=KTML_Bold=فەرشید یوسفیی=KTML_End= (فرشید یوسفی) لە دایکبووی ساڵی 1941 لە شاری #کرماشان#. شاعیر، مامۆستا، مێژوونووس، ئەو، بەتایبەتی بە هۆی ئەو کارانەی کە لە بواری ناساندنی ناودارانی مێژوویی ناوچەی کرماشان کردوویەتی ناسراوە. فەرشید لە یەک ساڵییدا باوکی مرد، هەر لە کرماشان دەرسی خوێندو بووە موعەلیم، شیعری کوردیی و فارسیی لە لاوییەوە دەستپێکردووەو لەگەڵ ئەوەشدا خەریکی لێکۆڵینەوەو کۆککردنەوەی مێژووی شارو ناودارەکانی کرماشان بووە، ئەو، 14 کتێبی لەو بوارەدا نووسیوە. یەکێک لە کتێبە گرینگەکانی فەرشید ئاگروارانی ناوە، کە کۆمەڵێک غەزەلی کوردیی و فارسی شاعیرانی ئەو دەڤەرە لە خۆ دەگرێت. کتێبی چواردەیەمی فەرشید، ژیاننامەی ناودارانی کرماشانە. ئەو، نزیکەی چل ساڵ لە سەر ئەو کتێبە کاری کردووەو توانیویەتی ناوداران لە سەدەی یەکەمی کۆچییەوە تا ساڵ 1300 هجری بناسێنێت.
=KTML_Bold=مێژوو:=KTML_End=
یوسفی، فرشید (1391). زندگینامه بزرگان کرمانشاه از سده اول تا سیزدهم. کرمانشاه: یوسفی، فرشید (1395). زندگینامه بزرگان کرمانشاه. کرمانشاه:
=KTML_Bold=شعر:=KTML_End=
یوسفی، فرشید (1384). ئاگرواران. کرمانشاه: نشر باغ نی. تمکین کرمانشاهی، کریم، دیوان تمکین کرمانشاهی شامل اشعار کردی و فارسی و نوحەها، به کوشش فرشید یوسفی، تهران: مهران، 1369