پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
شاناخسێ
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 518,926
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
کەلتوور لە داوی لۆژیکی سەرمایەی سەردەم
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەلتوور لە داوی لۆژیکی سەرمایەی سەردەم

کەلتوور لە داوی لۆژیکی سەرمایەی سەردەم
ناونیشانی بابەت: کەلتوور لە داوی لۆژیکی سەرمایەی سەردەم
ئامادەکردن: #عادل قادری#

=KTML_Bold=پرسی پێناسە و پانتاکانی کەلتوور=KTML_End=
پێویست بە گوتن ناکات کە لە ساتەوەختێکی مێژوویی و جیهانێک دا دەژین کە چەمک و ماناکانی جیهانی مرۆڤ، لەوانەش بەتایبەتی کەلتوور و ئابووری سیما و ڕوخساری فرەلایەن و فرەرەهەندیان وەرگرتووە و هەر بەپێی ئەم حاڵەتەش دەشێت پێناسەکردنیان لە ڕێڕەوی هەوڵ و توانستێکی تیۆریک و ئاکادمییانە دا دەرکەوێت، بەڵام لێرەدا مەبەست ئەم ئاستە پسپۆڕانەیە لە پێناسە (تعریف) و ناساندن نییە.
لەرووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە دەشێت بڵێین پاش هەوڵەکانی شلایەرماخەری ئاڵمانی لە سەدەی 18ی زاینی بۆ ڕاڤە و خوێندنەوەی جیاواز و فرەلایەن و دی لایەنانەی (دگربعد) پەڕتووکی پیرۆز، کە هاوکات بوو لەگەڵ گۆڕان و وەگۆڕانی کۆمەڵایەتی، کەلتووری، پیشەیی و زانستی جیهانی ڕۆژاوا، ئیدی جیهان و سیستەمی ناسین و ناساندن و یان بە دەربڕینێکی تر لۆژیکی پێناسەکردن (منطق تعریف) گۆڕانی بنەمایی بەسەر داهات.
بۆیە هەنووکە بەسانایی دەکرێت بڵێین کە چەمک و وتەزاکانی ناو کۆمەڵ و جیهانی مرۆیی لەوانەش بەتایبەتی کەلتوورودواتر ئابووری لەرووی پێناسە وەرگرییەوە هەڵگرو لەخۆگری وزە و توانستی فرەلایەن و فرەرەهەند بۆ شیکاری و پێناسە بوون.
لەسۆنگەی لۆژیکی گشتییەوە دەکرێت “پێناسە” (تعریف) بە سەر دوو شێوەی گشتەکی و تایبەتی دا پۆلێن بکرێت و هەر بە گوێرەی ئەم تێڕوانینەش کەلتوور و ئابووری وەکوو دوو جەمسەری بنەمایی ناو جڤاتی مرۆیی هەڵگری دوو پێناسەی گشتەکی و تایبەتی پەیوەست بە خۆیانن.
لەپێناسەی گشتەکی وجەماوەری دا خەڵک و بەرژەوەندی و خواست ومەیلە ماددی و بەرهەستەکان لە کەلتوورێکی هاوتەریبی ئەم خواستانە دا ڕۆڵ دەگێڕن.
واتە ڕەهەندی گشتەکی پێناسە، زۆرتر کاریگەریی و شوێن دانەریی لایەن و میکانیزمی ماکی و بەرهەستیانە باس دەکات و دەیخاتە ڕوو و لێرەدا پێناسە لەژێر دەست و کۆنترۆڵی شەقامی گشتی و ئاپۆرەی خەڵک دایە و کاریگەریی سەیر و بنەمایی لە کۆمەڵگە دا درووست دەکات.
بە پێچەوانەی پێناسەی گشتەکی، پێناسەی تایبەتی خاوەنی لایەنی پسپۆڕانە وتایبەتی و مەعریفییە و لەژێردەست و کۆنترۆڵی تاقمێکی بچووک و دانسقە لە بیرمەندان و ڕۆشنبیران دایە کە لایەنی دەرهەست و مەعریفییانە و نابەرژەوەندییانەیان میکانیزمی سووڕان و ئیشکردنی تێگە و تێڕوانینیانە بۆ پێناسە و ناساندن و بەگشتی بابەتی ناسکاریی.
=KTML_Bold=جیهانی پێوەندییەکان:=KTML_End=
شتێک کە لێرەدا زۆر گرنکە شێوازی پێوەندی هەر کام لەم دوو پێناسە (روانگە) یەیە بە بابەتێک بەناوی دەسەڵاتەوە.
ڕوانگەی پێناسەی گشتەکی لەرووی ئاست و ڕێژەی “چەندایەتی و ژمارەی بکەران و ڕووبەری کردەکاران و بەرکاران” باڵادەست و بەدەسەڵاتە بۆیە ئەم ڕوانگەیە بەم قوورسایی و بارستاییەوە هێزێکی زۆری بۆ پراکتیزەکردن و کارتێکەری فام و تێگەی ماکیی و بەرژەوەند ئامێزانەی خۆی هەیە.
بە بەراورد لەگەڵ دۆخ و پێکهات و ئاستە “دەرهەست و تاکیی و تایبەتییانە و تەنانەت مەعریفییانەکەی” پێناسەی تایبەتی، پێناسەی گشتەکی لە مەودایەکی زەمەنی کوورت دا خاوەنی دەسەڵاتێکی تاقانە و تاکڕەهەندە، و دیاردە و دەرکەوتەکانی کۆمەڵگە لەژێر سێبەر و هەیمەنەی خۆیدا دەستنیشان دەکات و ئاست و پلەی بابەتەکانی نێو کۆمەڵگە بەو سیستەم و پێکهاتە بەهاییەی کە لەسەر بەرهەستێتی و بەرژەوەندی و…رۆنراوە، دیاری دەکات و تەنانەت هەوڵی گەشاندن و پەرەدانی جەوهەر و هەناوی خۆی دەدات.
لەو ماوە زەمەنییەی کە پێناسەی گشتەکی ئیمپراتۆرە ماتەریاڵی و مادییەکانە، سیستەمی بەرهەم هاتنی ماناکانی ناو کۆمەڵگە و تەنانەت مانای بوونی ئینسانیش دەگۆڕێت.
لەم نێوەندەدا و پەیوەست بە باسەکەمان و بارودۆخی زاڵی ئێستای کەلتووری کۆمەڵگە، پێناسەی گشتەکی هەوڵیداوە بە خەستی مانا و تایبەتمەندییە بەربڵاوەکانی کەلتوور لە قەوارە و ڕووبەرێکی تەسک و تەنکی ئابوورییانە (…ماکیی، بەرهەست، بەرژەوەند…) دا بخاتە ڕوو و لەناو کۆمەڵگە دا پەرەی پێ بدات و لەهەنووکەی بارودۆخی کەلتووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ڕادەیەکی باش دەسەڵاتدار و بنجوەرگر بێت، ئەگەرچی ئەم زاڵێتی و دەسەڵاتەی پێناسەی گشتەکی بەسەر کەلتوور و دیاردەکانی دا هاوپێوەند بێت لەگەڵی تایبەتمەندییەکی کاتییانە، یان هاوتەریب بێت لەگەڵ هەلومەرجی کۆمەڵگەکانی قۆناغی تێپەڕین و دەورەی گوزار یان…خاڵی جێگەی سەرنج و زەق کە ئێستاکەش لە ناو کۆمەڵگە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیار و ئامادەیە، دەرکەوتەکانی کاریگەریی نەرێنی و ڕەشی پێناسەی گشتەکی لەسەر “کەلتوور واتە هەڵس و بنیشتی خەڵک و ئاکار و کردار و ئەدەبیاتی ناو شەقام” هەیە.
پێویستی بە گوتن نییە ئەگەر لەرووبەر و پانتاییەکی دیکە دا پێناسەی تایبەتی لەگەڵ پێناسەی گشتەکی دا نەکەوێتە دیالۆگ و دانووستان و ئەو ڕوانگە ئاپۆرەیی و خەڵکییانە نەخاتە بەردەم ڕەخنە و گیروگرفتەوە (چالش) ئەوا لەگەڵ کارەساتێکی کەلتووری-شارستانییانە و مرۆیی ڕووبەڕوو دەبینەوە، هەڵبەت کردنەوەی ئەم باسە لێرەدا و لەسەری چوونی شیاو و زۆرپێویست نییە، لێرەدا گێڕانەوەی کاریگەریی ئەو سیستەمە گشتەکییە لەسەر پێناسەکردنی دیاردەکانی ناو کۆمەڵگە و لەسەرووی هەمووشیانەوە کەلتوور و هاوتەریب کردنی کەلتوور و ئابووری لەگەڵ یەک، لامان مەبەستە.
=KTML_Bold=هاتنی سەرمایەیەکی شمەکیانە بۆ کوردستان نەک بەرهەمهێنانی:=KTML_End=
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا و بەهۆی گۆڕانکارییە خێرا و فرەلایەنەکانی باشووری کوردستان بەتایبەتی لەرووی ئابوورییەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەتایبەتی شارە بچووکەکان و ئەو شارانەی لەسەر ڕێگەیەکی ژئۆپۆلیتیکی-بازرگانی و گواستنەوە و هەناردە و هاوردەکردن بوون، وەکوو بانە (تەنانەت مەتەڵێکی کۆنی کوردی هەیە کە دەڵێ: هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر بانە، کە ئەمەش پیشاندەری هەڵکەوتنی بانە لە شارێگەیەکی جوگرافیایی- ئابووری دایە) ، #سەردەشت#، #مەریوان#، قەسری شیرین، و… و لەوێشەوە بۆ شارگەل و ناوچەگەلی نێزیک و دوور لەم شارە هەڵکەوتووانە، کەوتنە هاوکێشەیەکی بازرگانی وسەرمایەدارییانەی ڕووت و خەستەوە.
ئەم کۆمەڵگە (کۆمەڵگە بە واتای کۆمەڵ و حەشامەتێک لە جوگرافیایەکی بچووک یان گەورە) یانە کە لە مێژووی بوونی گچکە یان مامناوەندی یان گەورەیاندا ساتە وەختگە لو قۆناغگەلی پڕ لە هەژاری و نەبوونیان ئەزموون کردبوو، پڕحەسرەت و خەمۆک و داماو لە جیهانی بەستراو و بێ ئابووری پێشوویان دا ڕاهاتوو و مۆن و ڕاهیب کرابوون، ئەم ساتەوەخت و قۆناغە بۆش و بنجڵەی مێژووی کۆمەڵگە (لەرووی هەبوونی سەرمایە و سیستەمی ئابووری و میکانیزمەکانی بەرهەمهێنان) بەهۆی ڕووداوێکی جیهانگیر و سەرتاسەری شەقڵیی هەژاریی و دەست تەنگی تاڕادەیەک دەشکێت و لە قاوغە پووکاوە پێشووەکەی دەدەچێت، ڕووداوێک کەخۆی چەندین ڕووداو و شۆڕشی زانستی و مەعریفی و پیشەیی لە پشت بووە و لە سنوور و جوگرافیایەکی دیکە دا بەرهەم هاتبوو، ئەم ڕووداوە بەجیهانی بوون (globalization) یان وەک هەندێک ڕەوت دەڵێن جیهانی سازی بوو.
ئەمەیش کە ئامێر و کەرەستەکانی جیهانی بوون بە وردەکارییەوە چی بوون و چۆن ئیش دەکەن لێرەدا جێگەی پەرژانە سەر و گێڕانەوە نییە.
بەڵام دەشێت بگوترێ کە جیهانی بوون لە کڵاوڕۆژنەیەکی “میدیا”یی بەخەون و خولیا و کەڵکەڵەی جیهانێکی پڕ لە ئاسوودەیی زۆرتر، جوانی زۆرتر، پەتیتر و دەرفەتی حەسانەوە و سەیرانی زۆرتر و…کە هەمووی بەها و بایەخەکانی جیهانی نوێی بەرهەمهاتوو لە شۆڕشە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ڕۆژاوا بوون، توانی ئەو هەست و نەستەی (زەینی وشیار و ناوشیار) بەرخۆری (مصرفی) و کاڵاگەرایی لە ڕۆژاواوە بۆ ڕۆژهەڵات بگوازێتەوە و حەز و چڵێسیی هەناوی مرۆڤ بۆ بەرخۆریی و فرەڕەنگی و فرەبژاردەیی لە بواری کڵاو شمەکی ئاساییش و ئاسوودەیی هێنەری ژیان، چالاک و بسووڕ بکات.
ئەوەی کە لێرەدا گرنگە کاریگەریی ئەو دۆخە کاڵاگەرێتی و سەرمایەدارییە بە بنەمای سیستەمێکی ئابووری نوێ لە کۆمەڵگە، لەسەر کەلتوور و شێوەژیانی خەڵک و کۆمەڵگەیە.
کاتێک کۆمەڵگەی داخراوی ئێمە بەهۆی جیهانی بوون و شلبوونی سنوورەکان، کراوەیی (کە یەکێکە لە شارێگاکانی بەرهەمهاتن و گەشەی سەرمایە و بووژانەوەی ئابووری) ئەزموون کرد، بەرواڵەت و ڕووکەش وەکوو بکەرێکی ئەکتیڤ و چالاکی ڕووبەری بەرهەمهێنان دەرکەوت بەڵام ئەوەی کە ڕوونە ئەمەیە کە ئەو دۆخە بازرگانییە کە لای ئێمە بووە هۆی شکڵگرتن و کەڵەکەبوونی بڕێک سەرمایە (پارە) هیچ ڕۆڵێکی ئێمەی وەکوو بەرهەمهێنەر و ئەندازیارانی پیشەیی و سازێنەرانی کاڵا و شمەک و پێداویستی و حەوجێیە ماددییەکانی مرۆڤ تێدا نەبوو، ڕۆڵی ئێمە تەنیا جێفرۆش و جامخانەی کەلوپەل و شمەکی بەرهەمهاتووی جیهانی پیشەیی ڕۆژاوا بوو و جگە لە شێوازێکیتر لە کرێکاریی وجێبەجێکاریی لە قەوارە و ڕوخسارێکی خەمڵێنراو و بەبریقە دا هیچ نەبووین، واتە هەر وەک چۆن کاڵا لە شوێنگە و کۆمەڵگەی ئێمە دا بەرهەم نەهاتووە، هەر بەو شێوەش پارە و سەرمایەی دەستکەوتوو و داهاتوو لەم کاڵایانە خاوەنی تایبەتمەندیی بەرهەمهێنان نین، بەڵکوو دەشێت بڵێین کە پارە و سەرمایە لێرەدا تەنیا دەکەوێتە سووڕ و بەپێی بارودۆخ کەڵەکە دەبێت یان بڵاوپش دەبێت.
لە ئاوەها بارودۆخێکی ئابووری و بازرگانی کە ڕۆڵی ئیرادەی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێمە تەنیا وەکوو جێبەجێکار و گوێزێنەرانی کاڵا و شمەک لە دوبەی، چین، تورکیا، باشووری کوردستان و…ئامادەگی هەیە، سەرمایە و پارە بوونێکی ڕەسەن و ڕاستەقینەیان نییە و وەکوو کەلتووری کۆمەڵگەی ئەم تاکە جێبەجێکارانەش دەڵێت: “پارە وەکوو چڵکی دەستە”، واتە گرینگی پارە و سەرمایە لای ئەمان ئەوە نییە لەکوێ و چۆن دێت، بەڵکوو ئەمەیە کە دێت و دەچێت و هەر ئەم چوون و نە چوونەش بێبایەخ و کەڵکی دەکات و تێڕامان و هەڵوێستەی پێویست بۆ سەر سەرمایە شکڵ نەگرێت و ئامادەگی و بوونی سەرمایە وەکوو لایەن و بگرە زاتێکی سەربەخۆ و جیا و ڕەسەن نەبینرێت و بەم پێیەش سەرمایە ڕۆڵی ڕاستەقینە و بەرهەمهێنەرانە و شارستانی سازانەی خۆی نەگێڕێت و کۆمەڵگە و کەلتوورەکەی بەرواڵەت دیاریکەری ڕۆڵ و پێگەی سەرمایە گوازر و وهاوردە بکەن، بەڵام ئەمە لایەنی ڕووکەشیانە و سەرەتایی بابەتەکەیە، چوونکوو ئەوەندە بەسەر ئامادەگی سووڕێنەرانەی سەرمایە لەسەر کۆمەڵگە تێناپەڕێت کە سەرمایە و هەموو وزە هێزەکی (بالقوە) و کردەکی (بالفعل) یەکەی جڵەو وکۆنترۆڵی کۆمەڵگە دەگرێتە دەست و یەکەمین و بنەمایی ترین بابەتێک کە لەگەڵیدا دەکەوێتە بەرەوڕووبوونەوە و ململانێوە کەلتووری زاڵی ئەو کۆمەڵگەیەیە جا بەهەر ماهییەت و پێکهاتێک بێت.
ئەم سیستەمە لە بازاڕ و بازرگانی بەها و بایەخگەلی وەکوو بەرخۆریی، ئاساییشی زێدە، ئاسوودەی حەزیی فرەچەشنی وفرەرەنگ خوازیی و…جێگری بەها وبنەما و بایەخەکانی ئەو قەوارە کەلتوورییە دەکات کە هاتووەتە ناوی و لەگەڵیدا کەوتۆتە ململانێ و ئاوقابوونەوە.
دەسەڵاتی سەیر و ئەفسووناوی سیستەمی سەرمایە و ئابووری لەسەر هەست و نەستی ئێمە بە ڕادەیەکە کە ئەو زاڵ بوونی بەهایانەی جیهان و پێکهاتی سەرمایە کە جێگری کۆڵەکە و بنەواکانی کەلتووری ئامادەی کۆمەڵگە دەبن، لە کەمترین ئاست دا هەستی پێ بکرێت و وشیاری لەسەرو شکڵ بگیرێت و ئیدی پاش ماوەیەک جوێ کردنەوەی کەلتوورو سەرمایە، کۆمەڵگە و بازاڕ، بوونێکی فەلسەفی و ژیانێکی پڕسەرمایە و بەرخۆری و… سەخت و نەکردە بێ.
ئالێرەدایە کە کارەساتەکە ڕووددەدات و کەلتوور لەبەر پێی پارە و سەرمایە، و کۆمەڵگە لە بەردەم بازاڕ و پاساژ، و تاکی کۆمەڵ لە ئاستی وتاری بازرگانی زاڵ، دەبنە قوربانی و ئیدی لە باتی کەلتووری کۆمەڵگە، بازاڕ و سەرمایە ڕۆڵی دەسەڵات دەگێڕن و سەرمایە دێتە جێگە کەلتووری پێشووی کۆمەڵگە، کەلتوورێک کە ئەگەری گەشە و نەشەی بەهەر پێگە و ماهییەتێک لە بەستێنی زەمەن و هەناوی کۆمەڵگە دا تێدا بوو.
بەگشتی کەلتووری سەرمایەداری و بازاڕپەرەستی جێگری کەلتوورێک دەبێت کە ساڵەها لەناو کۆمەڵگە دا ئیشی پێ کراوە و کەلتووری سەرمایەداریش شتێک نییە جگە لە نەفس و زاتی سەرمایە خۆی و پەرستش و پیرۆزاندنی بەها و بایەخی خۆی و تەنیا خۆی. بۆیە سەیر نییە گەر لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرمایەدارانێک دەبینین کە پەڕتووک تەنیا کاتێک مانای هەیە بۆیان کە پارەی بۆ بکات، ڕێوڕەسمە کەلتوورییەکان بۆیان لە سیرک و تەماشاخانە دەچن، کەلتوور و هەڵس و بنیشتی مرۆڤەکان تەنیا بەرواڵەت و ڕووکەشێکی ماکییانە و ئامێرخوازانەوە وەکوو ماڵ، ماشین، جلوبەرگی ڕەنگاڵەیی و گران (لە ڕووی چەندایەتییەوە نەک چۆنایەتی) لایان پێناسە بکرێت و ببینرێت، ئەمە ئەو ساتە تراژیکەی کۆمەڵگەیە کە کەلتوور و سەرمایە بەزاڵبوونی یەک سیستەمی ئابووری ڕەها و دیکتاتۆر بە ناوەندێتی سەرمایەداری تەنیا وتەنیا، دەبن بە یەک و واتای کەلتوور واتە سەرمایە و سەرمایەش واتە کەلتوور.
ئەمە ئەو ساتە سامناکە بوو کە فەیلەسووفانێکی وەکوو ماکس هورکهایمەر و تیۆدۆر ئادۆرنۆ کە لە بنیاتنەرانی قوتابخانەی فرانکفۆرتی ئاڵمان بوون لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دا، هۆشداریی بەپیشەیی بوونیی کەلتوور و تاک ڕەهەندبوونەوەی مرۆڤ (هێربێرت مارکوزە، ئەندامێکی دیکەی قوتابخانەی ناوبراو) بدەن بەگوێمان دا، کە ئەم دۆخ و هەلومەرجەی هەنووکەی کۆمەڵگەی کوردیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شتێک جگە لە دەسەڵاتی بازاڕ و سەرمایە بەسەر کەلتوور و خستنە جامخانەی کەلتوور بۆ فرۆش نییە! هەر وەک لەسەریشەوە ئاماژەم پێ دا لەم سیستەمە دا تاکەکان و ئەندامان پەڕتووکیان تەنیا بۆ ئەوە لا گرینگە کە شمەکێکی بازاڕە نەک تێز و پەیام و هێمایەکی شارستانی! کەڵەکە و تەقینەوەی لەناکاوی سەرمایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاقمگەل و توێژگەلێکی درووست کرد کە جگە لە سەرمایە و دەرکەوتەکانی بەداخەوە لەگەڵ هیچ دیاردە و هەبوونێکی تر پێوەندییان نەگرت و تەنانەت هەندێکیان بڕێک جار هێما و دیاردە پاشماوەکانی کەلتوور وەکوو مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان دەزانی و بەشێوازێکی توند و سەرمایەدارانەی سەیر پەلاماری ئەو ڕەهەندە کەلتوورییە و هەڵگرانییان دەدا.
بۆیە لەم کۆمەڵگەیە دا سەرمایەی کەڵەکەکراو هەیە بەڵام دەرکەوتەکانی لە وەهم و تەم دەچن و بابردەڵەن، سەرمایەدار هەیە بەڵام کەلتووری کراوەی شارستانی خواز نییە! ڕۆحی سەرمایەداریی تاک ڕەهەند هەیە بۆیە کەلتوور پیشەیی و شمەکییانە دەبێت! [1]
ئەم بابەتە 547 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 547 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
سۆبەی دار
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێ پەتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
شاناخسێ
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 518,926
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
سۆبەی دار
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێ پەتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!