- ئەمڕۆ لە واشنتۆن خۆپیشاندانێک لە دژی سەردانی سڵێمان دێمیرێل بۆ ئامریکا سازدرا، خۆپیشاندانەکە کۆمیتەی یۆنانییەکان و ئەرمەنییەکان و ژمارەیەکی زۆر کورد بەشدار بوون تێیدا.
- عەبدوڵڵا ئوجەلانی سەرۆکی پکک ڕایگەیاند، کە ئەگەر ئەڵمانیا ڕەفتاری خۆی بەرامبەر بە کورد نەگۆڕێت ئەوا هێرشیان بۆ دەکەین و چەندین بۆمب لە ئەڵمانیا دەتەقێنینەوە، هەروەها هەڕەشەی کوشتنی کلاوس کینگلی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیشیان کردووە.
- زانکۆی جۆرج تاون لە واشەنتۆن خەڵاتێکی دایە سڵێمان دێمیرێلی سەرۆکی تورک، بە هۆی ئەوەوە 200 کەسێک لە بەردەم زانکۆکەدا خۆپیشاندانێکیان لە دژی ئەو خەڵاتە سازدا.