خەندان - ڕەهێل سەمەد
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە سەرپەرشتی سەرجەم ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان دەکات لەماوەی ئەمساڵدا هەزار و 400 ڕێکخراوی ناحکومی تۆمارکردووە کە بەشی زۆریان ڕێکخراوی ناوخۆیین.
شوان مەحمود جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: دوای دەستبەکاربونی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان لە مانگی شوباتدا، هەزار و 400 ڕێکخراوی ناحکومی له و فەرمانگەیە تۆمارکراون، له و ژمارەیەش 840 ڕێکخراوی ناوخۆییە و ئەوانی تریش عیراقی و بیانین.
شوان مەحمود وتی: بودجەی ئەمساڵی ڕێکخراوەکان 15 ملیار دینارە، کە لە ڕێگای پێشکەشکردنی پرۆژەکانیان ئه و بودجەیە بە ڕێکخراوەکان دەدرێت.
ئاشکارشیکرد کە لە کۆی ئه و هەزار و 400 ڕێکخراوەی لەماوەی ئەمساڵدا تۆمارکراون، 423 ڕێکخراو بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان بەدوو قۆناغ کۆمەکی دارایی کراون.
جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەی بەوەشکرد کە جگە لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی بودجەی ڕێکخراوەکان بۆ ساڵی داهاتوو، کاردەکەن بۆ پێداچوونەوە بە ڕێنمایی پێدانی مینحەی ڕێکخراوەکان، چونکە لەماوەی ڕابردوودت هەستمان بە هەندێک کەموکوڕی کرد، بۆیە بە هاوکاری حکومەت و پەرلەمان و خودی ڕێکخراوەکان پێداچوونەوە به و ڕێنماییانەدا دەکەین.
پێش پەسەندکردنی یاسای ڕێکخراوەکان، بڕی دووملیۆن دینار و 500 هەزار دینار وەک مینحە به و ڕێکخراوانە دەدرا، هەروەک دەبوو ئه و ڕێکخراوانە لەرێگای وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتیان پێدەدرا، بەڵام بە گوێرەی یاسای ئێستای ڕێکخراوەکان تەنها لەرێگا فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار دەکرێت.
#27-12-2013#