پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,819
وێنە 106,150
پەرتووک PDF 19,344
فایلی پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
محەمەدی مەولوودی کورد
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەدی مەولوودی کورد

محەمەدی مەولوودی کورد
ناونیشانی بابەت: محەمەدی مەولوودی کورد
ئامادەکردن: تاهیر قاسمی

ماوەیەکە ئیدی وەک جاران لە خوێندنەوەدا بە بڕشت نیم. تەمەن کە هەڵکشا، توانا و تاقەتیش کەم دەبێتەوە. کار وگرفتی ڕۆژانەش ئەوەندە کاتت بە دەستەوە ناهێڵێ. بەڵام بەو حاڵەش کوردبوونی کاپیتان حەمەدی مەولوودە چرچم یەکبین خوێندەوە. کەمتر وا هەبووە پەڕتووکێک دوو جار بخوێنمەوە بەڵام کوردبوونم جارێکی دیکەش خوێندەوە. هەڵدەگرێ جاری دیکەش بیخوێنمەوە. ئەوەندەی کار لەسەر کردم کە ڕەنگە بۆ ماوەیەک نەتوانم بگەڕێمەوە سەر خوێندنەوە و نووسینی ئەو بابەتانەی لە بەر دەستم دان. جاری وایە کە هەستێک دامدەگرێ، تەنیا بە نووسین دەتوانم خۆمی لێ دەرباز بکەم. ئەم بابەتەش بۆیە دەنووسم تا تەمی کوردبوون لە سەرم بڕەوێ و بتوانم بگەڕێمەوە سەر کارەکانی خۆم.
نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت بۆ ناوچەی موکریان و شاری #مەهاباد#، سەردەمێکی پڕ لە ڕووداو و کارەسات بوو. ناوچەیەک کە ببوو بە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی سیاسی و چەکداریی دەسەڵاتە ناوچەیی و جیهانییەکان. بە تایبەت ململانێی نێوان دوو زلهێزی ڕووس و عوسمانی. ئیعدامی چەندان کەس لە ڕێبەرانی سیاسی و ئایینیی ناوچەکە، کوژرانی سەرکۆنسوولی ڕووس، کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی سابڵاغ لەلایەن سپای ڕووس، قاتی و قڕبوونی خەڵک لە برسان، سەرهەڵدانی نەخۆشیی گشتگیری تاعوون، شۆڕشی سمکۆ و هاتنی بۆ ناو شاری مەهاباد، قەدەغە کردنی جلوبەرگی کوردی لەلایەن دەسەڵاتی تاران، دامەزرانی کۆمەڵەی ژێکاف، دامەزرانی کۆماری کوردستان و سەرەنجام ڕووخانی کۆمار و ئاوارە بوونی تێکۆشەران لە ڕووداوە زۆر گرینگەکانی ئەو سەردەمەن. حەمەی مەلوودە چرچ پێ بە پێی ئەو ڕووداوانە خڕەکە بوو، گەورە بوو، بوو بە لاو، بوو بە پیاو و سەرەنجام وەکوو باهۆی چەک بە دەستی ژێکاف و دواتر کاپیتان و فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە حکومەتی کۆماری کوردستاندا تێکۆشا. ئەو لە کوردبوون پێ بە پێی گەورە بوونی خۆی، ئەو ڕووداو و پێشهاتانەشمان بۆ دەگێڕێتەوە. گەرچی خوێنەری کورد پێشتریش لە زمان کەسانی دیکەوە کەم و زۆر لەگەڵ گێڕانەوەی ئەم ڕووداوانە ئاشنایە بەڵام ئەوەی کوردبوون لە زۆربەی گێڕانەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، پێگەی کۆمەڵایەتیی جیاواز، ئازایەتیی لە گێڕانەوەدا و گەورەبوون و پێگەیشتنی نووسەر پێ بە پێی ڕووداوەکانە.
کاپیتان ئەوەندەی چەرمەسەری لە ژیاندا دیتووە و ئەوەندە لە ناو چەقی کارەسات و ڕووداوەکاندا ژیاوە، پێی حەیفە نەیانگێڕێتەوە، پێی حەیفە ئەوەی دیتوویەتی نەنووسرێنەوە و ئەوەی بە سەری هاتووە لەگەڵ خۆی بچنە ژێر گڵ. بۆخۆی خوێندەوار نییە. کەچە سەوادێکی لە زینداندا پەیدا کردووە بەڵام تێیڕانابینێ دەرەقەتی نووسینەوەی ئەو هەموو کارەساتە قوورسانە بێ. هەر دەست بە قەڵەمێکی دیتبێ، پرێسکەی دڵی خۆی بۆ کردۆتەوە تا بەڵکوو ئەو دیکۆمێنتە مێژوویییانەی کە ئەو لە سینگی خۆیدا هەڵیگرتوون، لە فەوتان ڕزگاریان بکا. بەربێژەکانی بە تەواوی هەست بەو گرینگییە ناکەن یان لانی کەم کاپیتان پێی وا بووە ئەوان گرینگی بە داواکەی نادەن. بە ناچار بۆخۆی دەست دەداتە قەڵەم و بە کوێرەکوێر و دەستەکوتە دەیاننووسێتەوە. بەڵام وا دیار ئەمجار دۆستان و ناسیاوانی ئەو بە شایانی نووسینەوەی ئەو بیرەوەریانە نازانن. یان ڕەنگە پێیان وابووبێ شتێک دەنووسێتەوە کە زیانی بۆ پەز هەبێ. چەند جاردەسنووسەکانیان لێ وەرگرتووە و لێیان دە قۆلە هاویشتووە. ئاخر جاریش ترساندوویانە و ناچاریان کردووە بیانسووتێنێ و بیانبەتڵێنێ. ئەوەی ماوەتەوە بە هەوڵ و پێداگریی تاقە یادگاری غەریبایەتییەکەی کە کچەکەیەتی، لە سووتان و فەوتان ڕزگار بووە. خۆشەویستیی کچانەی یای ڕووناک بۆ باوکی، دە فریای ئەو دەسنووسە خواروخێچ بەڵام پڕبەهایانە کەوتووە. دوای ڕزگار کردنیان لە سووتان، بێ ئەوەی بزانێ چیان تێدا نووسراوە، بۆ ماوەی چەند دەیە لە سندووقە یادگاریەکەی باوکیدا وەک گلێنەی چاوەکانی دەیانپارێزێ. دوا جاریش کاک وریای ماملێ، نەوەی کاپیتان پێ و سۆراغی ئەو دەسنووسانە دەگرێ، وەریاندەگرێ، کاریان لەسەر دەکا، ساغیان دەکاتەوە، بەڵگەمەندیان دەکا و لە توێی پەڕتووکێکدا ئامادەی دەکا، پەڕاوێز و پاشکۆی بۆ دەنووسێ، وتە و لێدوانی ئاگادارانی بۆ وەردەگرێ، ئەوانەی لە بارەیەوە نووسراون یەک بە یەک کۆیان دەکاتەوە و وەک گەنجینەیەک لە مێژووی زارەکیی کورد بە دەست خوێنەری تامەزرۆی دەگەیەنێ.
حەمەی مەولوودە چرچ سەر بە چینی هەرە هەژاری کۆمەڵگەی ئەو سەردەمی کوردستانە. سەرەڕای هەژاری، گەورە بوون لە بن دەستی زڕدایکێکی هار و باوکێکی پێمل بە قسە و بڕیاری زڕدایک، ژیانی ئەویان هیندەی دیکە سەخت و ئاستەم کردووە. بەڵام حەمە لە کوردبووندا وێڕای گێڕانەوەی بەدبەختییەکانی ژیانی خۆی، لە ڕووداوەکانی دەوروبەری غافڵ نییە. سەرەڕای دەربڕینی ناخی خۆی، کۆمەڵگەکەیشیمان کەم و زۆر پێ دەناسێنێ. ئازایەتی، پاکی و ڕاستگۆیی لە گێڕانەوەدا وا دەکا کە ڕووداوەکانمان زۆر بە ڕوونی پێشان بدا و هۆ و ماکەی زۆر ڕووداو و کارەساتیشمان بۆ ڕوونتر بکاتەوە. بۆ وێنە کاتێ کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی سابڵاغ لەلایەن لەشکری ڕووسانمان وەک فیلمێکی سینەمایی پێشان دەدا، پێشتر بۆمانی ڕوون کردۆتەوە کە ئەو خەڵکە چۆن بە دین فریو درابوون و شێخ و مەلا و قازی و خەڵیفە دەستیان دە دەستی دەسەڵاتی تورک نابوو تا لەو خەڵکە هەژارە هێزی شەڕکەر بۆ سپای عوسمانی کۆ بکەنەوە:
(لەشکری تورکان) ڕۆژی جومعان بۆ نوێژی جومعە بە مەشقی سەربازی دەهاتنە مزگەوتی سوور. عالەمی ئەو شارە وەک پەنجەی دەستان دەهاتن بۆ زیارەتی ئەو تورکانە. زۆر کەسی وا بوو زەیارەتی دەستگیر نەدەبوو بە هەناسەساردی دڕۆیشتەوە ماڵ وەک بڵێی دونیا کۆتایی پێهاتبێت.
یان؛
(تورکەکان) لەشکرێکی زۆریان لە خەڵکی سابڵاغ کۆ کردەوە کە بەشی هەرە زۆریان خۆبەخش بوون. خۆشییان دە دڵیدا دەگەڕا کە دەچن بۆ خەزایە. پێیان وا بوو بێتوو بکوژرێن ئەوە شەهیدن و نەشکوژرێن، ئەوە بەشداری خەزایان کردووە و فەڕزی ئیسلامیان بە جێ گەیاندووە.
دامەزرانی کۆمەڵەی ژێکاف و دواتر کۆماری کوردستان، وێستگەیەکی زۆر گرینگ لە ناوەرۆکی کوردبوونە. لەو بەشەدا خوێنەر لە زمان کەسێکی نەخوێندەوار و سەر بە چینی هەژاری کۆمەڵگەی ئەو سەردەمی مەهاباد جموجۆڵەکانی کۆمەڵە، کێشە ناوخۆییەکانی، هەڵکرانی ئاڵای کوردستان و دامەزرانی کۆمار، کەسایەتیی پێشەوا قازی محەمەد و کاربەدەستانی دیکەی کۆمار دەخوێنێتەوە. تا ڕادەیەک لە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی ئەو کاتی کۆمەڵگەی کوردستان لە حاند کۆماری کوردستان و دەسەڵاتی ناوەندیی تاران حاڵی دەبێ. هەر لە ئەوانەوە کە ڕاستەوخۆ دژی کۆمار بوون و بڕیاری کوشتنیان درابوو تا ئەوانەی لە سەرەوە لەگەڵ کۆمار و لە بنەوە لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند بوون و ئەوانەش کە دەست بە گۆچان لەگەڵ کۆمار دەڕۆیشتن تا دواڕۆژی خۆیان نەسووتێنن. خوێنەر ئەو زانیاریانە لە هزر و ڕوانینی کەسێکەوە وەردەگرێ کە بۆخۆی نە سەر بە چینی دەسەڵاتداری شێخ و ئاغا بوو، نە فەقێ و مەلای ناو حوجرە و مزگەوتان و نە لە خوێندەوارانی سەر بە چینی وردە بورژوای شار. ئەو پێشمەرگەیەکی نەخوێندەواری تا سەر ئێسقان کورد بوو. لەوانەی دواتر بە هەراوی تێکەڵ بە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کوردستان بوون و لەپێناو سەرخستنی خەباتی نەتەوەکەیاندا، دەریایەک خوێنیان دا بێ ئەوەی چاوەڕوان بن ناویان هەبێ یان بچووکترین پاداشیان پێ بدرێ. کاپیتان محەمەدی مەولوودی لەو کەسانە بوو کە بەو پەڕی سەداقەت و لە خۆبوردوییەوە لە خزمەت کۆماردا، دژ بە دوژمن دواڕۆژ و مواڕۆژی تێدا نەهێشتبۆوە. لەوانەی کە تا ئێستا کەمتر خزمەتەکانی خۆیان نووسیوەتەوە و کەمتر خوێنراونەتەوە.
بەشێکی دیکەی گێڕانەوەکانی کاپیتان، بۆ سەردەمی ڕووخانی کۆماری کوردستان و ئاوارە بوونی ئەو و تێکۆشەرانی دیکە دەگەڕێتەوە. ئەگەر لە ژان و ئازارەکانی هەڵاتن و ئاوارەیی بگەڕێین، فیداکاری و لەخۆبوردوویی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ ڕزگار کردن و داڵدەدانی تێکۆشەرانی کۆماری کوردستان لە زمان نووسەرەوە مچوڕک بە لەشی خوێنەردا دێنێ و شانازیی کوردبوون بە خوێنەری کورد دەبەخشێ. تەنانەت شێخەکانیش کە پێشتر لە دیوی کوێستان حەمە بە دەستیانەوە دەیناڵاند، لە دیوی گەرمێن بۆی دەبن بە پشت و پەنا و ئامادەن لەسەر ئەو ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتی داگیرکەر بکەن و مریدان و نیزیکانی خۆیانی بۆ فیدا بکەن.
کوردبوون خاوەنی چەندان تایبەتمەندییە کە ئەگەر کاک وریا نێوەنێوە خەتە خوار و خێچەکەی کاپیتانی دانەنابا و بەردەوام وەبیری نەهێناباوە، ڕەنگە خوێنەر هەستی نەکردبا کە نووسینی کەسێکی کەم خوێندەوار و کەم ئەزموون لە نووسیندا دەخوێنێتەوە. بە خوێندنەوەی کوردبوون گەلێک وشەی کەمتر لە بیر ماوی وەک زنج، قارەوانە، جامین، بادەوە، هۆمەن، گرژاڵ و... وەبیر هێنراونەتەوە و زیندوو کراونەوە. ناوی زۆر شوێنی وەک باغی حەسەنخان، مێشەی کوردان، باغی ساوا (پەڕاوێز) و.. کە لە گۆرانیاندا تۆمار کراون و لە یاداندا نەماون لە کوردبووندا تۆمار کراونەتەوە و وەبیر هێنراونەوە. تەنانەت لە گێڕانەوەشدا زۆر جار تووشی شێوازێکی کەمتر دەکارهاتوو دەبین ئەویش ئەوەیە کە زۆر جار زەمانی گێڕانەوەی ڕووداو دە ناو ڕووداودا بۆ زەمانی حاڵ دەگۆڕێ. ئەو شێوە گێڕانەوەیە ئەگەرچی لە زمان بە ساڵاچووانی ناوچەکەدا هەیە بەڵام کەمتر لە نووسین‌دا باو بووە؛ ... (زڕدایکم) وەسەر پلیکانان دەکەوێ و منیش بە دووی دا. بۆ چما هەر دوو مەنجەڵان لەو حەوایەی ڕا بە سەرمدا نادا! لەو سەرەی ڕا خوللۆر دەبمەوە خوارێ و دەمرم و گیانم دەبەردا نامێنێ.. سەرەتا کە دەستم بە خوێندنەوە کرد و تووشی ئەو حاڵەتە هاتم، هەستم بە قۆرتێک لە خوێندنەوەدا کرد و لە دڵی خۆمدا گلەییم لە بەڕێز وریا ماملێ کرد کە بۆچی ئەو شێوە گێڕانەوەیەی نەگۆڕیوە و نووسینەکەی ڕەوان نەکردووە بەڵام کە زیاتر دەنێوە چووم و لێی ڕاهاتم، هەستم کرد ئەو شێوەیە چێژێکی زۆر خۆش و تایبەتی بە گێڕانەوەکان داوە.
سەرجەم بەشەکانی کوردبوون و یەک بە یەکی بەسەرهات و ڕووداوەکان لە زمان کاپیتانەوە بۆ ئەوە دەبن هەڵوێستەیان لەسەر بکرێ و لە سەریان بنووسرێ. هەموو ڕووداوەکانی ناو کوردبوون بۆ خوینەر سەرنجڕاکێشن. پەڕتووکەکە پڕە لە ڕووداوی سەرنجڕاکێش و زیاتریش تراژیک و خەمهێنەر. بەڵام تراژێدیترین بەشی کوردبوون ئەو بەیانییەیە کە کاپیتان بلیتی فڕۆکەی بڕیوە، بۆینباخی بەستووە و لە خۆشی گەڕانەوەی بۆ کوردستان، لە چاوەڕوانیی هاتنی کچەکەیدا کە قەرارە بە دوایدا بێ و بیبا بۆ فڕۆکەخانە، لەسەر مۆبڵەکەی دڵی تۆقیوە. ئەو یەک لە شەیداترینەکانی کوردستان بوو و شایانی ئەوەیە لە گۆڕەپانێکی شارەکەیدا پەیکەری بۆ بڕازێندرێتەوە و لە گوێن نووسراوی سەر کێلەکەی هەڵدەگرێ ناوی محەمەدی مەولوودی کورد بۆ هەتاهەتایە لە یاد و هزری خەڵکی شارەکەی و وڵاتەکەیدا بمێنێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
موتیع جەباری
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,819
وێنە 106,150
پەرتووک PDF 19,344
فایلی پەیوەندیدار 97,364
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
موتیع جەباری
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!