ئەم خاڵە تاریکانە لە ناو وێنەکەدا کۆڵبەرن کۆلبەر! ئێرە #هەورامان#ه! شاخە سەرکەشەکانی کوردستان! لە لێژایی داچەقاو بە ناو تەوێڵی مرۆڤایەتیدا کۆڵبەر ئەبێ بە خلیسکانێ کۆڵەکەی پێش خۆی بخات و حەوت کاتژمێر هاوڕێ لەگەڵ مەرگ و هەرەس و تف لەژیان، بخزێت بە ناو بەفردا و دووکانەکانی سەرمایە بە مایەی گیانی پڕ بکات!
بزانن و ببینن کۆڵبەر چییە و چۆن سکی تێر ئەکات؟!
شوێن: هەورامان، نزیک تەخت، خوارتر لە ژاڵانه
کات: 11ی 12ی 2717
کاتژمێر: 11:34ی بەر لە نیوەڕۆ[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 7,269 mal angesehen