باسی کوردانی
لەک لەک لە گەشتنامەی ناسرەدین شای قاجاردا (1892ز) :
ناسرەدین (1831-1896ز) چەند گەشتنامەیەکی هەیە. یەکێک لەوانە، گەشتنامەی گەشتێکە بۆ ئێراقی عەجەم کە بەشێکی ناوەندی ئێرانی ئێستا دەگرێتە و لەم بەشەدا زۆرێک لە دەڤەرەکانی کوردستانی دێرینە: #هەمەدان#، نەهاوەند، تویسرکان، خوڕەماوا، بروجێرد.
لەم گەشتەدا هەندێ زانیاریی سادە لەبارەی لەک و لوڕەوە دەدات:
- ناوی چەند هۆزێکی لەک دەنووسێت وەکوو: سەگەوەند، حەسەنوەند، پاپی، کۆڵیوەند، تەرهانی، کاکاوەند، بیرانوەند، سوارەی نانەکەلی و ...هتد.
- چاوی بە خانەکانی گودەرزی کەوتووە کە لە نەوەکانی کەریم خانی زەندن.
- ناوی گوندەکانی لەک دەنووسێت کە یەکێک لەو گوندانە ناوی (کوردان) بووە.
- باسی هۆزی شاهەسەوەنی بەغدای دەکات، کە ئێستا تیرەی تورکیان تێدایە، بەڵام بەڵگە هەیە، کە هۆزێکی کوردی لەکن و باوەڕ وایە ئەسڵیان لە کوردانی بەغدا و نزیک تەیسەفون بوونە.
- چاوی بە چەند کەسێکی کورد کەوتووە وەکوو ئەمیر نیزامی گەڕووسی فەرمانڕەوای #کرماشان# و #سنە#.
-ناوی شوێنێک دێنی بە «ازناوە: ئیزناوە» کە بابا تاهیریش لە هۆنراوەدا بەکاری هێناوە. [1]
ڕزگار جەباری Rizgar Jabari) #22-10-2023#)