لە زنجیرە شەرەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپایی ئێراق ، لە #21-02-1969# چەند پێشمەرگەیەک ڕوو دەکەنە گوندی #شاخۆڵان#، ئەو گوندە بە 15 کیلۆمەتر دووری کەوتۆتە ڕۆژاوای شاری #هەولێر#، پاش گەیشتنی ئەو پێشمەرگانە بەرپرسانی ڕژێمی ئێراق لە ناوچەکە بەوە دەزانن کە پێشمەرگە چوونەتە نێو ئەو گوندە، بۆیە بۆ گرتنی ئەو پێشمەرگانە سەرباز و جاشێکی زۆر کۆدەکەنەوە و هێڕش دەکەنە سەر گوندەکە، مەبەستیان لە و هێڕشکردنە ئەوە بووە پێشمەرگەکان بەزیندوویی دەستگیر بکەن، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە لێیان دێنە جواب و بەرگریەکی بێ وێنە دەکەن، سەرە ڕای زۆری ژمارەی سوپا و گوشاری سەریان تاوەکوو دوا دڵۆپی خوێن بەرگری دەکەن.
$ئامادەکارییەکان$
فەرماندەی فیرقەی یەک عەمید تەها شەکرەچی بە سەرکردایەتی سوپایەکی زۆر و بە هاوکاری یەکێک لە خۆفرۆشەکانی تاقمی 66 بەناوی محەمەدئەمین فەرەج، هێڕش دەکەن سەر پێشمەرگەکانی ناو گوندی شاخۆڵان، لەو پەڵامارەدا سوپا هەموو جۆرە چەکێک بەکار دەهێنێت، بەڵام پێشمەرگە سوور دەبێت لەسەر بەرگری کردن، ماوەی 24 کاتژمێر شەڕەکە بەردەوام دەبێت، سەرەڕای زۆری ژمارەی سوپا و جاش کەچی پێشمەرگە بەرگری دەکات، تاوەکوو دواجار فەرماندەی شەڕەکە داوا لە تۆپهاوێژەکان دەکات بە تۆپ بۆردومانی ئەو خانووە بکات کەوا پێشمەرگەکانی لێیە، بۆیە لە ئەنجامی تۆپ باران خانوەکە دادەڕمێت و پێشمەرگەکان دەکەونە ژێر دارووپەردووە داڕماوەکەی ماڵەکە.
ئەو نەبەردیەی پێشمەرگەکان دەبێتە وێردی سەر زمانی خەڵکی ناوچەکە، بەناو خەڵکی بڵاو دەبێتەوە، کەوا چ ئازایەتیەکی مەزنیان تۆمار کردووە، هەر بۆیە گەلێ لە شاعیران هۆنراوەیان بۆ ئەهۆننەوە، وەک پاڵەوانی سەردەم وێنایان دەکەن. [1]