پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,284
وێنە 105,180
پەرتووک PDF 19,474
فایلی پەیوەندیدار 97,353
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
گەنج و سیاسەت لە کوردستاندا 2/1
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
نووسەر: دکتۆر #عادل باخەوان#

لە هەر کۆمەڵگەیەکدا چەند چرکەساتێک هەن کە کۆتایی بە مێژوویەک دێنن و سەرەتای مێژوویەکی دیکەی کۆمەڵایەتی و سیاسی درووستدەکەن. 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا، ڕووخانی دیواری بەرلین لە ئەڵمانیا، شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ڕاپەڕینی خوێندکارانی 68 لە فەرەنسادا بەشێکن لە لیستی درێژی ئەو چرکە ساتانەی کە کۆتایی بە مێژوویەک دێنن و سەرەتای مێژوویەکی دیکە دادەمەزرێنن. لە باشووری کوردستاندا ڕاپەڕینی ساڵی 1991 یەکێکە لەو چرکەساتانەی کە مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئێمە دەکات بە دوو بەشەوە، بەڕادەیەک کە لە یادەوەری کۆلێکتیڤی مرۆڤە سادە کوردستانیەکانیشدا باسکردن لە دنیای پێش ڕاپەڕین و دنیای پاش ڕاپەڕین وەک بەڵگە نەویستێکی لێبێت.
ڕاپەڕین دوو نەوە لەیەک جیادەکاتەوە کە دەکرێت ناویان بنێین نەوەی مردن و نەوەی ژیان. گەر نەوەی پێش ڕاپەڕین بریتی بووبێت لە گەڕان بەدوای مردندا؛ مردن لەنێو زیندانەکاندا، مردن لە لەسەر پەتی سێدارە، مردن لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمندا، مردن لە لەنێو پرۆسێسی ئەنفالدا، مردن لەنێو کیمیاباراندا، مردن لەنێو ئۆردوگاکانی ئاوارەییدا، مردن لەنێو کێڵگەکانی ئەڵغامدا، گومانی تێدانییە کە نەوەی پاش ڕاپەڕین (مەبەستمان هەموو ئەو کەسانەیە کە لە دوای ڕاپەڕین لەدایکبوون و ئێستا تەمەنیان لەنێوان پانزە تا بیست و دوو ساڵیدایە) بریتییە لە گەڕان بە دوای ژیاندا؛ ژیان لەنێو خانووی باشتردا، ژیان بە ئۆتۆمۆبێلی باشترەوە، ژیان لەڕێگای گەشت بەوڵاتاندا، ژیان بە مووچەی بەرزتر، ژیان بە پۆستی ڕێزلێگیراو، ژیان بە پیشەی پێگەدار، ژیان لەنێو کۆڵانەکانی فەیسبووکدا، ژیان لەبەردەم زنجیرە کۆریە نەبڕاوەکاندا، ژیان لەنێو پرۆسێسی پشبڕکێکردن لە (بەرخۆریدا). گەر نەوەی پێش ڕاپەڕین، لەژێر هەر بەردێکدا، لەنێو هەر گوندێکدا، لە بەر دەرگای هەر ماڵێکی شاردا، تەنانەت لەنێو پایتەختی وڵاتانی ڕۆژاواشدا چاوەڕوانی مردنی کردبێت، ئەوە نەوەی پاش ڕاپەڕین، چرکە بە چرکە، خولەک بە خولەک، کاتژمێر بە کاتژمێر و ڕۆژ بە ڕۆژ چاوەڕاوانی ژیانێکی نەرمتر، گەورەتر، فراوانتر، کراوەتر دەکات.
بێگومان ئامانجی ئەم توێژینەوەیەی ئێستامان بریتی نییە لە بەراوردکردنی ئەم دوو نەوەیە، هەرچەند ئەمە بابەتێکی گرنگە و دەکرێت لە داهاتوودا بگەڕێینەوە سەری. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر نەوەی ژیان، واتە نەوەی پاش ڕاپەڕین، کە دەکرێت بە نەوەی نوێ، نەوەی لاوان، نەوەی (گەنجێتی)ش ناوی بەرین. لەم چوارچێوەیەدا سێ تەوەرەی سەرەکی دەبن بە مەیدانی هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەمان. مەیدانی یەکەم بریتییە لە تێگەشتن لە لاوان وەک کاتیگۆریەکی کۆمەڵایەتی و کولتوری و گومان درووستکردن لەسەر ئەم گریمانەیە. مەیدانی دووەم بریتییە لە سیاسەت لە خەیاڵدانی لاوانی کوردستاندا. مەیدانی سێیەمیش بریتییە لە لاوان لە خەیاڵدانی سیاسیەکانی کوردستاندا.
لاوان وەک کاتیگۆری کۆمەڵایەتی و کولتوری
لەهەر کۆمەڵگەیەکی بەشەریدا جیهانی کۆمەڵایەتی لەسەر چەند مۆدێلێک لە(کاتیگۆری) درووستدەبێت و هەر یەکێک لەم (کاتیگۆری)انەش لەڕێگای چەند (پرۆسێسێکی)تایبەتەوە دەبن بە بابەتی ڕاڤەکردن، لێکدانەوە و خوێندنەوەی سۆسیۆلۆژی ورد و قوڵ کە دوو ئامانجی سەرەکی دەپێکن: لەلایەکەوە ڕێگامان پێدەدەن کە تاکەکانی کۆمەڵگەیەک پۆلێن بکەین و ڕەفتار و چوارچێوە بۆ وتارەکانیان درووستبکەین (لە کۆمەڵگەیەکدا کێ چی دەکات و کێ چی دەڵێت)، لەلایەکی دیکەوە و لەڕێگای تێگەشتن لە ڕەفتار و وتاری تاکە پۆلێنکراوەکانەوە، پڕۆژەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی سیاسیانە لەگەڵ هەر یەکێک لە تاکە پۆلێنکراوەکاندا لەدایکدەبن.
هەوڵی درووستکردنی پێناسەیەکی هاوبەشی یەکگرتوو بۆ (گەنجێتی)، بۆ (لاوان) وەک گرووپێکی کۆمەڵایەتی/کولتوری خاوەن [یەک] ئینتیما، دەمانباتەوە سەر ئەو پڕۆژە سیاسیەی کە دەیەوێت گرووپە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر چەند (تەمەن)ێکدا دابەشبکات و پاشان بیانخاتە نێو کردەی بەدەزگاییکردنەوە. واتە تەواوی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەیەک بەسەر چەند تەمەنێکدا دابەشدەکات و پاشان هەر یەکێک لەم تەمەنانە بەدەزگایی دەکات و لەم ڕێگایەشەوە دەستنیشانی پێداویستی و خەون و بەرژەوەندیەکانیان دەکات. بێگومان یەکەم کارێک کە پڕۆژەیەکی سیاسی لەم جۆرە دەیکات بریتییە لە شاردنەوەی کۆی ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیانەی کە لەسەر بەرژەوەندیی یەکتڕبڕ دامەزراون و نەک هەر چوارچێوەیەک کۆیان ناکاتەوە، بەڵکوو لە ململانێی بەردەوامدان. لاوانیش بەشێکی زیندوون لەم ململانێ کۆمەڵایەتیە جیاوازانەدا و وەک پیەر بۆردیۆ دەڵێت ئەوانیش لەدەرەوەی بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادەییان نییە.
ئەو پڕۆژە سیاسییەی کە دەیەوێت باوەڕمانپێبێنێت بەوەی کە لاوان پێکەوە ئینتیمایان بۆ گرووپێکی کۆمەڵایەتی گونجاوی یەکگرتوو هەیە، بەشێوەیەکی وشیارانە یان ناوشیارانە، بەشداریدەکات لە بیناکردنی وەهم لەسەر واقیعی کۆمەڵایەتی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگە. (گەنجێتی) گوزارشتە لەو هەزار خەون و بەرژەوەندیە یەکتربڕانەی کە ڕۆژانە سنوور لەنێوان گرووپە کۆمەڵایەتییەکاندا درووستدەکەن.
بەڵام بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە کە (گەنجێتی) وەهمە و کۆمەڵگەکان خاڵین لە گەنجان. بەپێچەوانەوە، بەدرێژایی مێژووی خۆیان زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ گەنجان وەک بابەتی لێکۆڵینەوە مامەڵەیان کردووە و ویستویانە تێبگەن لەو گۆڕانکاریە بەردەوامانەی کە بەسەر ئەم (کاتیگۆریە) دا هاتوون. لێرەوە زانستە کۆمەڵایەتییەکان گەنجێتیان وەک (پۆست-هەرزەکاری)، وەک پەڕینەوە لە هەرزەکاریەوە بۆ باڵغبون، وەک سەردەمێک لە مێژووی ژیان، وەک ڕووبەری پەیوەندی نێوان نەوەکان پێناسەکردووە.
لە کۆمەڵگەی (ترادیسیۆن)دا چەمکی گەنجبوون مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا کراوە و تاڕادەیەکی زۆر سنوورەکانی تێکەڵ بە سنوورەکانی هەرزەکاری کراوە. بێهودەنییە کە تا ئێستاش، لەو کۆمەڵگانەدا کە قاچێکیان لەنێو مۆدێرنیتێدایە و قاچێکی دیکەیان لەنێو ترادیسیۆندایە، بەجۆرێک لە جۆرەکان گەنج و جەحێڵ وەک دوو ڕووی دراوێک تەماشا دەکرێن.
[لاوێکی کوردستانی لە یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەوروپادا دکتۆرا بەدەستدەهێنێت و کارێکی زۆر گرنگی لە ئەوروپادا دەستدەکەوێت. مووچەی مانگانەی دەگاتە چوار هەزار دۆلار لە مانگێکدا. هەستی نیشتمانی وایلێدەکات کە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و خزمەت بە نەوەی نوێ بکات. کاتێک هەست بەوەدەکات کە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدوای سەرۆکێک بۆ زانکۆی (...)ی دەگەڕێت، ئەم دکتۆرە گەنجەمان کە تەمەنی سی و پێنج ساڵێک دەبێت، خۆی کاندید دەکات و بەڕێز جەنابی وەزیر بە تەلەفۆن چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکات. لەوەڵامدا پێیدەڵێت: هیچ تێبینییەکم نییە ئەوەنبێت کە تۆ (جەحێڵیت) بۆ ئەو پۆستە!]
لە یادەوەری کۆمەڵگەی ترادیسیۆندا جەحێڵ و هەرزەکار وەک دوو ئەکتەری پێنەگەشتوو، هەڵەشە، نزیک لە هەڵەی بەردەوام، نەشیاو بۆ بەرپرسیاری گەورە، دوودڵ، سەرپێیی، کورتبین، ناجێگیر، هەڵچوو تەماشادەکرێت. لەم یادوەریەدا، نە دکتۆرا، نە خوێندن لە باشترین زانکۆی جیهاندا، نە ئەزموون لەگەڵ دنیای دەرەوەدا، نە هێز و توانای کار، نە چالاکی بەردەوام، نە وزەی هەمیشە گەرم، هیچ یەکێک لەمانە بەهای ئەو شتەیان نییە کە ناویدەنرێت (تەمەن)! لە کۆمەڵگەی ترادیسیۆندا بەهای تەمەن وەک بیلدۆزەر هەموو بەهاکانی دیکە ڕادەماڵێت.
لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا، کاتێک ئەم یادەوەرییە دەستکاری دەکرێت، ئیدی شوناسی گەنجبوونیش وردە وردە گۆڕانکاری بەسەردا دێت؛ بەڕادەیەک کە گەنجبوون نەک هەر ناخرێتە سەر (ئەکاونتی) هەرزەکاری و جەحێڵبوونەوە، بەڵکوو تەمەنیشی درێژدەکرێتەوە. گەر لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا گەنجبوون بریتی بووبێت لە 15 تا 22 ساڵی، ئەوا پاش سەرهەڵدنی دیاردەی مانەوە بە زگوردی، فۆرمی نوێی خێزان (لە کۆمەڵگەی ترادیسیۆندا یەک جۆر خێزانمان هەبوو، باوکێک و دایکێک و منداڵ و خانوویەک، بەڵام لە کۆمەڵگەی مۆدێرنیتێدا چەندین فۆرمی نوێی خێزانمان هەیە: خێزانی یەک باوکی، خێزانی یەک دایکی، خێزانی پێکەوە نەژیاو، خێزانی ئۆتۆنۆم، خێزانی هۆمۆ، خێزانی لێزبیان، ...)، کەمکردنەوەی منداڵ درووستکردن، بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری و چەندین هۆکاری دیکە، گەنجبوون دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە و بەنێو زەمەندا بکشێت، بەڕادەیەک کە زەحمەتبێت دەستنیشانی بکەین.
کاتێک گەنجێک خوێندن تەواودەکات بەبێ ئەوەی بتوانێت دەستی لە پۆستێک، مووچەیەک، کارێک گیرببێت، کاتێک تێکەڵ بە زەمەنی گەڕان بەدوای کاردا دەبێت، زەمەنێک کە دەکرێت چەندین ساڵ درێژببێتەوە، ئیدی گریمانەی درووستکردنی خێزان و منداڵ، گریمانەی درووستکردنی خانوویەک و چوونەدەرەوە لە ماڵی باوک، ئیدی گریمانەی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە و بەدەستهێنانی دانپیادانانی کۆمەڵایەتی دەبێت بە ململانێیەکی سەختی ڕۆژانە؛ ململانێیەک کە شانسی دۆڕانی زۆر بەهێزترە لە شانسی بردنەوە. لە هەلومەرجێکی ئاوادا، گەنجێتیش بەنێو قەیرانەکاندا دەکشێت و وەک گرفتەکان بەنێو زەمەندا خۆی درێژدەکاتەوە.
لەم گۆشەنیگایەوە، قۆناغی گەنجێتی دەبێت بە قۆناغی ململانێ لە پێناوی ئامادەکردنی هەلومەرجی پەڕینەوە بۆ دنیای پاش گەنجێتی. ململانێ لەپێناوی چوونە نێو باشترین زانکۆدا، لەپێناوی هەڵبژارندی باشترین کۆلێژدا، لەپێناوی بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەدا، لەپێناوی بەدەستهێنانی باشترین بڕوانامەدا، پاشان لەپێناوی بەدەستهێنانی باشترین پۆستدا. ڕاستە قۆناغی گەنجێتی زۆر جار وەک قۆناغی ئازادی مرۆڤ دەخرێتە سەر شانۆ، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە لە هەمانکاتدا قۆناغی (دێتێرمینیسم) یەک لەدوای یەکی جومگە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئەخلاقی و خێزانیەکانیشە. من پێم وایە یەکێک لە ئاڵۆزیە هەرە کوشندەکانی ئەم قۆناغەی ژیان بریتییە لە کۆکردنەوەی هەردوو چەمکی ئازادی و (دێتێرمینیسم) پێکەوە و گەر بە وشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەلومەرجەدا نەکرێت، لادان و ڕیزپەڕی و تەنانەت خود کوژی و دەیان نەخۆشی دەروونی دیکەش وەک گریمانەی بەهێز هەژموون بەسەر کۆمەڵگەدا دەکەن. بێگومان هەر کۆمەڵگەیەکیش کە پڕۆژەی بۆ زەمەنی گەنجێتی ئەو هەزاران هەزار مرۆڤە نەبوو کە سبەینێ گەورە دەبن و کۆمەڵگە دەبەن بەڕێوە، لە کۆتاییدا چارەنووسی خودی خۆی دەخاتە مەترسیەوە!
سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس.[1]
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-06-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
پێداچوونەوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
17-06-2023
سروشت بەکر
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,284
وێنە 105,180
پەرتووک PDF 19,474
فایلی پەیوەندیدار 97,353
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
پێداچوونەوە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باکووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - میر و سەرکردەی کورد ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - نەخێر پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - چیرۆک پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!