گوندێکە سەربە شارەدێی #تەکیەی جەباری#، شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، دانیشتوانەکەی بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتوون، بەشێکیان ئەنفالکراون.
جوگرافیا:
مۆردانە لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کوڵەبان# و لە باشوور لەگەڵ شارەدێی تەکیەی جەباری و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی #دارەتوو# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #هەنارەی محەمەد شەریف#. [1]