پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,361
وێنە 105,201
پەرتووک PDF 19,475
فایلی پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
چوارچێوەی هاوئاهەنگی: گەڕانەوە بۆ عەقڵی دەوڵەتداری!
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: گەڕانەوە بۆ عەقڵی دەوڵەتداری!

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: گەڕانەوە بۆ عەقڵی دەوڵەتداری!
$چوارچێوەی هاوئاهەنگی: گەڕانەوە بۆ عەقڵی دەوڵەتداری!$
د. #عادل باخەوان#
$سەرەتا$
لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021وە تاوەکو ساتەوەختی کشانەوەی سەدرییەکان لە پەڕڵەمان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرقاڵی بیناکردنی وتاری دەستێوەردانی وڵاتانی کەنداو، تورکیا، ئەوروپا و ئەمریکا بوو. ئامانجی ئەم وتارە بریتیبوو لە کێشانی وێنەی سەدر و هاوپەیمانەکانی وەک بەکارهێنراوێک لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە لەپێناوی کۆمەڵێک ئامانجی نائێراقیدا.
لەنێو ئەم وتارەدا، وێنەی سەدر وەک وێنەی ناهۆشیارێک دەخرایە سەر شانۆکان کە لە ڕێگەیەوە هەژموونی شیعە بەسەر ئێراقدا نەک هەر کاڵدەکاتەوە، بەڵکوو بەرەو کۆتاییش دەچێت. سەدری هاوپەیمانی کورد و سوننە، سەدری بێ ئەکتەرەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، یەکسان دەکرا بە سەدرێکی لاواز لە بەردەم کورد و سوننە لەلایەک و وڵاتانی کەنداو و ڕۆژاوادا لەلایەکی دیکەوە. بەڵام پاش کشانەوەی سەدر، ئیدی کۆتایی بەم وتارە دێت و وتارێکی دیکەی بیناکراو لەسەر عەقڵی دەوڵەت بینادەکرێت.
ڕەهەندەکانی ئەم وتارە چین؟ چۆن خۆی مانیفێست دەکات؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دوێنێدا دەکات؟ بە دیوێکی دیکەدا، چۆن ئەمریکا و ئەوروپا و کەنداو لەگەڵ ئەم وتارە نوێیەدا مامەڵەدەکەن. هەوڵدەدەم لەم وتارە کوورتەدا لەسەر ئەم پرسیارانە ڕابوەستم.
$کرانەوەی دەرگە گەورەکە$
لەنێو کێڵگەی سیاسیی شیعیدا دوو بلۆکی سەرەکی هەن. بلۆکێکی شۆڕشگێڕ و بلۆکێکی عەقڵانی. بلۆکی یەکەم سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر نوێنەرایەتی دەکات و بلۆکی دووەمیش نووری مالیکی و هاوڕێکانی گوزارشتی لێدەکەن، جیاوازی لەنێوان ئەم دوو بلۆکەدا لە چەندین ئاستدایە، بەڵام هەرە سەرەکییەکەیان بریتییە لە سرووشتی ئەو دوو جیهانبینییەی کە ئەم دوو بلۆکە دەجوڵێنێت.
سەماحەتی سەید هەموو شتێکی دەوێت و ئامادەی هیچ جۆرە دانووستاندنێک نییە لەسەر ئەو هەموو شتە و ئەویتری تەنیا وەک تەواوکەرێک بۆ خواست و پڕۆژەکانی خۆی دەوێت. چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بە عەقڵە پراگماتیکییەکەیەوە لەگەڵ دنیادا مامەڵەدەکات و هەناسەیەکی یەکجار درێژی هەیە لە ئیدارەکردنی پەیوەندییەکانی هێزدا.
ئەمە یەکێکە لەو ڕەگەزە هەرە گرنگانەی کە دیمەنی ئێستا و ئێرەی ئێراقی سیاسی پێکدەهێنن: هەناسەی کوورتی سەدر لە ئیدارەکردنی پەیوەندییەکانی هێزدا، وایکرد کە دەرگەیەکی یەکجار گەورە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی بکرێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
لە هەمان کاتدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و ئەمریکا و ئەوروپا بەتایبەتی، پاش ساڵێک لە پشێویی دوا هەڵبژاردنەکان، دەیانویست هەرچۆنێک بووە ئێراق سەقامگیر بکرێت.
لە چوارچێوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی یەکجار زۆری نرخی نەوت، خواستی سەقامگیری لە عێرقدا لای وڵاتانی سیستمی جیهانی، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزتر دەبووەوە و چەندین جار و لە چەندین کۆبوونەوەدا من ئەمەم لێ بێستوون و تەنانەت ئامادەش بوون لەسەر چەندین پرەنسیپی دیکەی گرنگ دانووستاندن بکەن، بە مەرجێک دەرەنجامەکەی سەقامگیریی ئێراقی لێبکەوێتەوە.
لە ئاستێکی دیکەدا، ئەم وڵاتانە تەواو هۆشیارن بەوەی کە ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا، کۆتایی بە زۆر شت دەهێنێت، لەوانە پەلامارەکانی سەر ناوچەی سەوز، پەلاماری بنکەی سەربازیی حەریر، پەلاماری بنکەی عەین ئەسەد، پەلاماردانی هەولێر، پەلاماردانی وڵاتانی کەنداو. بێگومان هەر یەکێک لەمانەش بایەخی تایبەتی بۆ ئەوان هەیە.
$سوودانی وەک بژارەیەکی پراگماتیک$
بۆچوونە نێو ئەم مێژووە نوێیەوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبوو کەسایەتییەک بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەت بەربژێربکات کە کۆکەرەوە بێت و کەمترین گومانی لەسەر بێت و لە کەمترین ئاستدا بەر هەستیاریی ئەوانی دیکە بکەوێت.
لێرەوە محەمەد شیاع سوودانی عەقلانیترین بڕیارە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چوارچێوەی هاوئاهەنگی دابێتی، چونکە سەرەڕای بەشداریی لە چەندین حکومەتدا، بەڵام کەسایەتییەکی مشتومڕکەری نییە، نە لای سوننە، نە لای کورد، نە لای شیعە، نە لای وڵاتانی کەنداو، نە لای وڵاتانی ڕۆژاوا.
لای سوننە، چونکە نە لە دوور و نە لە نزیک پەیوەندیی نییە بەو تراژیدیایانەی کە لە 2003وە بەسەر پێکهاتەی سوننە لە ئێراقدا هاتووە.
لای کورد، چونکە هیچ ڕۆڵێکی سەرەکیی نەبووە لەو گرفتانەی کە لەنێوان هەولێر و بەغداا درووستبوون: نەوت و غاز، کەرکووک، ناوچە جێناکۆکەکان، پێگەی پێشمەرگە و بڕینی مووچە.
لای شیعە، چونکە بەشێک نەبووە لە ململانێ خوێناوییەکانی نێوان ڕەوتی سەدری و ڕکابەرەکانی و لای مەرجەعییەت و ئێرانیش ڤیتۆی لەسەر نییە.
لای کەنداو، چونکە نە ڕاستەوخۆ و نە ناڕاستەوخۆ بەرپرس نییە لەو هێرشانەی کە لە ئێراقەوە کراونەتە سەر سعودیە و ئیمارات.
لای ڕۆژاواش، سوودانی ئەکتەرێکی نەناسراوە و خواستی مامەڵەکردن لەگەڵیدا و تاقیکردنەوەی بەڕوونی تێبینی دەکرێت و سەردانی باڵیۆزەکان و تەلەفۆن و بانگهێشتنامەکانیش ئەمە دەردەخەن.
$دوو مۆدێلی مامەڵەکردنی ڕۆژاوایی لەگەڵ سوودانیدا$
لە ساتەوەختی دەستنیشانکردنییەوە وەک سەرۆکوەزیران، ئێمە تێبینیی دوو مۆدێلی سەرەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ سوودانیدا دەبینین. مۆدێلێکی ئەمریکی و مۆدێلێکی فەرەنسی و هەر یەکێک لەم دوو مۆدێلەش گوزارشت لە دوو ستراتیژیی جیاواز دەکەن.
لە مۆدێلی ئەمەریکیدا، هەست بە کاڵبوونەوەی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی کۆشکی سپی دەکەین و لەبەرانبەریشدا تێبینی بەناوەندکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکی دەکەین. ئێمە چیدی مانگی جارێک برێت مەکگۆرکێک نابینین، بەناوی سەرۆکی ئەمریکاوە سەردانی ئێراق بکات و لەگەڵ یەک بەیەکی ئەکتەرە باڵاکاندا کۆببێتەوە. ئەوەی دەیبینین باڵیۆزی ئەمریکایە کە لە ماوەیەکی کوورتدا سێ جار لەگەڵ سوودانیدا کۆبووەتەوە و پێکەوە سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدان و پاش ئەم ڕێکخستنەوانەش و بەپێی هەموو پێشبینییەکان، ڕۆمانۆڤسکی بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی ئەمریکا و کۆشکی سپی بە سوودانی دەگەیێنێت.
بەڵام لە مۆدێلی فەرەنسیدا تێبینی ئەوە دەکەین کە کۆشکی ئێلیزێ خواستی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و بەهێز و کارای لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانیدا هەیە و نوێنەری تایبەتی سەرۆک ماکرۆنیش سەردانی بەغدای کرد و بەدەستی خۆی بانگهێشتنامەی فەڕمیبە خودی سوودانی گەیاند. ئەم بانگهێشتنامەیە واتە پێشوازیکردن لە سوودانی لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن خودی سەرۆک ماکرۆنەوە، بەپێی هەموو پرۆتۆکۆڵە فەرمییەکانی کۆماری فەرەنسا. لەوەش زیاتر، باس لەوە دەکرێت کە تەنانەت خودی سەرۆک ماکرۆنیش سەرلەنوێ سەردانی ئێراق بکاتەوە!
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کە بەڕێز سوودانی چۆن لەگەڵ ئەم مۆدێلە فەرەنسییەدا مامەڵە دەکات؟ هێندەی من ئاگاداربم، سوودانی خواستێکی بەهێزی هەیە بۆ وەڵامێکی ئەرێنی، بەڵام هەموومان دەزانین خواستی بەهێز بەس نییە و بەبێ بوونی تیمێکی کارا بۆ دانانی ستراتیژییەتێکی تۆکمەی مامەڵەکردن، ئێراق ناتوانێت وەک پێویست کەڵک لەم دەستپێشخەرییە فەرەنسییە ببینێت.
$کۆتایی$
ئێستا بەڕاستی چی ڕوودەدات؟
لە 2003وە تاوەکو 2019 ئێراق لەلایەن ئیدارەیەکی هاوبەشی ئەمریکی-ئێرانییەوە بەڕێوەدەبرا. لە 2019دا، دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بەم ئیدارە هاوبەشە هێنا.
ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ ئێراقی ڕووبەڕووی گرفتی زۆر گەورە کردەوە و خراپترینیان بریتی بوو لەوەی کە چیدی ئێراقییەکان نەتوانن ئیدارەی دەوڵەتەکەیان بدەن. لەنێوان 2019 و 2022دا، حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵوەشایەوە، 600 کەس لە بزووتنەوەی ناڕەزایی کوژران، حکومەتە کاتییەکەی کازمی درووستبوو کە نەیتوانی هیچ یەکێک لە گرفتەکانی ئێراق چارەسەر بکات، هەڵبژاردن کرا و تاوەکو ساڵێک حکومەت درووست نەبوو، لە 29ی مانگی هەشتدا، ئێراق لە لێواری جەنگێکی براکوژی نزیکبووەوە...
بەڵام ئەو مامەڵەیەی کە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانیدا دەیکات، لە ئاستێکی دیکەدا و بەشێوەیەکی دیکە، گەڕانەوەیەکی بابەتییانەیە بۆ هەمان ئیدارەی هاوبەشی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ کاروباری ئێراقی و ڕەنگە ئەمەش ڕێگە بدات بۆ ماوەیەکی دیکە و تاوەکو سەرهەڵدانی قەیرانێکی دیکە، تەمەنی سەقامگیریی دەوڵەت لە ئێراقدا درێژببێتەوە.
گەر ئەم سیناریۆیە سەربگرێت، ئیدی ئەو وەهمە کۆتاییدێت کە حکومەتێکی ئێراقی دۆستی ڕۆژاوا، دەتوانێت هەژموونی ئێرانی لە ناوچەکەدا لە قاڵب بدات. لە قاڵبدانی هەژموونی ئێرانی لەلایەن حکومەتێکی ئێراقییەوە نەک هەر بەدی نایەت، بەڵکوو دەکرێت ببێتە سەرەتای هەڵوەشانەوەی ئێراقیش وەک دەوڵەت!
ئێراقێکی ئەمریکی پەتی یان ئێراقێکی ئێرانی پەتی مومکین نییە؟ بۆئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت، ئێراق دەبێت لە یەک کاتدا هەم ئەمریکی بێت و هەم ئێرانیش. [1]
ئەم بابەتە 700 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 06-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: فڕەنسا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 07-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 700 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
17-06-2023
سروشت بەکر
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,361
وێنە 105,201
پەرتووک PDF 19,475
فایلی پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
کورتەباس
دەست
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - جۆری کەس - قوربانیی کیمیایی شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - چەمچەماڵ شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (شەهیدبوون) - چەمچەماڵ شەهیدان - فۆڵدەرەکان - مێژووی هاوچەرخ شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - هۆز - جاف شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان شەهیدان - وڵات - هەرێم (شەهیدبوون) - باشووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!