پرچت بە بڕین چی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پرچت بە بڕین چی)، ئەو ئیدیۆمە شێوەی تووک و لووک و نزایە زیاتر ژنان بەیەکتری دەڵێن هەندێکجار بۆ گاڵتە و گەپ و قسە شیرینییە و هەندێکجاریش بەڕاستی بۆ ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسەی ئاڕاستەی دەکرێت تووشی بەڵایەکی گەورە هەیە کە پرچی لەسەر ببڕدرێت وەکوو ناوهێنانی نامووسی کچێک لە کوردەواریدا دەبووە مایەی پرچ بڕینی وەکوو ئەتک و تەمێکردنی بۆیە ژنان لە کوردەوارییدا بۆ گاڵتە و گەپ و جارجارەش بۆ تووک و لووک وتویانە: پرچت بە بڕین چی. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 39 مرة