پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,066
وێنە 106,673
پەرتووک PDF 19,294
فایلی پەیوەندیدار 97,290
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
جووەکانی کوردستان و کوردەکانی ئیسڕائیل
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جووەکانی کوردستان و کوردەکانی ئیسڕائیل

جووەکانی کوردستان و کوردەکانی ئیسڕائیل
جووەکانی کوردستان و کوردەکانی ئیسڕائیل

پەرش‌ و بڵاو بوونی جووەکان لە سەرانسەری دونیادا، قسەیەک نییە پێویستی بە سەلماندن بێ. ئەو قەوم و ئایینە هەر لە سەرەتای مێژووەوە بەسەر وڵاتانی دونیادا پەرش و بڵاو بوون و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەورووپا و ئەمریکا و ڕووسیا، لە هەموو وڵاتان نیشتەجێ بوون و هەڵبەت بەهۆی ئەوەی بڕوایان بە وڵاتی بەڵین پێدراوی خۆیان بوو، هەمیشە خولیای گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتە و سازکردنی کیانێکی تایبەت بە خۆیانیان بووە. لە هەندێک لە وڵاتان وەک شارۆمەند باوەشیان بۆ کراوە و لە زۆر وڵاتیش لەژێر گوشاری لایەنگرانی ئایینەکانی دیکەدا و بە دژواری ژیانیان بردووەتە سەر. نموونەی ئەڵمانیای نازی لەوە ئاشکراترە کە زیاتری لەسەر بڕۆین و کوشتار و چینۆسایدی ئەو گەلە بە وشەی ئاشۆیتس و کوورەکانەی مرۆڤ سووتاندنەوە ناسراوە.
لە ئێرانی سەردەمی ڕەزاشای پەهلەویشدا هەر بە شێوەی ئەڵمانیای نازی بە نیشانکردن و چەسپاندنی ئەستێرەی زەرد لەسەر بەرۆکیان، جووەکانیان لە باقیی خەڵکی دیکە جودا دەکردەوە. ئەوەش بەو مەبەستە بوو کە لە زۆر ویست و داوای ئەوان کەم کەنەوە و لە پێدانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان تا دەتوانن بێبەشیان کەن. ئەگەر لە فیلمەکانی بەجێماو لەو سەردەمە بڕوانین ئەو ڕاستییە دەبینرێ و ئەوەی کە ئێستا یان ئیرانیستەکان بەهۆی سیاسی دەیانەوێت ڕوخسارێکی دیکە لەو ڕاستییە تاڵە نیشان بدەن دوورە لە ڕاستی.
لە کوردستانیش جودا لەو جووانەی لە وڵاتانی دیکەوە پەڕەوازەی کوردستان بوون، تاقمێک لە هۆزە کوردەکانی ناوچەش خۆیان لە دێرزەمانەوە هاتوونە سەر ئەو ئایینە. بۆ وێنە لە جووەکانی دەرەوەی کوردستان هۆزی بنیامینی جوو هاتوونە کوردستان و هەر لە سەدەی یەکەمی پێش زایینیشەوە بنەماڵەی پاشایانی هەزبانی لە دەستەڵاتدارانی #هەولێر# دەچنە سەر ئایینی جووەکان.
دەوروبەری 100 شوێنی حاوانەوە و ژیانی جووەکان لە کوردستان هەبووە. لە سەدەی 12دا بێنیامین تودلایی ئاماژە بە داود ئەلۆی و سەرکردەیەک بە ناوی ماشیحی کوردستانی، دەکات کە شۆڕشی دژی پاشای فارس بەرپا کردووە و پڕۆژەی ڕێبەریکردنی جووەکانی هەبووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئورشەلیم. هەروەها باسی هەواڵی کۆمەڵگە جووە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکانی مووسڵ دەکات کە بنکەیەکی ڕۆحی و بازرگانی کوردستان بوو.

لە سەدەی دوازدەی کۆچی موسڵ کە شارێکی تەواو کورد بووە و ناوەندی بازرگانی بووە، یەکێکیش بووە لە شوێنە تایبەتەکان بۆ بازرگان و (توجاری) جوو. وەکی باسیش دەکرێت جووەکانی ناوچەکانی دیکە کە لە ترسی کریستیانیەکان و موسوڵمانانی فەڵەستین و سووریا و ناوچە باشوورییەکانی ئێراق، ژیانیان ناخۆش بوو، لە ناوچە کوردستانییەکان دەستەڵاتێکی لە چەشنی ئۆتۆنۆمییان لە ناوچەکانی خۆیاندا هەبووە و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و کاروباری ئایینی و بازرگانی و ... ئازاد بووە و پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی ئاساییش تۆکمە و بێ کێشە بووە .
زۆر کەسایەتیی ناسراویان لە کوردستان بووە کە یەکێک لەوانە #ئەسینات بارزانی# بووە. ئەو کەسایەتییە لە شاری مووسڵ ژیاوە. لە ڕاستیدا ئەوە کچی ڕابی سامۆئیل بارزانییە کە لە ڕێبەرانی ئەو ئایینە بووە لە کوردستان و دواتر ئەو خاتوونە ئاییندارە هەر لەو ناوچەیە ژیانی بنەماڵەیی لەگەڵ کوردەکان پێک دێنێ و لە لایەکی دیکەوە بەهۆی ئەوەی بنکەیەکی ڕاهێنانی ئایینییان بووە، دەبێتە مامۆستا و وەک شارەزایەکی تەواو لە ئایینی یەهوود و تەوڕات و یاسا و ڕێساکانی دینی یەهوودی دەست دەکات بە وانە وتنەوە و بەهۆی لێهاتووییەوە دەبێتە سەرۆکی ڕاهێنەرانی تەوارت لە کورستان. بەڵام یەکەم دەستەی جووەکان لە سەدەی شازدەدا گەڕانەوە بەرەو وڵاتی بەڵین پێدراوی خۆیان و تا ساڵی 1660 ئەو گەڕانەوەیە درێژەی بوو. گەڕانەوەی ئەوان بە مانای دابڕانیان لە کولتوور و زمان و باردۆخێک نەبوو کە لە کوردستان دیتبوویان و فێری ببوون و تێکەڵاوییان لەگەڵ ساز کردبوو، هەر بۆیە ئەوان وەک کەسانی دوو کولتووریی، جودا لە ئایینەکەیان، بوون بە هەڵگری دوو کولتووری کوردی و جوو و زۆریان تا ئێستاش ئەو تایبەتمەندییەیان پاراستووە.

لە سەدەی بیستەمدا و بە پێی بڕیاری وڵاتانی زلهێز و ساز بوونی وڵاتی ئیسڕائیل کوردانی جوو گەڕێندرانەوە بۆ ئیسڕائیل. لەنێو ئەوانەدا کەسانی ناو بەدەرەوەی وەک مۆشە بارزانیی تێدا بوو کە لە چالاکانی بزووتنەوەی زایۆنیزم بووە.
ئێریک بگاوا کە خەڵکناس و ڕەچەڵەکناسێکی ئەڵمانییە، هەندێک زانیاریی باش لە پەرتووکەکەی بە ناوی کوردە یەهوودییەکان بەدەستەوە دەدا. ئەو نووسەرە کە خۆی جوو بووە، مێژوویەکی زارەکی لە بوونی جووەکانی کوردستان ساز کردووە و بۆ ئەو مەبەستە وتووێژی لەگە ڵ 56 کەس لە جووە بەناوبانگەکانی کوردستان کردووە کە لە شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بوون. ئەو جووانە نیشتەجێی شارەکانی #زاخۆ#، #ئاکرێ# ، #ئامێدی# ، #شنۆ#، #سلێمانی# و #دهۆک# بوون. لەو توێژینەوەیەدا ئەو نووسەرە بەو ئاکامە گەیشتووە کە جووەکانی کوردستان، پەیوەندییەکی باشیان هەم لەگەڵ خەڵکی ئاساییی کورد و هەم بە تایبەت لەگەڵ ئاغا و بەگ و دەستەڵاتدارانی کوردستان هەبووە.
هەڵبەت جودا لەو ناوچانە لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش جووەکان نیشتەجێ بوون و لە شارەکانی #بۆکان# و #مەهاباد# و #سنە# و زۆر شاری دیکە گەڕەکی تایبەتیی خۆیان و کڵێسە و پەرستگای خۆیان هەبووە و لەناو خەڵکدا ناسراو و بڕواپێکراو بوون.
جووەکان لە کوردستان هەمیشە دۆخێکی هەڵوارتە و تایبەتیان بووە. هەرگیز لە خەڵک جودا نەبوون و لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کڵێسە و شوێنی تایبەتیی پەرستنی خۆیان هەبووە و لە لایەکی دیکەوە باسکی بەهێزی پیشەسازی و بازرگانی و بازاڕی شارەکانی کوردستان بوون. ئەوەش بەهۆی هاسانگیری و تۆلێڕانسی ئایینی و مەزهەبیی کوردەکانەوە بووە. ئەو ئاکار و ڕەفتارەیان لەگەڵ بەهاییەکانیش بووە و تا ئێستاش هەموو ئەو بەهاییانەی لە کوردستان دەژین بەدوورن لەهەر چەشنە توندوتیژی و هەڵاواردنێک.
ژماری جووە کوردەکان بە پێی ئاماری نافەرمی نزیکەی 250000 هەزار کەسە کە زۆربەیان لە ئۆرشەلیم دەژین و چەندین ئاوایی و دێهاتی ئیسڕائیلیش لەو کوردانە پێک هاتوون. لە ئێستادا ناسراوترین کەسایەتییە کوردە جووەکانی ئیسڕائیل بریتین لە مۆشە بارزانی، ئیسحاق موردەخای، زڤی بار، یووسف شایلۆج، ئیلانا ئیلیا.کوردانی جووی ئیسرائیلی تا ئێستاش داب و ڕەسم و ئایین و گۆرانی کوردەوارییان پاراستووە و هەموو ساڵێک جەژنەکانی تایبەتیی خۆیان بەڕێوە دەبەن.[1]
ئەم بابەتە 131 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 15-06-2023
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 131 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,066
وێنە 106,673
پەرتووک PDF 19,294
فایلی پەیوەندیدار 97,290
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!