ناوچەی پشدەر لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی خێڵەکییە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان خەڵک زۆر بەهێزە، خەڵکی ناوچەکە زۆر زوو ژن بۆ کوڕەکانیان دێنن و کچەکانیان بە مێرد دەدەن، زۆر جار ڕێکدەکەوێت کوڕێک و کچێک لەیەک مارەدەکرێن، بۆ ئەوەی خێزان درووستبکەن، هەندێک کەس بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان، مەبەستیانە ئەو پەیوەندییە خێزانییە هەڵوەشێننەوە، بۆیە لە کاتی مارەکردندا زاوا دەبەستن (واتە: کوڕەکە ناتوانی شەوی بووکێنی ببێ بە زاوا) بەو جۆرەی کە کەسێک دەزوویەک، پەت یان پارچە پەڕۆیەک گرێ دەدا و زاوا دەبەستێ، بەپێی نەریت لەکاتی مارەکردندا نابێت کەس هیچ شتێک گرێبدا. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 561 مرة