میوەی قۆخ بەھۆی زۆری ڕێژەی ئاو تێیدا بۆ ڕۆژە گەرمەکان بەسوودە، قۆخ میوەیەکی ھاوینەیە و بە بوونی ئاو و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندە، ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە کالۆریش لە خۆ دەگرێت.
ھەروەک ڕێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و دژە ئۆکسان و کانزای گرنگی تێدایە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات و مرۆڤیش لە چەندین گرفتی تەندرووستی دوور دەخاتەوە، قۆخ ھاوکاری دەکات لە کۆنترۆڵکردنی کێشی لەشدا بەوپێیەی یەک #قۆخ# 68 کالۆری لە خۆدەگرێت و بەوەش دەتوانرێت لە بری ژەمێکی سادە بخورێت، لە لایەکی دیکەشەوە بەھۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکییەوە تێیدا کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات و تەندرووستی کۆڵۆنیش دەپارێزێت.
ھەروەھا ڕۆڵی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵدا ھەیە و بەوەش مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
=KTML_Bold=میوەی قۆخ ئەم سوودانەی هەیە:=KTML_End=
1. قۆخ بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، چونکە واتلێدەکات هەست بەتێری بکەیت و دەتپارێزێت لە زۆر خۆری.
2. ڕووبەڕووی نەخۆشی شەکرە دەبێتەوە، جگە لەوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نەخۆشی دەپارێزێت.
3. پێستت بە تەندرووستی دەهێڵێتەوە، چونکە ڤیتامین A و C تێدایە کە پێست شێدار دەکات.
4. ڕێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت.
5. سترێس کەم دەکاتەوە، وادەکات هەست بە هێمنی بکەیت.
6. سیلینیۆمی تێدایە کە دژی شێرپەنجە دەوەستێتەوە، کانزایەکە دژە ئۆکسێنەری تێدایە و خانەکان لە تێکشکان دەپارێزێت.
7. سوودی بۆ گەدە هەیە، کرمی ڕێخۆڵەکان لەناودەبات.
8. گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە، یارمەتیدەرە تا زیاتر میز بکەیت.
9. سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەردە ملوک (نەخۆشی میرانە)، یاخود ڕۆماتیزمەیان هەیە، چونکە وادەکات زۆر میز بکەن و دەبێتە هۆی ڕەوانی.
10. گوڵی قۆخ سوودی بۆ نووستن هەیە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بخەون و پشوو بدەن، دەتوانن گوڵی قۆخ بکوڵێنن لەگەڵ هەنگویندا بیخۆن.
11. ڕێگە لە درووستبوونی لوو دەگرێت، چونکە قۆخ دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبە.
12. سوودی هەیە بۆ هەوکردنی بۆری هەناسەدان، کۆکە، هەوکردنی گەدە، بە شێوەی چایی شێوە دەرمان کە پێکهاتووە لە توێکڵی درەختی قۆخ و گەڵاکەی، دەتوانیت بیخۆیتەوە.
13. چای قۆخ بۆ پاکردنەوەی گورچیلەکان بەکاردێت لە چین.
14. دەرکەوتووە کە خواردنی قۆخ کاریگەرێکی زۆری هەیە لەسەر پێست و نەرم و سافی دەکات و لە چرچ بوون دەیپارێزێت.
15. قۆخ چارەسەرێکی بابەتی و خۆراکیییانە بۆ پێست و هەروەها دەکرێت کرۆکی قۆخ تێکەڵی سپێنەی هێلکە بکرێت و پاشانیش بیدەیت لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەک پێوەی بهێڵیتەوە و پاشان بیشۆیت، سوودی دەبێت. [1]