دێڵی حیز، گۆڵی گورگ خنکێنی لێنابێ.
دێڵ: مێیەی سەگە، گۆڵ: نێرەی سەگە، گۆڵی گورگ خنکێن: لە کوردەواردا بەو جۆرە سەگە دەوترێت: (هەوشار) ، بەهێزە و توانای خنکاندنی گورگی هەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە خێزانی خراپ و بێناونیشان، لەناو کۆمەڵگەدا، پیاوی باش و ناوداری تیاهەڵناکەوێ.[1]