لە گوڵ و گوڵشەنی بێ سەروی ڕەوان من چ بکەم
لە سەری زولف و لە ڕووی سونبول و سوێسن چ بکەم
گيانه لۆمەی نەتەوی ھۆ بوو که نەمدی ڕووی تۆ
ئاینەی ڕووم نییەتی ڕووی وەکوو ئاسن چ بکەم
ئەی نەسیحەتگەرەکەم ڕەخنه له مەستان مەگره
حوکمی وا کردووه قانوونی قەزا من چ بکەم
بەرقی چەخماغه دەدا کاتێ مەکینەی غەیبی
بەرهەمی من که لەبەر بايه له سووتن چ بکەم
دیل و بەندیمه له بيری ستەمی شای تورکان
کوڕی زاڵی که نەکا بيری خەلاسن چ بکەم
ئاوڕی خێری گڕی ئاوری توورم کە نەبێ
شەوه، لەو وادییە بێ لالەیی ڕۆشن چ بکەم
حافزا قەسری بەھەشتێ بەشەمیراتی منە
له کەلێن و کەلەوا و کاول و قوژبن چ بکەم [1]
هۆزانەوان: #حەقیقی#
پەرتووکی: #شەونم؛ وەرگێڕاوی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی#
وەرگێڕانی غەزەلێکی حافزی شیرازییە (بی تو ای سروِ ڕوان با گل و گلشن چه کنم؟)
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=