جەماوەری کۆڵنەدەر!
کەسوکاری شەهیدان!
لیژنەی باڵای هێزەکانی کوردستان، لەکاتێکدا خۆشحاڵە کە گەلەکەمان، سەرەڕای کێشە سیاسی و قەیرانە ئابوریەکان، لەبەرامبەر ئاژاوەگێڕی، دەربەستی ئارامی و چارەسەری بەرپرسانەی سەرجەم کێشەکان، لەرێی گفتوگۆو دەزگا شەرعیەکانەوە بون، لەهەمانکاتدا، دڵنیاین جەماوەری دڵسۆزی کوردستان، بەپێزانیەوە دەڕواننە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگه و ئاسایش و پۆلیس، کە ڕۆڵی بەرچاویان لە گێڕانەوەی سەقامگیری و دامرکاندنەوەی کوانوی ئاژاوەگێڕیدا، هەبووە. لەهەمانکاتدا، لیژنەی باڵای هێزەکان، بێڕادە سوپاسی تەواوی هێزەکان دەکات، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، سەروماڵی هاووڵاتی و کاسبکاری شارو شارۆچکەکانیان پاراستووه و دڵی هاووڵاتی مەدەنیشیان نەڕەنجاندووە.
بەهیواین، حکومەتی هەرێم، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، دوابڕیار لەسەر گەڕانەوەی هێزەکان، بۆ بنکه و فەرمانگه و ئۆردوگاکانی خۆیان بدەن.
سوپاسی هەموو ئه و خەڵکە پەرۆشە دەکەین بۆ سەرفرازی ئەزمونەکەمان و جەماوەرەکەمان لەبەرامبەر پیلانەکان و دۆخە نەخوازراوەکەدا، درێغییان نەکرد.
لیژنەی باڵای هێزەکانی کوردستان
#24-12-2017#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,966 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!