پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,551
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,487
فایلی پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا
ناونیشانی بابەت: شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

=KTML_Bold=ماگوشەکان کێین؟=KTML_End=
ماگوشەکان (مەگوش، ماگی، موگ، موغ، مەجوس) یەکێک بوون لە شەش هۆزە بەناوبانگ و دیارەکانی میدیا لە سەرەتای درووستبوونی یەکێتی خێڵە میدیەکاندا لەسەردەستی دیاکۆ.
لە سەرچاوە ئایینەکان و بەتایبەتی لە قورئاندا ناویان وەکوو (مەجوس) هاتووە کە هەر (مەگوشی) زمانی ئاڤێستای دێرینی کوردە، بەڵام لای عەرەب بووە بە (مەجوس) و زۆربەی سەرچاوە عەرەبییەکانی دواتر هەر بە مەجوس ناویان بردووەو بەهەڵە بە (ئاگرپەرست) دادەنرێن. لەڕاستیدا ئەوان ئاگرپەرست نەبوون، بەڵکوو ڕووناکی و ئاگر پایەیەکی گرنگی ئایینەکەیان بوو، دەبوو لە ئاتەشگەدە ئاگری بەردەوام هەبێت و هەرگیز نەکوژێتەوە. هەروەها زەردەشتی مەزنیش سەربەم هۆزەیەو لە ورمێ لەدایک بووە، دوای ئەوەی ئایینی زەردەشت بلاوبۆیەوە، بووە ئایینی ڕەسمی دەوڵەتی میدیاو ئەخمینی و ساسانی.
ئەم موگانە بوون بە میراتگرو خاوەنی ڕاستەقینەی ئایین و بەریوەبەرو هەڵسوڕاندنی کاروباری ئایینی زەردەشتی لە وڵاتدا، بوون بە بەرپرسی یەکەمی ئاتەشگاو شوێنە ئایینییە.ان.
بوونی ئاتەشگەو ئاگردانی زەردەشتی لە هەموو شوێنەوارەکانی کوردستاندا وەک باشووری کوردستان: شوێنەواری (قزقەپان) و شوێنەوارەکانی (نەوێ) و قەڵای (دەربەند بازیان) و دەربەندیخان، ئەوانەی باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتیش دەیسەلمێنن خەڵکی کوردستان زەردەشتی بوون و بە هاتنی ئیسلام و کاریگەریی ئەو ئایینە، زەردەشتییەت کاڵ بووەتەوە. دواتر وشەی مەجوسی وەک سووکایەتی بەو ئایینە لەلایەن عەرەبەوە بۆ کورد و فارس بەکارهات تا بە ئاگرپەرست و مەجوسی ناویان ببەن و ئایینە نوێیەکەیان بەسەردا بسەپێنن.
هەرچەندە لە سەردەمی ساسانیدا ئایین لە ڕەوتی خۆی لایداوەو دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری هێناوەو پیاوانی ئایینی زەردەشتی -واتە موگەکان- تووشی گەندەڵی و لادانی ئایینی بوون و دورکەوتنەوە لە بەها پیرۆزەکانی زەردەشتی و ناوبانگی خراپیان پەیداکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تا هاتنی ئیسلام، ماگوشەکان بە هۆزێکی گرنگی میدیا دادەنرێن. لە سەردەمی دیاکۆی پاشای میدیاو پایەیەکی گرنگی درووستکردنی دەوڵەت و ئیمپراتۆریەتی میدیا بوون، هەر لە سەرەتاوە ڕۆڵی گەورەی ڕامیاری دەبینن و لە پلەو پایەکانی دەوڵەتدا ناوو جێگایان دیارە، لە سەردەمی ئیمپراتۆری میدیاو ئەخمینی و ساسانیدا کاریگەرن و لە زۆربەی ڕووداوەکاندا بەشدارن، چی وەک هێزێکی ڕامیاری، چی وەک لایەنێکی ئایینی و خۆ بەخاوەنزانینی ئایینی زەردەشتی.
دوای ڕوخاندنی ئیمپراتۆری میدیاش لەسەردەستی کۆرشی ئەخمینی فارسی، ماگوشەکان ئەو شکستەیان زۆر بەلاوە مەترسی بووە. بۆیە هەر زوو کەوتنە شۆڕش و ڕاپەڕین و بەگژداچوونەوەی کۆرش و قەمیزو داراو…هتد. چونکە ماگوشیەکان خۆیان بە میراتگری میدیاو زەردەشت و دەوڵەتداری دەزانی، نەک فارسی ئەخمینی. هەرچەندە دوای شکستی شۆڕشەکەیان، میدییەکان و موگەکانیش لە ڕیزی سوپای داراو خێرخیسی کوڕیدا دژی لیدیاو یۆنان لەشەڕدا بوون، بەڵام بەشیک لە میدیەکان بەردەوام دژی دەسەڵاتی فارس وئەخمینی بوون.
لەم باسەداو لە ڕوانگەی گێڕانەوەکانی (هێرۆدۆتس) دا ئەو بابەتە ڕوون دەبێتەوە کە چۆن ماگوشەکان هەوڵی گرنگی خۆیان داوە بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری میدیاو دەسەڵاتی (ئەستیاگ) ی پاشای گەورەی میدیا. هەورەوها ڕۆڵ و کاریگەریی مەگوشەکان لە ڕووداوو لەشکرکێشیەکانی ئەو سەردەمەدا چۆن باس دەکات. هێرۆدۆتس باس لەوەش دەکات دوای شکستی ماگوشەکان لەسەر دەستی دارا چۆن ماگوشەکان هاوکاری سوپای فارس بوون لە داگیرکردنی دورگەکانی یۆنان و زۆربەی شەڕەکانی داراو خێرخیسی کوڕیدا دژی گەلانی ڕۆژاوا.
=KTML_Bold=ئەمە کوورتەیەک بوو لەسەر ماگوشەکان وەک پێشەکییەک بۆ بابەتەکە.=KTML_End=
=KTML_Bold=“لیرەوە گێڕانەوەکەی هێرۆدۆتس دەست پیدەکات”=KTML_End=
کاتێ قەمبیز لە میسر لە شەڕدا بوو، تەواو سەرقاڵی ئەو ناوچانە بوو، لە شەڕێکدا چاوەکانی لەدەست دەدات. لە هەمان کاتدا لە وڵاتی (ماد- میدیا) دوو مەگوشی -کە برابوون- شۆڕشیان دژی قەمبیز کرد، یەکێکیان لە وڵاتی فارس دەژیاو دەیویست دەست بگرێت بەسەر کۆشکی دەسەڵاتی قەمبیزو لەوێشەوە دەستی کرد بە شۆڕشەکەی. ئەوەی تریان کە ناوی (سیمیردیس-Smerdis) بوو، گوایە بە لێدانێک مردووە لەلایەن فارسەکانەوە، بەڵام زۆرێک پێیان وابوو ئەو کەسە نەمردووەو لە ژیاندا ماوە، ئەوە درۆی خۆی بووەو بەشێک بووە لە پلانەکەی بۆ ئەوەی بگات بە تاجی پاشایەتی، ئەم کەسە برایەکی لە دایکی خۆی هەبوو، قسەی لەگەڵ کردووە پێش ئەوەی شۆڕش هەڵگیرسێنێت، ئەم پلانەی داناوە.
لێرەدا ناوی کەسێکی تری موگی هاتووە کە هاوکار و پشتیووانی سیمیردیس بووە لە کارەکانیدا بۆ شۆڕش بەناوی (پاتیسیزیس-Patiseithes) (1) ، ئەم کەسە مەگوشیە وەکوو کەسێکی شۆڕشگێڕو هەڵگەڕاوە دانراوە لەلایەن قەمبیزەوە کە پێدەچێت هەر سیمیردیس بێت، چونکە هەواڵگرەکان ئەم دەنگوباسەیان گەیاندە قەمبیز لە میسرو زۆر شتێان لەسەر ئەم دووبرا مەگووشیە بۆ باسکرد، وەکوو ئەوەی وتیان ئەوانە دژی تۆ شۆڕشیان کردووەو ئەیانەوێت دەسەڵاتی ئەستیاگ زیندوو بکەنەوەو دژی تۆ کاردەکەن و سیمیردیس دەیەوێت ببێ بە پاشاو جێی تۆ بگرنەوە.
ئەو کەسەی وەک نوێنەروهەواڵگری قەمبیز بوو، هەواڵەکەی بۆ قەمیز باسکرد ناوی (پرێکساسپێس-Prexaspes) بوو، هەر لەوێدا گفتوگۆیەکی زۆر دەکات لەگەڵ قەمبیزدا، پاشان قەمبیز لێی دەپرسێت: ئێستا پێم بڵێ کێی ترلەگەڵ سیمیردیس بووە لە دژی من؟
ئەویش وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت:: دوو ماگوشین کە یەکێکیان دەیویست ماڵ و منداڵەکەت و کۆشکەکەت داگیر بکات، ئەوی ترییش سیمیردیسە. لەم کاتەدا قەمبیز خۆی کۆدەکاتەوەو دەیەوێت سوپایەک بنێرێتە سەر ماگوشەکان لە ناوچەی سوسە.
هەروەها قەمبیز زۆرشتی هێناوەتەوە بیری خۆی، وەکوو دەسەڵاتی میدیەکان لە هەمەدان و هەمەدانی پایتەخت کە پڕی بوو لە زێڕو بابەتی ڕازاندنەوەو جوانکاری، وەک بڵێی ئەم شۆڕشگێڕانە سەربە میدیەکانن و دەیانەوێت میدیا درووست بکەنەوە لە هەمەدان، بەڵام خۆی دەپرسێت هەمەدان؟
هەموو ئەمانە مانای وابوو ماگوشەکان لە میدیاوە لە هەمەدانەوە شۆڕشیان دژی ئەو ئەنجامداوە. (هێرۆدۆتس لە پەڕتووکی سێیەمدا شتێکی ناوازە باس دەکات لەسەرشۆڕشی مووگەکان وهەڵگەڕانەوەکەیان دژی قەمبیز) ، لە هەمان کاتدا دوای 22 ڕۆژ سوپاکەی قەمبیز گەیشتنە سوسە کە خودی نوێنەرەکەی قەمبیز (پرێکساسپێس-Prexaspes) ی تێدابوو، تا ئەم کاتەش باوەڕی وابوو کە ئەو کەسەی شۆڕشی کردووە، براکەی خۆی نییە، بەڵکوو ئەو سیمیردیسە (ماگوشییە) و براکەی کاری وا ناکات بۆ تاجی پاشایەتی. لەم کاتەدا کە پرێکساسپێس وەک خانەدانێکی گەورە گەیشتۆتە سوسە، ئەوەیان ڕاگەیاندو هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە پاشاکەیان (قەمبیز) هەرگیز ڕێگا نادات بەم ماگوشانە دەسەڵاتی ئەخمینی بڕۆخێنن و دەسەڵاتی میدیا درووست بکەنەوە، بەڵام لەم کاتانەدا بوو قەمبیز مرد.
ڕۆژ لەداوی ڕۆژ ماگوشەکان دەسەڵاتیان زیاتر دەبوو، فراوانتر دەبوو بەرەو دەسەڵاتی پاشایەتی دەچوون. ئیتر لێرەوە بە ماوەی دەسەڵاتی ماگوشەکان دادەنرێت. لە هەشتەمین ساڵی دەسەڵاتی قەمبیزدا کە زۆربەی نەتەوەکان کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ماگوشەکانەوە، تەنیا ناوچەی فارس نەبێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەئازادی ژیان و باج وسەرانەیان بە کەس نەدا.
لەو سەردەمەدا لەناکاو کەسێک پەیدابوو بەناوی (ئوتانیس-Otanes) کوڕی (فارانسپێس-Pharanspes) ( کەباس لە (گوماتا) سیمیریس دەکات و بەدرۆی دەخاتەوە) لە ناوچەی فارس وەک خانەدانێکی فارس یەکەم کاری دژی ماگوشیەکان بەتایبەت سیمیریس دەستپێکرد و لای خەڵک وتی ئەم پیاوە کوڕی کۆرش نییە. هەرگیز لەوەپێش لە خانەوادە و بنەماڵەی فارس و پاشایەتیدا کەسێک بەم ناوەوە نییە. ئەم کەسە ڕاست نییە. ئەوەش گومانی لای زۆربەی شوێنکەوتوانی درووستکرد، لەپێش هەموو کەسێکەوە کچەکەی خۆی کە شووی بە قەمبیز کردبوو بەناوی (فادیما-Phaedima) ، هەر بۆیە ئەم کچە خۆی و باوکی کەوتنە دژایەتی ماگوشەکان.
ئوتانیس و فادیما وەکوو کچ وباوکێک کەوتنە نامەناردن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە. هەروەها نامەیان نارد بۆکچی قەمبیز بەناوی (ئاتوسا-Atossa) -ئەم ژنە کچی کۆرش بوو، ژنی قەمبیزو داراش بووە- پێی دەڵێن تۆ ئەم کەسە دەناسی یان نا؟ لەگەڵ ڕوونکردنەوەکەی خۆیدا بۆ ئاتوسا، ئەوەی پێ دەڵێن تۆ لە خوێنی پاشایەتیت، نابێت ڕێگە بدەی بەو کارەی ماگوشەکان، چونکە تۆ دڵنیایت لەوەی ئەم کەسە کوڕی کۆرش نییە. ئەوە دەزانی لە ماگوشەکانە. هەروەها جارێکی تر فادیما لە وەڵامدا پێی ئەڵێ ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە.
لەسەر ئەم کارانە فادیما لەلایەن سیمیریسەوە سزای بۆ دەرچوو، پاشان گیراو ماگوشەکان لەگەڵیدا خەوتن وەک تۆڵەیەک. دواتر ئەم هەواڵە گەیشتەوە باوکی فادیماو کێشەکە گەورەتر بوو، چونکە ئۆتیانس پەنای بردەبەر دوو سەرکردەی تری بەهێزی فارس بەناوەکانی (ئاسپاسینیس-Aspathins) و (گوبریاس-Gobryas) کە جێی باوەڕی بوون و ئەویش هەموو شتێکی پێوتن دەربارەی کێشەکەیان، پاشان هەوڵیدا پەیوەندی بە سەرکردەی تری فارسەوە بکات و لایانگریان زۆرتر بوو ژمارەیان گەیشتە شەش کەس بە داراوە، وەک ئەمانەی تر: (ئینتافێرنیس-Intaphernes) و (ئاسپاسینس-Aspathines) و (میگابیزوس-Megabyzus) و (هیدران-Hydran) ، پاشان (دارای کوڕی هیستاسپێس-Darius-Hystaspes) کە پێشتر لە دەسەڵاتدا بوون. پاشان بە ئۆتانسەوە بوون بە حەوت پیاو، ئەم حەوت پیاوە پێکەوە بیریان لە کارێکی گرنگ کردەوە لەژێر سەرکردایەتی دارادا و یەکەم کاریان دژی سیمیریس ئەنجامدا، ئەویش ئەوە بوو ئەوەیان بۆ خەڵک سەلماند کە ئەو کەسەی ئەیەوێت ببێتە پاشا کوڕی کۆرش نییە. نەمردووەو لە ژیاندا ماوەو ئەو کەسە ماگوشیەو دەیەوێت لەو ڕێگایەوە دەسەڵات بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت، هەر بۆیە دارا دەڵێت: “لێرەدا من دێم و ماگوشەکان دەوەستێنم و دەیانکوژم”. بەم شێوەیە کەوتنە گفتوگۆو پلاندانان بۆ لەناوبردنی ماگوشەکان.
ئیتر لێرەوە وردەوردە ڕۆڵ وکاریگەریی دارا دەرکەوت، ئوتیانس کە زانی دارا زۆر گەرموگوڕە، بایەخیان پێداو بە پیرۆزو گەورەیان داناو لە دەوری کۆبوونەوە، هێزیان بۆ درووستکردو بەڕێزەوە هێنایان بۆ کۆشک و وتاریان بۆ خەڵک دا. گوبریاس وەک وتەبێژی دارا، یەکەم وتاری داو تێیدا دەڵێت: “هاوڕێ بەڕێزەکان باشترین دەرفەت بۆ ئێمە گەڕانەوەی شاهەنشایەکەمانە، ئەگەر ئێوە بەهێز نین باشە لێیگەڕێن، با بمرین گەلی فارس و وڵاتی فارس لەلایەن ماگوشەکانەوە فەرمانڕەوایەتی بکرێت، وەکوو چۆن بینیتان و زانیتان قەمبیز بەشێوەیەکی خراپ مرد، ئەگەر ئێمەش هەوڵ نەدەینەوە بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتەکەمان ئاوها ئەمرین، ئێمە کە ئێستا لیرەدا بیردەکەینەوە قسە دەکەین بۆ ئەوەیە دژی دوو براکە کاربکەین، سەرەتا دەنگی من ئەوەیە دارا هەڵبژێرین وەک ڕاوێژکار و سەرپەرشتیاری کۆشک لە شوێنی ماگوشیەکان”. لەم کاتەدا کە ئەم قسەی دەکرد زۆرینەی خەڵک پاڵپشتیان لێکرد. ئەمەش هەوڵێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی ئەو حەوت پیاوە پێکەوە کاریان کردو وەک ڕاوێژکاری فارس دەرکەوتن.
دواتر ماگوشەکان کەوتنە خۆئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارو پلانانەی حەوت کەسەکە، بەڵام تادەهات فارسەکان بەهێزتر دەبوون و سەرکردە سەربازیەکانیان دەرکەوتنەوەو پەیوەندییان بە فارسەوە کرد، وەک (پرێکساپێس-Prexapes) کە ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە سەرکەونتی فارسەکان بەسەر ماگوشەکاندا، ئەویش سووربوو لەسەر گەڕانەوەی دەسەڵاتی فارس.
دوای ئەوەی کارەکانیان ڕێکخست، حەوت پیاوەکە پەلامارو هێڕشەکانیان بۆ سەر موگەکان دەستپێکرد بەبێ ئەوەی زیاتر دوای بخەن.
بۆ سەرکەوتنی ئەم کارەیان نوێژیان بۆ خواوەند کرد، پاش ڕۆژێک لە کۆشک کۆبوونەوەو دانیشتن، ئەم کارەشیان بەسەرپەرشتی پرێکساپێس بوو، بۆیە لێرەدا بڕیاردەدەن بچنە سەر دوو برا مەگوشیەکان و بیانکوژن، لەم کاتەدا دارا دەرکەوت کە خەریکی کارێکی تری دژی موگەکان بوو بەرەو کۆشک هات و پێشوازییەکی گەرمی لێکراو پاشان سوپاسی خوایان کردو تاوتوێی ئەوەیان کرد چی بکەن و چۆن کارەکان ئەنجام بدەن، هەر ئەوکات پیاوەکان دارایان وەک سەرکردەی خۆیان هەڵبژاردو دەنگیان پێدا، لێرەوە بوون بە هێزێکی گەورە بەرانبەر بە موگەکان.
بەو شێوەیە وەکوو هێزێکی ترسێنەر هاتنە مەیدان و هەردوولا دەستیان بۆ چەک بردو کەوتنە شەڕەوە، سەرەتای شەڕەکە بە تیربارانکردنی یەکتری دەستی پێکرد، پاشان سەرکردەکان لە یەکتری نزیک بوونەوەو دوو هێزی دوژمنی یەک پێکدا هەڵپژان، هەریەک لەلایەکەوە کەوتنە شەڕو بەرگری لەگەڵ هێزو کەسانی بەرانبەر بەخۆیان، لەم کاتەدا دوان لە حەوت پیاوەکەی فارس برینداربوون: (ئینتافێرنیس-Intaphernes) چاوەکانی لەدەست داو (ئاسپاسینس-Aspathines) قاچەکانی، بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆی مردنیان، تەنیا لە شەڕکردن کەوتن، ماگوشەکان هاتن بۆ کوشتنیان، ئەوانیش یەکسەر خۆیان کوتایە ژورێکی تاریک و دەرگاکەیان لەسەر خۆیان داخست، لەم کاتەدا دارا و (گوبریاس-Gobryas) لەو ژورەدا بوون و ماگوشەکان هاتنە ژوورەوەو کەوتنە شەڕ لەگەڵیان، بەڵام زۆر تاریک بوو، کەس کەسی بەباشی نەدەبینی، زۆری نەبرد گوبریاسیش بەسەختی برینداربوو، دارا پێی وت: ئەوە لە ئازارەکەت دەترسی؟ وتی نا. وتی بێدەنگ بە با نەمان بینن. یەکسەر دارا، گوبریاسی کوشت بە خەنجەرەکەی بۆ ئەوەی دەنگی لێوە نەیەت و بتوانێ بە ئاسانی ماگوشەکان بکوژێ، بەو هەنگاوەشی توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لەناکاودا توانی پیاوە ماگوشیەکان بکوژێت.
بەم شێوەیە داراو هاورێکانی لەو شەرەدا سەرکەوتن بەسەر ماگوشەکاندا، توانییان سەری سەرکردەکانی ماگوشەکان لە لاشە بکەنەوەو بیانبەنە دەرەوە تا خەڵک باوەڕیان پێبکات و بیبینن. پاشان لە دەروازەی کۆشک هەڵواسران. ئیتر لێرەوە کەوتنە پەلامارو کوشتنی ماگوشەکانی تر، بەوەش زۆربەی جەنگاوەری ماگوشەکان کوژران. هەر ئەو شەوە، یان ئەورۆژە، کەوتنە ئاهەنگ گێڕان وناویان نا (سەربڕینی ماگوشەکان) ، فارسەکان کەوتنە خۆشی وماگوشەکان شکستیان هێناو بەدرێژای ئەورۆژە لە ماڵەکانیان خۆیان دەشاردەوە.
پێنج ڕۆژ لەدوای ئەم سەرکەوتنەیانەوە فارسەکان کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست، تێیدا ئۆتیانیس ئامۆژگاری کردن بۆ ڕێکخستن و کاروباری دەوڵەت، بەبەشداری گشت نەتەوەکان، هەر بۆیە ئەلێت: “من وای بەباش دەزانم، یان باشترە یەک پیاو ڕۆڵی سەرەکی نەگێڕێت لە بەڕێوەبردن و کاروبارەکاندا بۆ ماوەیەکی زۆر، بینیتان قەمبیز چۆن خۆی بە گەورە زانی و ماگوشەکان سەرکەوتن بەسەریا، من داوای پاشایەتییەکی بەهێزو خاوەن یاسا دەکەم، کە تێیدا خەڵک خاوەن هێز بێ و بۆ هەموو خەڵک بێت…”، پاشان ئۆتینایس (میگابیزوس-Megabyzus) وتاری دا، داوای دەسەڵاتی ئۆلگاریشی کرد، دوای ئەمیش یەکسەر دارا هات و قسەی کردو وتی: “هەموو ئەو قسانەی میگابیزوس کردی دژی دیموکراتییە، بەبڕوای من بۆدانانی هەرسێ جۆرەکانی حکومەت لە پاشایەتی و کەمینەو دیموکراتی، دەبێت بزانین کامیان باشترە لە کامیان، من مونارچی بە باشتر دەزانم لەوانی تر بۆ درووستکردنی حکومەتێکی بەهێز کەسێک بیبات بەڕێوە لەگەڵ ڕاوێژکارو خەڵک”.
بەم شێوەیە سەرکەوتن وشانشینەکەیان دامەزراند بە ئامۆژگاری ئۆتیانیس و هەوڵەکانی ئەو کەسە. دواتر ساڵ لەدوای ساڵ بەهێز بوون توانیان بەتەواوەتی سەربکەون بەسەر میدییە شۆڕشگێڕەکانداو جاریکی تر فارسیان درووست کردەوە. دوای ئەم هەنگاوو سەرکەوتنانە هەریەک لە داراو ئۆتیانیس کەوتنە کێبڕکی بۆ ئەوی ببن بە پاشای وڵاتی فارس.
دوای پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری، دارا لە ئۆتیانیسی بردەوەو بوو بە پاشای وڵاتی فارس و عەرەب و بەشێکی زۆری ئاسیا. بەو کارانەش دارای کوڕی هیسیتاپیس بوو بە جێگری قەمبیزی کوڕی کۆرش چووە سەر کورسیی پاشایەتی. دارا یەکەم جار هەستا بە مارەکردنی هەندێک ژنی فارس لە خۆی، کە دوانیان کچی کۆرش بوون، وەک (ئاتوسا-Atossa) و (ئارتیستۆنە-Artystone) ئەمەش لەکاتێکدا بوو ئاتوسا دوو شووی تری کردبوو، پێشتر بە قەمبیزی براکەی خۆی و ئەوی تری بە ماگوشیەک، ئەوەی تریان ئارتیستۆنە کچ بوو، کچی سمیردیسی کوڕی کۆڕش بوو، دوای ئەمە حەزی لە کچی ئۆتیانیسیش کرد، ئەوی ماگوشەکانی بۆ ئاشکرا کردبوو، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی دارا ببێت بە پاشای وڵات. پاشان یەکەم کاری تری درووستکردن و هەڵکۆڵینی نووسینێک بوو لەسەر بەردێک کە پێکهاتبوو لە پیاوێک و ئەسپێک لەگەڵ کۆمەڵێ نووسین کە تێیدا دەڵێت: “من دارای کوڕی هیسیتاپیس بەئامانجی خواوەند، بووم بە جێگری قەمبیزی کوڕی کۆرش چوومە سەر کورسی پاشایەتی”. پاشان دەوڵەتەکەی کرد بە 22 ساتراپەوە، زۆربەی خێڵ و نەتەوەکانیشی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوەو وەکوو حکومەتی بچوک بچوک لەژێر دەسەڵات و چاودێری خۆیدا بێت. توانی دەسەڵاتی سەردەمی کۆرش بەدەست بهێنێتەوە، هەر بۆیە فارسەکان دەڵێن کۆرش باوک بوو، قەمبیز بەڕێزو گەورەو سەرۆک بوو، داراش بریکاری وەرگرتنی دەستاو دەستی دەسەڵات بوو.
بەو شێوەیە دارا توانی سەربکەوێت بەسەرشۆڕشگێڕانداو باجی سەپاند بەسەر گەلانی ناوچەکەدا.
=KTML_Bold=سەرچاوەو پەراوێزەکان:=KTML_End=
(1) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p241.
(2) پێدەچێت ئەم دوو برایە کە هێرۆدۆتس باسیان دەکات (گوماتا) یان (چیتران توخمە) بێت.
(3) هێرۆدۆتس لە پەڕتووکی سێیەمدا شتێکی ناوازە باس دەکات لەسەرشۆڕشی مووگەکان و هەڵگەڕانەوەکەیان دژی قەمبیز، باس لەوە دەکات لە ئەگبەتانەی سووریا شۆڕش هەڵگیرساوەو گڵپەی کردووەو لە برەودا بووە بە سەرکردایەتی (پاتیسیزیس-Patiseithes) وەک ماگوشێکی بەناوبانگ و زۆر بەهێز. لەم کاتەدا قەمبیز ویستوێتی لە هەمەدانی سووریا بیبینێت. هەروەها دواتر لە لاپەڕەکانی (243) دا جارێکی تر دێتەوە سەر باسی ئەو شۆڕشەو دەڵێت: “قەمبیز دەیەوێت چاوی بە نوێنەری ئەو ماگوشانە بکەوێت کە سەرکردایەتی شۆڕشەکە ئەکەن لە هەمەدانی سووریا”. لێکدانەوەی ئەم قسانەی ئەوە ئەگەیەنێت شۆڕشی مەگوشە میدیەکان بەتەواوەتی سەرکەوتنی بەدەست هێناوەو شۆڕشەکە زۆربەی وڵاتی میدیای گرتۆتەوە تا ڕۆژاوای کوردستانیش، بۆیە قەمبیز ناچار بووە لەگەڵیان ڕێکەوێت و بکەوێتە گفتوگۆو دانووساندن یان ئەوەتا میدیەکان لە ناوچانەدا زیاتر خاوەن هێزو پێگەی خۆیان بوون و ڕۆڵی سەرەکی سەربازی و ڕامیاری ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی میدیەکاندا بووە”.
. ( 4) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p241.
(5) کەواتە مەگوشە میدیەکان تەواوەتی دەوڵەتی ئەخمینیان خستۆتە ژێردەستی خۆیان و میدیان ڕزگارکردۆتەوەو دەسەڵاتی ئیمپراتۆری میدیایان گەڕاندۆتەوە، بەڵام هێشتا دوژمنەکانیان بەتەواوەتی لەناو نەبردووە، بۆیە ئەستێرەی فارسی ئەخمینی جارێکی تر ئەدرەوشیتەوە. وەرگێڕ.
(6) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p245.
(7) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p247.
. (8) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p248-249.
. (9) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p250.
. (10) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p251.
(11) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p252-255.
. (13) ، (12) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942, Book 3 , p257-259.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە=KTML_End=
ئەم بابەتە 203 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 14-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 203 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,551
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,487
فایلی پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
فۆڵدەرەکان
بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - پارت / لایەن - یەکینەکانی پاراستن (گەل YPG - ژنان YPJ - شه‌نگال (YBŞ) پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - فەرهەنگ پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو - تیپی لاتینی پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.61 چرکە!