ڕەنگە هەندێک کات تێبینی ئەوە بکەیت بەشێک لە جەستەت شین بوەتەوە و ئەمەش نیگەرانت بکات، بەڵام ئەم شینبوونەوەیە هەموو کاتێک جێی مەترسیی نییە، دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایە بڵندی هەناوی هۆکارەکانی شینبوونەوەی پێستی بڵاوکردووەتەوە.
1. وەرزش کردن، بەتایبەتی وەرزشە قوورسەکان وەکوو لەشجوانی و بەرزکردنەوەی کێشی قوورس.
2. بەرکەوتن و پێداکێشان (زۆرجار شینبوونەوەکە چەند ڕۆژێک لە دوای پێداکێشانەکەوە دەردەکەوێت).
3. بوونی هەندێک جۆری نەخۆشی خوێن، بۆ نموونە؛ کەمی پەڕەکانی خوێن مەین یان نا ڕێکی لە پڕۆتینەکانی خوێن مەین و دژە خوێن مەین، بەتایبەتی ئەگەر شینبوونەوەکە لەگەڵیدا خوێنبەربوونی لوت و پوکی لەگەڵ بێت و چەند جارێک دووبارە ببێتەوە.
4. لاوازی پێست و خوێنبەرەکان لە کەسانی بەتەمەندا.
5. هەندێک جۆری دەرمان ئەبنە هۆی شینبوونەوەی پێست.
6. هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەکوو نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جگەر.
=KTML_Bold=لەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت:=KTML_End=
1. ئەگەر شینبوونەوەی چەند جارێک دووبارە بووەوە.
2. ئەگەر هەستی بەوە کردبێ کە لە کاتی برینداربوونی ئاسایی درەنگ خوێنی دەوەستێتەوە.
3. ئەگەر شینبوونەوەی پێست ڕاستەوخۆ لە دوای بەکارهێنانی دەرمانێکی دیاریکراوە وە پەیدابوو.
4. ئەگەر کەسێکی نزیکی ناو خێزانەکەی هەمان کێشەی شینبوونەوە یان زوو خوێنبەربوونی هەبوو.
5. ئەگەر کەسەکە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بوو. [1]