ناونیشانی بابەت: سوودەکانی ئاسن بۆ پێست چین؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
کەمی ئاسن کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکانی لەش دەبێت، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین کەم دەبێتەوە و بەم شێوەیە ئۆکسجین دەگاتە خانەکان، پێست و قژ لەو ئەندامانەن کە کاریگەریی نەرێنییان لەسەرە بەهۆی کەمی ئۆکسجین.
سوودەکانی ئاسن بۆ پێست:
- گەڕاندنەوەی ڕەنگی پەمەیی پێست.
- خێراکردنی چاکبوونەوەی برینەکان.
- خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی پێست. [1]