دەورەکەی پەرچین
ناوەکەی نەخشین
پەرچین: پەرژین، لە کوردەواردا بە شوڵی دار یان دڕکەزی پەرژین بۆ باخ و بێستان درووستدەکرێت، مەبەستی مەتەڵەکە چاوی مرۆڤە، دەورەکەی پەرچین، واتە: چۆم باخ و بێستان بە دڕکەزیی و شووڵ پەرژین دەکرت، چاویش بە برژانگ پەرژین کراوە، پەرژینی شووڵ و برژانک بەیەک چووێنراون، ناوەکەی نەخشین، مەبەست لە گلێنەی چاوە کە جوانە و دنیای پێدەبینرێت. وەڵام (چاو). [1]