، ڕاپۆرتنووس، و چەندوشەیەکیتری لەشێوەی ئەمانە!
ڕەخنە گرتن ئەوکاتە نەرێنی و ڕاست و لۆژیکی وتەواو دروستە، کاتێک لە فۆرمێکی ئەکادیمی و لۆژیکیانەوە دەرببڕێت، هەڵبەت مەبەستم ئەوەنییه بڵێم ڕەخنەکانی نووسەری بەڕێز سەراپای لێر خاڵین لەو مەرج و پڕەنسیپانەوە، بەڵکو لەهەندێک شوێن پێشێلی ڕێساو یاسای ڕەخنەو زمانی نووسینی ئەکادیمیانەکراوەو لە میتۆدی ڕەخنەیی لایداوە، وەک ئاماژەماندا
نووسەری هێژا لەپێشەکی کتێبەکەی باس لەڕق وکینەدەکات و ئیدانەو سەرکۆنەیدەکات و بە خراپ و کارەسات وەسپی دەکات، کەچی خوێنەر لەکاتی جێ هێشتنی پێشەکی کتێبەکەو دوواترخوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە، هەست بەوە دەکات کەنووسەری بەڕێزیش خۆی به نەزعەیەکی سایکۆلۆژی تاڕادەیەک توندو ڕقێکی نیمچەئەستوور بەسەریدا زاڵەلەبەرامبەر ئەو بەڕێزانەی کە وڵامی داونەتەوەو لەهەندێک شوێن زمانێکی هەڵچوو و ڕەدو ڕەد فعلێکی پێوەدیارە.ئەفسووس.
لەکاتی نووسین و ڕەخنەو وڵامدانەوەکانیدا شێوەیەک توانج و لاقرتێ و پلار و نزیک لەسنووری گەرهەڵەنەبم و گونجاوبێ بڵێم سوکایەتی بەتایبەتی بە یەکێک لەو نووسەرانەی لەنێوان ئەوچەند نووسەرەی وڵامیان دەداتەوە دەبینرێت!کە پێشووترو لە1/12 /2012، لەکتێبێکی تری خۆی نووسەری هێژاو قەدرگران لەژێر ناوی(چۆن چەپکێک و کام مێژووی کۆمەڵە؟!) وڵامی کتێبەکەی ئەو کەسەی داوەتەوە کە لەبری بیرەوەری دووبارە وڵامی دەداتەوە!
کەنەدەبوو هەرگیز بیرمەندێکی لێهاتوو و خاوەن قەڵەم و ئەزمون و مێژوو و کەسایەتییەکی ئینسایکلۆپیدیای پڕ لەزانیاری و مەعریفەو فەلسەفەو کەشکۆڵێک له ڕووناکبیری و ئەزمون، و ڕێزدارو ناوداری وەک بەڕێز مەلا بەختیار بکەوێتە ئەم تەلەزگەیەو تووشی هەڵەو شێوازی وا لەوڵام دانەوەبێت !بیرمەندێک
کە قسە لەسەر زۆر ڕەهەندو بابەت و بواری جیاجیای وەک زانستی، هیۆمانیزم، سایکۆلۆژیا، ئەنسرۆپۆلۆژیا، سۆسیۆلۆژیا، فیکر، ئەدەب.، سیاسەت، ئیسلامگەرایی، گلۆبالیزەیشن، عەلمانیەت، مۆدێڕنە، فێمێنیزم، ڕۆشنگەری، مێژوو تاد... دەکات و دەنوسێت،
بیرشمان نەچێت لەپاڵ ئەمەو نووسەر
هاوکات لەگەڵ ڕەخنەکانیشیدا ستایشی هەندەک خاڵی ئیجابی و ئەرێنی و بەهیزی هەردووکۆچکردووان نەوشێروان مستەفا ئەمین و مام جلال دەکات و وەک نووسەرو خەڵکیتر قەلەمی ڕەش بەسەر تەواوی جیاوازییەکان و وێنەی نەیار یاخود ئەوکەسانەی ڕەخنەیان لێی گرتووەو لەبۆچون ودیدەنیگاو هەڵوێست جیاوازبوون لەزۆر شت، لەنووسینەکانیاندا داناهێنێت و زەربی سفریان ناکات،
کە ئەوەش یەکێکە لەخاڵە پۆزەتیڤ و بەهێزو، سیفەتە پڕ لە ئینساف و بەرزو جوانەکانی نووسەری لەبیری بیرەوەری لەکاتی نووسیندا دەردەخات.
لەکۆتاییدا
دەست خۆشی لە بەڕێز مەلا بەختیاردەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و خوازیارم زوو بیرەوەرییەکانیشی ببینین و بیان خوێنینەوەو وەک لەبری بیرەوەری، ، تا پەندو زانیاری و سود و ئەزمون و، شتی نەزانراوی زیاتری لێوەربگرین
لەوبیرەوەریانەی کەخۆی لەبری بیرەوەری لەبارەیانەوە دەڵێت(کاتێک بیرەوەریەکانم دەنووسم، ئەوەی لەژێر بەڕەی ڕۆژگاردا باسنەکراوە، باسدەکەم؛ ونوکی ڕەخنەش لەکەس نابوێرم.بەتایبەتی بەشی زۆری ئەوانەی لەناو یەکێتی و کۆمەڵەدا، بەناوی بیرەوەری و هەڵسەنگاندنەوە نووسیویانە..)[1]
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,292
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!