پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,381
وێنە 105,203
پەرتووک PDF 19,477
فایلی پەیوەندیدار 97,461
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئایەتوڵڵا سەدر: کورد برا و هاوبەشی نیشتمانمانن و هاوشێوەی هەموو عێراقییەک مافیان هەیە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایەتوڵڵا حوسێن ئیسماعیل سەدر

ئایەتوڵڵا حوسێن ئیسماعیل سەدر
ئایەتوڵڵا حوسێن ئیسماعیل سەدر، یەکێکە لە مەرجەعە ئایینییە باڵاکان و بە مەرجەعییەتی میانڕەو و مەرجەعییەتی نێوەڕاست دەناسرێت، بەهۆی کرانەوەی بەڕووی هەموو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان و جیاکاری نەکردن لەنێوان عێراقی و ئەوانی دیکە. پێیوایە سەرباری هەموو جیاوازییە ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و بیروبۆچوونەکان؛ هەمووان عێراقین. هەروەها بەبۆچوونی ئەو، کورد و عەرەب، موسڵمان و ناموسڵمان هەموویان یەکسانن. هەمیشە پێداگریی لە پێکەوەیی و کۆبوونەوەی بێ جیاوازیی هەمووان دەکات لەپێناو پتەوکردنی بنەماکانی تەبایی و برایەتیی و لێکتێگەیشتنی زیاتر و دەشڵێت: عێراقییەکان بەهەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانیانەوە یەک گیانن و ئەمەش کارێکی زۆر گرنگە.

ئەو مەرجەعە ئاینییە ڕۆژی 4ی شوباتی 2023، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو، گوتی: لەوەتەی عێراقی نوێ دامەزراوە، کورد برا و هاوبەشی ئەم نیشتمانەن، دەستی باڵایان لە بونیادنانی هەبووە و پاراستوویانە و لەسەرجەم قۆناخەکاندا قوربانی زۆریان لەپێناوی داوە. هەروەها هاوشێوەی هەموو عێراقییەک ماف و شایستەیان هەیە و بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە بێبەشکردنیان لە شایستە دارایی و قووتی ڕۆژانەی ڕۆڵەکانی کورد ناکەین. پێداگری لەوەشکرد کە دەبێ حکومەت سەرجەم کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکات و یەکڕیزی گەل بپارێزێت و کار بکات بۆ نەهێشتنی ڕق و کینەی تایفەگەری و بەسیاسیکردنی ئایین.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەدر

ڕووداو: دۆخی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئایەتوڵڵا سەدر: ئاواتەخوازبووین عێراق لە چوارچێوەی یاسا و بەهاکاندا بەکردەیی دەوڵەتێکی دیموکراسیی بێت و گەلەکەشی هەستیان بە گرنگی و بەهاکەی بکردایە و بەشێک لە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرتایە. دەرەنجام مایەی بایەخە هەر هاووڵاتییەکی عێراق ڕۆڵی لە بڕیارەکانی نیشتمان هەبووایە. زۆر بەداخەوە دەیڵێم، ساڵانێکی زۆرە پێشتر و ئێستاش پێویستمان بە چاکسازیی و گۆڕانکاریی هەیە. هەر بەداخەوە ئێستاش لە زۆربەی کایەکانی ژیاندا لایەنی نەرێنیمان هەیە و پێویستیان بە چاکسازیی مەزنە. خۆپیشاندەران زۆر هاواریان کرد و داوای چاکسازییان کرد، بەڵام بەداخەوە هیچیان نەکرا. پێویستە عێراق بۆ هەموو عێراقییەک بێت، بە کورد و عەرەب و پێکهاتە نەتەوەییەکانی دیکەشەوە، بەسەرجەم ئایین و ئاینزاکانەوە، چونکە جیاوازیی لەنێوان من و تۆ نییە. دەبێ عێراق کۆکەرەوەی هەمووان بێت، پلە و پۆست و دەسەڵاتیش بەپێی توانا و کارامەیی و لێهاتوویی نیشتمانیی بدرێت، نەک بەپێی دڵسۆزی و وابەستەیی بۆ حیزبێک و لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو.

ڕووداو: ئەو هۆکارانە چین ڕێگربوون لەوەی عێراق بۆ هەموو عێراقییەکان بێت؟

ئایەتوڵڵا سەدر: بەپلە یەک تایفەگەری و بە سیاسیکردنی ئایین و پشکپشکێنە دێت. تایفەگەری عێراقییەکانی دابەشکرد، لەتلەت کرد، پەرشوبڵاوی کردن. بەسیاسیکردنی ئایین ڕێگەخۆشکەربوو بۆ ئەوەی بازرگانیی بەناوی ئایینەوە بکرێت و بەمەش بەها پیرۆزەکانی ئایینە ئاسمانییەکان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشەوە لەپێناو بەرژەوەندیی کەسی و حیزبی، بێبەها کرد. بەڕای من، هەرکەسێک ئایینەکەی بەسیاسی بکات، سووکایەتی پێکردووە، بەهەمان شێوە هەر کەسێک ئاینزاکان بەسیاسیی بکات، سووکایەتیی و بێڕێزی پێکردووە. هەرگیز نابێ ئایین بکرێتە دەستەواژەیەکی سیاسی، چونکە ئایین لەسەرووی سیاسەت دێت.

ئایین پەیامی خۆشەویستییە بۆ هەمووان و ناکرێت لایەنێک و گرووپێکی سیاسی، ئایین بۆ دژایەتیکردن و نەیاریکردن لە دژی پێکهاتە و گرووپێکی دیکە بەکاربهێنێت. هەربۆیە ئەوانەی کار لە بەسیاسیکردنی ئایین دەکەن، کاردانەوەکانی ڕەنگدانەوەی خراپ بەسەر خودی ئایینەکەوە دەبێت، نەک لەسەر ئەوانەی ئایینیان بەسیاسیی کردووە. هیوادارم سیاسەتڤانان دەستبەرداری ئەم ڕەفتارە بن و چیدی ئایین و ئاینزا وەک ئامرازێکی سیاسیی بەکارنەهێنن. هەرچی پشکپشکێنەیە، دەردێکی زۆر مەترسیدارە و هەموو شتێک وێران دەکات. عێراقییەکان داوایان کرد کۆتایی بە پشکپشکێنەی تایفەگەری و سیاسیی بهێنن کە بووەتە سەرچاوەی کارەسات و ماڵوێرانییەک بۆ عێراقییەکان و نیشتمانی گەیاندووەتە دۆخێکی مەترسیدار. ئەمڕۆش پشکپشکێنە لە هەموو کایەیەکدا بەدی دەکرێت، بۆیە لەم نێوەندەدا کەسانی لێهاتوو و شارەزا و کارامە ئەوانەی بێلایەنن شوێنیان نابێتەوە. بەڕای من، یەکێک لە کۆڵەکەکانی چاکسازیی بریتییە لە نەهێشتنی پشکپشکێنە کە سەرچاوەی هەموو کارێکی نەرێنییە و پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بنەما نیشتمانییەکان و کەسانی لێهاتوو و بێگەرد و شیاو لە شوێنی شایستە دابمەزرێن. سەرباری ئەوەی گەشبینین بە بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، کەچی تاوەکو ئێستا لەم حکومەتەدا دەست بۆ ئەم بوارە نەبراوە و بەداخەوە پشکپشکێنە بەدی دەکرێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە. کاتێک بابەتی پشکپشکێنە وەک دیاردە بەردەوام دەبێت، ئەوسا بیرۆکەی تایفەگەری قێزەون لە ئیسلامدا زاڵتر دەبێت. پشکپشکێنەش پێداگرییە لە فەرهەنگیی تایفەگەری قێزەون. ئەو سیاسەتڤانانەی ئێستا دەسەڵاتدارن، لە ڕێگەی پشکپشکێنییەوە پلە و پۆستیان لە دەسەڵات وەرگرتووە و بەهیچ شێوەیەک پلە و پۆستەکانیان بەپیشەیی و قۆناخبەندیی یان بە گیانی نیشتمانپەروەرییەوە بەدەستنەهێناوە. ئەوان، پابەندی و دڵسۆزییان تەنیا بۆ لایەنە سیاسییەکانیان، ئایین، ئاینزا، پێکهاتەی نەتەوەییانەوە هەیە، بۆیە ناتوانن چاکسازیی بکەن و چاکسازیش بە بوونی پشکپشکێنە و تایفەگەرییەوە ناکرێت.

ڕووداو: وێڕای پەرۆشی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسیی، سەرۆک مەسعود بارزانی هەموو پاڵپشتییەکی پێشکێش کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵام هەرێمی کوردستان بەدەست قەیرانی دووبارەبووەوە دەناڵێنێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بەو شایستە داراییانەی کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانکراوە، ڕاتان چییە؟

ئایەتوڵڵا سەدر: لەوەتەی عێراقی نوێ دامەزراوە، کورد برا و هاوبەشی ئەم نیشتمانەن، دەستی باڵایان لە بونیاتنانی هەبووە و پاراستوویانە و لەسەرجەم قۆناخەکاندا قوربانی زۆریان لەپێناوی داوە. هەروەها هاوشێوەی هەموو ڕۆڵەکانی عێراق، ئەوانیش ماف و شایستەیان هەیە و بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە بێبەشکردنیان لە شایستە دارایی و قووتی ڕۆژانەی ڕۆڵەکانی کورد ناکەین. پێویستە حکومەت ئەم کێشە و گرفتانە چارەسەر بکات لەپێناو یەکڕیزی گەلی عێراق و بەهێز مانەوەی نیشتماندا. دەبێ حکومەت بزانێت چی لە کورد دەوێت و کوردیش چی لە حکومەت دەوێت؟ دەبێ دیالۆگێکی نیشتمانیی زۆر ڕاشکاوانە هەبێت بۆ هەموو بابەتە پەیوەندیدارەکان بە هەولێر و بەغدا. پێموایە وەک گەل و کۆمەڵگەکانی عێراقی و پێکهاتەکان هیچ کێشە و گرفتێکی سەرەکیی و گەوهەری لەئارادانییە بۆ ئەوەی ئاشت بکرێنەوە. هەروەها هیچ گرفتێک لەنێوان کورد و عەرەب، سوننە و شیعە، کریستیان و موسڵمان نییە، بەڵام گروپێک هەن دەیانەوێت ناکۆکی و دووبەرەکیی دروست بکەن. هاوکات، پێموایە گەلی عێراق بەسەرجەم پێکهاتە و ئاینزاکانیان وەک ڕۆڵەی یەک گەل و نیشتمان لەنێو خۆیاندا ئاشت و کۆکن، لایەنە سیاسییەکان جیاواز و ناکۆکن و کاریگەرییان لەسەر شەقام، تۆوی دابەشبوون و پەرشوبڵاوی دەچێنن. بۆیە دەبێ لایەنە سیاسییەکان دەست بۆ پرۆژەیەکی ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی ببەن و بۆ ڕۆڵەکانی گەلی عێراق شۆڕبکەنەوە و سەرباری بوونی تێبینی لەسەر چەند ماددە و بڕگەیەکی، بەڵام پێویستە هەمووان لەژێر بنمیچی دەستوور کە تاکە یاسای کۆکەرەوە و پەسندکراوی گەلی عێراقییە، کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ڕێزی لێبگرن.

ڕووداو: زۆرجار لە میوانداریی ئێوەدا پیاوانی ئایینی و هاوڵاتییانی کریستیان، سابیئە، یان ئێزیدی دەبینین. ئایا ئەمە بەشێکە لە پڕۆژەی دیالۆگی نێوان ئایینەکان؟

ئایەتوڵڵا سەدر: زۆربەی دیدارەکانمان کە لەم کتێبخانەیەدا دەکرێن، بەمەبەستی دیالۆگە بەو شێوەیەی ناسیوومانە و ڕاهاتووین، کە بریتییە لە دیالۆگی ناسینی یەکدی نەک گۆڕینی. هەروەها دیدار و گفتوگۆکانمان لەپێناو تاوتوێکردنی کاروباری نیشتمان و عێراقییەکانە، ئەمانە ئایینی یەکگرتوون و هەموویان خوا دەپەرستن. هەموو ئایینەکان یەک سەرچاوەیان هەیە، ئەویش خودایە، یەک ئامانجیان هەیە ئەویش مرۆڤە. ڕۆژی 9ی تەممووزی 2013، لێرە ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانم بۆ پاتریاک مارلویس ڕوفائێل-ی یەکەم ساکۆ ڕێکخست بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی ڕووحانی باڵا و تێیدا بانگهێشتی بیرمەندە سەربەخۆ و بێلایەنەکانم کرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکم پێشکێشکرد و پێداگریم لە بەهای خۆشویستنی خوای گەورە و خۆشەویستنی بەرامبەر کرد لەپێناو وڵاتێکی سەقامگیر و ئاشتی و خۆشگوزەران. هەروەها ئاماژەم بۆ گرنگی ڕێزگرتن لە سیمبوولی ئیمانداری ڕووحانی و مرۆڤایەتیی و نیشتمانپەروەریی و لێبووردەیی عێراقی کرد کە مەبەستم پاتریاک ساکۆ بوو. پێموایە باوەڕداری واتای دوورکەوتنەوە لە نیشتمانپەروەریی ناگەیێنێت. هاوکات سیمبوولی ئایینی دەبێ سیمبوولی نیشتمانپەروەریش بێت. ئیدی بەمشێوەیە پەسنی پاتریاک ساکۆ کرد و جەختم لە بەها ئایینییە ئاسمانییەکان کردەوە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە داوای ئاشتیی کردووە و تۆوی برایەتیی و خۆشەویستیی چاندووە. دواتر پاتریاک ساکۆ لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسلام کار دەکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی و سەقامگیریی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شکۆمەند و ئازادانە بۆ مرۆڤایەتیی بەبێ جیاکاری و جیاوازی، چونکە خوای گەورە بەبێ جیاکاری هەمووانی خەڵق کردووە. هەر لەم ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی ڕێزلێنانمان بەیەکدی بەخشی.

لە دێر زەمان و مێژوودا، ئایینەکان لە عێراق بەمشێوەیە بوون کە پەیامی خۆشەویستیی و برایەتی و خۆشەویستی نیشتمان بووە. هەموو ساڵێک لە سەری ساڵی زاینیدا پەیامی پیرۆزبایی لە ڕێگەی پاتریاک ساکۆ ئاراستەی سەرجەم کریستیانەکان دەکەم و جەخت لەوە دەکەمەوە کە عێراق نیشتمانیی هەموو ڕۆڵەکانییەتی بەسەرجەم ئایین و پێکهاتە نەتەوەییەکانەوە و ناونیشانی هەمووان ئاشتی و خۆشەویستییە. دەستگرتن بەم نیشتمانە و هەستکردن بەخۆشەویستی نیشتمان، دڵسۆزی و ئینتیما بۆ خێزان و ماڵ و کۆمەڵگە بە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەوە کارێکی نیشتمانپەروەرییە. پێویستە سەرجەم ڕۆڵەکانی عێراق هەمیشە دڵسۆزییان بۆ خاک و نیشتمان نوێ بکەنەوە.

ڕووداو: هەڵوێستی مرۆییتان لەگەڵ کوردانی #ئێزدیی# هەبوو کە لەسەر دەستی #داعش# ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە و ژنانیان بە کەنیزە کران، پەیامتان چییە؟

ئایەتوڵڵا سەدر: ئەمە کەمترین شتە کە دەکرێت پێشکێشی برا کوردە ئێزدییەکان بکرێت. ئەوەی لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش تووشی بوون، هیچ پاساوێکی ئایینی و یاسایی و شەرعی و مرۆیی بۆی نییە. دەستبردن بۆ نامووس و پارەیان و ڕووبەڕووبوونەوەیان حەرامە. پاراستن و بەرگریکردن و هاوکاریکردنیان ئەرکێکی مرۆیی و ئایینی و ئەخلاقیی هەمووانە. ئەوەی تیرۆریستانی داعش دوای داگیرکردنی شاری موسڵ لە دژی کوردانی ئێزدییەوە کردنی کە ئێزدییەکان لە مرۆڤایەتی و نیشتماندا برای ئێمەن، دڵی هەمووانی سووتاند. ستەم و تاوانێکە دژ بەمرۆڤایەتیی و هیچ ئایین و بیروباوەڕێک پەسندی ناکات و ڕێگە بەئەنجامدانی نادات.

ڕووداو: بەڵام ڕێکخراوی داعش ئەم کارەی دوای تەکفیرکردنی ئێزدییەکان ئەنجامدا؟

ئایەتوڵڵا سەدر: لەبارەی باوەڕداڕیانەوە، چەندین توێژینەوە سەلماندوویانە کە ئەوانیش یەکتاپەرستن و تەنیا خوا دەپەرستن. بەڵام ڕێزگرتنیان لە بوونەوەرە غەیبەکانی دیکە بە واتای پەرستنی ئەوان نایەت و ئەمەش تایبەتمەندیی ئایینی و کولتووری و فەرهەنگیی خۆیانە و سەرباری بوونی جیاوازی فکری و هزریی نێوانمان، بەڵام پێویستە ڕێزیان لێبگرین. قورئانی پیرۆزیش بە ئایەتی لکم دينکم ولي دين ڕێنمایی کردووین و پێمان دەڵێت، نابێ بیروباوەڕی ئایینی خۆتان بەسەر بیروباوەڕی ئایینی دیکە بسەپێنین. هەروەها دەستەواژەی ئەهلی کتێبەکان بەو مانایە نییە کە ئەوانی دیکە مافە گشتییەکانی مرۆڤ کە لەسەر بنەمای یەکسانیی لە هاووڵاتیبووندا دامەزراون نایانگرێتەوە. ئەوانیش مافی هاووڵاتیبوونیان هەیە هاوشێوەی موسڵمانان و کریستیان و مەندائی و هەموو پێکهاتەکانی عێراقی ئازیز. خوێنیان حەرامە، هێرشکردنە سەریان حەرامە، بەبێ ئەوەی بچووکترین جیاوازی لە نێوان ئەوان و پێکهاتەکانی دیکەی عێراقدا هەبێت. هەروەها دەبێ پارە و شەرەفیان پارێزراو بێت و و ڕێز لێگیراوبن و بەهیچ جۆرێک نابێ بەرکەوتن بەرامبەریان هەبێت و ڕێگەپێدراو نییە. هەروەها ئەرکی هەمووانە و مامەڵەی باش لەگەڵیان واجبە؛ بەهۆی ئەوەی ئەوانیش هاوبەشمانن لە نیشتیمان و مرۆڤایەتیدا کە ئەو ڕێسا گشتییە هەموومان یەکدەخات و ئیسلام لەسەری بنیاتنراوە، وەک چۆن خودا فەرمانی بە هەموو ڕۆڵەکانی ئادەمی کردووە و ڕەتیکردووە دەستدرێژی نەکرێتە هیچ کەسێک کە دەستدرێژکار نین. بەپێی زانیارییەکانمان، ئێزیدییەکان لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی زۆرباشیان لەگەڵدا دەکرێت و هەرێمی کوردستان بووەتە پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر و پێکەوەژیان بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراقی. سوپاس بۆ خوا.

ڕووداو: هەنگاوەکانی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی چۆن دەبینن؟

ئایەتوڵڵا سەدر: گەشبینین بە محەممەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکوەزیران، بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرە و هیوای خێر بۆ حکومەتەکەی دەخوازین و دەڵێین، ئەرکی سەرشانیی سەرۆکوەزیرانە ببێتە سەرچاوە و چەتری لێکنزیکبوونەوەی هەمووان و نابێ جیاوازی لە نێوان عەرەب و کورد، سوننە و شیعە، ئایین و ئاینزاکان و پێکهاتە نەتەوەییەکان بکرێت. هەروەها نابێ ببێتە سەرچاوەی زویرکردن و دوورخستنەوەی لایەنێکی سیاسیی لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە و پێویستە بە لۆژیک کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکات و مافی هەمووان بدات. بێگومان لێکنزیککردنەوە و کۆکردنەوەی لایەنەکان هەندێکجار پێویستی بەسازشکردنی نێوانیان دەبێت. ئەم جۆرە سازشانە لە شکۆی کەس و لایەنەکان کەمناکاتەوە، بەپێچەوانەوە بۆ بەرژەوەندیی عێراقییەکان دەبێت. لێرەوە دەڵێم: شکستەکان، قۆناخەکانی پێشووی گرتەوە، چونکە پۆستە گرنگەکانی دەوڵەت لەلایەن کەسایەتیی خاوەن لێهاتوویی و دەستپاکی و دڵسۆزەکانەوە وەرنەگیرابوون، هەر بۆیەش نەیانتوانی خزمەتی پێویست پێشکێش بە هاووڵاتیانی خۆیان و نیشتمان بکەن و ئەمەش دەرئەنجامی بەربژێرکردنی نەشیاوەکانی لایەنە سیاسییەکانە بۆ وەرگرتنی پۆستی گرنگ، کە تەنیا دڵسۆزیی و پابەندییان بۆ لایەنە سیاسی و حزبی و ناوچەگەریی هەیە نەک لێهاتوویی و یەکپارچەیی و نیشتمانپەروەری.[1]
ئەم بابەتە 567 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net 05.02.2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 567 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,381
وێنە 105,203
پەرتووک PDF 19,477
فایلی پەیوەندیدار 97,461
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - ئیڕۆتیک هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - کلاسیک هۆنراوە - کێشی هەڵبەست - عەروز وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - شار و شارۆچکەکان - مەهاباد ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێران ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!