ناو: ئومێد
ناوی باوک: کاکەڕەش فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئومێد کاکەڕەش فەرەج لە ساڵی 1949 لە سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان چووە ئامادەیی مامۆستایان و بۆ ماوەی ساڵێک خولێکی پەروەردەیی بینیوەو بۆتە مامۆستا، یەکەم دامەزراندنی بە مامۆستای نەهێشتنی نەخوێندەواری بووە لە قوتابخانەی گۆیژە لە سلێمانی، پاشان چووەتە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی و لە هەموو بەشەکاندا کاری کردووە، لە ساڵی 1977تا 1979 لێپرسراوی نەهێشتنی نەخوێندەواری بووە لە سلێمانی، لە ساڵی 1979 بۆ ماوەی 15 ساڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆیژە بووە، لە ساڵی 1975 ەوە بەبەردەوامی لە بوارەکانی ئەدەب و پەروەردەدا دەنووسێت، تا ئێستا هەشت بەرهەمی چاپکراوی هەیە، جگەلە چەندەها نووسین و وتار لەسەر پەروەردەو فێرکردن، لە ساڵی 2001 لە وەزارەتی پەروەردە بووەتە بەڕێوەبەری فێرکردنی گەورە تا یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەکە، سەرپەرشتیاری تایبەتمەند بە زمانی کوردی بووە، ئەندامی لیژنەی یەکخستنی پرۆگرامەکانی پەروەردە بووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,283 mal angesehen