ناو: کاروان
ناوی باوک: عوسمان تەها
ڕۆژی لەدایکبوون: #08-02-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (کاروان عوسمان تەها ئەحمەد)ە، لە 08-02-1983 لە شاری هەولێر گەڕەکی سێتاقان لەدایکبووە، لە عەشیرەتی (لەک)ە، لە بنەچەدا خەڵکی قەشقەیە، خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی هەژار و ناوەندی لە قوتابخانەی فاو و گەل تەواوکردووە، دواناوەندیشی لە قوتابخانەی ڕزگاری کوڕان تەواوکردووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر بەشی موزیک ساڵی 2009-2010، بەکالۆریۆسی لە زانستەکانی موزیک وەرگرتووە، لە ساڵی 2021 خوێندنی باڵا، ماستەرو دکتۆرای ڕاگەیاند بۆ ئارەزوومەندان، لە 23-12-2007 هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو منداڵە بەناوەکانی (ئەلەند و سەهەند)، ئەو کاتەی قوتابی سەرەتایی بووە له قەتابخانە سروود و شیعری وتوە، دوای ڕاپەرین لەڕێگەی تیپی سروود لە مزگەوتی مەلا بەکر لەسێتاقان وەک دەفژەنی تیپ و زۆر جار وەک گۆرانی ئایینی بەژداربووە بۆ ماوەیەکی زیاتر له 5 ساڵ، دواتر چوەتە تیپی هونەری بەیان و لەوێوە بەشداری دەورەی تیۆریەکانی موزیکی کردووە لەلایەن مامۆستا دارا ئەحمەد، یەکەم کاری هونەری لەگەڵ تیپی هونەری بەیان بووە لە ساڵی 2003، لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو بە گۆرانی وتن و دەفژەن بەشدار بووە کە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆ بوو لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی گۆرانی بێژو و ژەنیاری ئامێری جیاواز، هەروەها لەگەڵ تیپی بەیان چەندین کۆنسێرتی لەبۆنە جیاوازەکان و تیڤیەکان ئەنجامداوە، ساڵی 2005 یەکەم بەرهەمی هونەری بریتی بووە لە گۆرانی (کەیف شاری باریه - کەی وادەی خەمباریە) له ئاوازی ژوان سێودین و شیعری تاهیر یەحیا کەکلیپی بۆ نەکراوە، دواتر گۆرانی (الوداع یا ڕەمەزان) لەساڵی 2006 که کلیپ کراوە له ئاواز وموزیکی ژوان سێودین و شیعری تاهیر یەحیا، مارشی (تاجی سەربەرزی ئێمەیە) له ئاواز خۆی و دابەشکردنی ئاراس کۆیی وشیعری شەوقی بێدار، هەروەها گۆرانی (موحەمەد) لە ئاوازو موزیکی خۆی لە کۆنسێرتێک لە هەولێر پێشکەشی کردووە، چەندین خولی موزیکی کردۆتەوە بۆ ئامێرەکانی (کەمانچە - دەف) که زیاتر لە200 قوتابی سودمەند بووە، سەرپەرشتی چەندین ڤیستیڤاڵی کلتوری و کۆڕی شیعری و کورته فیلم و موزیک و گۆرانی کردووە، هەروەها 2 بەرهەمی منداڵانی نووسیووە لە ئاواز و دابەشکردنی خۆی بۆ گروپی موزیکی چاڵاکی قوتابخانەکانی دەشتی هەولێر کە خۆم مامۆستای موزیکە لەوێ، کاری لەگەڵ چەندین هونەرمەندی جیاواز لە پارچەکانی کوردستان کردووە وەک (عەلی زەندی- مام عەبدوڵڵا - ئەیاد محەمەد - دانا مستەفا - مەروان حەمە خورشید - ژوان سێودین - ئاشتی عەلی - لوقمان سادق - لوقمان ئیسماعیل - مەلا مەحمەد - فەرمان شوانی - ڕێناس عومەر- هۆشەنگ جەمیل - بێوار هەرکی) و چەندانی تر، ساڵی 2005 بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی تەقینەوە خۆ کوژیەکەی 01-02-2004 بەشداری کردووە وەک دەفژەن، ساڵی 2004 بۆ 2007 وەک کۆنسەر ماستەری تیپ بە ئامێری کەمانچە بەشداری کردووە لە تیپی موزیکی چاڵاکی قوتابخانەکانی هەولێر، ساڵی 2005و 2006 گروپێکی موزیکی دامەزراندووە و سەرپەرشتی هونەری بووە لە کۆمەڵێک ژەنیاری بەتوانا کە چەندین کۆنسێرتیان لەبۆنە جیاوازەکان ئەنجامداوە، ساڵی 2007 لە گورپی موزیکی نێوجەوانان کۆنسەر ماستەری گروپ بووە کۆنسێرتێکی موزیک وگۆرانییان ئەنجامداوە لە هۆڵی چاڵاکی قوتابخانەکانی هەولێر، لەهەمان ساڵ کۆنسێرتێی ڕیتمی و گۆرانی تەسەوف بۆ هەژار موحەمەد ئەنجامدراوە کە خۆی وەک سەرپەرشتیاری گروپ و دەف ژەن بەژداربووە لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەش کرا، ساڵی 2008 بەژداری کردووە لەگەڵ ئەکادیمیای amrican voices گروپی ئۆرکێسترا وەک ژەنیاری کەمان بە بەژداری زۆرێک لە ژەنیارانی ئەمریکی و پارچە جیاوازەکانی عیراق، ساڵی 2008-2009 بەشداری کردووە لەگەڵ گروپی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر لەچەندین چاڵاکی شارەکانی هەولێرو سۆران و کۆیە، ساڵی 2009 بەشداری کردووە لەگەڵ ئۆرکێسترای نیشتیمانی لاوانی عیراق وەک کەمانچە ژەن بە بەشداری چەندین ژەنیاری ئێراق و ئەمریکا و ئەوڕوپا بەسەرکردایەتی مایسترۆ paul macAlindin، چەندین شکاری جیهانی و موزیکی کوردی و عەڕەبی ژەندرا لە سلێمانی لە تەلاری هونەر کە یەکەم نمایشی ئەو گروپە بوو بە سپۆنسەی (بەرهەمهێنانی موزیکی بەڕیتانیا - مۆسیقاڕە هاڕمۆنیەکان - ئەمریکا - یونسکۆ) لەگەڵ پشتگیری ئەنجومەنی بەڕیتانی لەئێراق - نوسینگەی د.بەرهەم ساڵح، ساڵی 2015 دووبارە بەشداری کردەوە لەگەڵ ئەکادیمیای دەنگی ئەمریکا amricanvoices لە خولی موزیک دانان composition of music لەکۆی نزیکەی 20 بەشدار بوو 3 دانراو هەڵبژێردرا بۆ نمایشکردن لە ڕۆژی کۆنسێرت کە بەرهەمی خۆی یەکەم بەرهەم بوو کە هەڵبژێردرا کە بۆ چوارینەی ژێدار نوسرابوو لەسەر ستایلی نیو کلاسیزم کە لە دانراوی خۆی بوو لەسەر بیرۆکەی موزیکی شەرقی داڕێژرا بوو لە سلێمانی لە هۆڵی (تەلاری هونەر) نمایش کرا بەناوی پایز Autumn لە لایەن ژەنیاران (ark ethay کەمانی یەکەم- زانا جلال/ کەمانی دووەم- Kim Mai enuygn ئامێری ڤیۆلا- Averywait ئامێری چەلۆ)، ساڵی 2019 وەک کەمان ژەن بەشدار بووە لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان و ئۆرکێسترای جۆرجیا کە بە هاوبەشی کۆنێسرتێکی موزیکی جیهانی و کوردی نمایش کرا کە یەکێک بوو لە کارە هەرە ناوازاکان کە بۆ یەکەمجار هەولێر ئەو جۆرە کارە ئەنجام بدات، ساڵی 2018 گروپێکی موزیکی منداڵان لە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM لە هەولێر دامەزراندووە کە چەندین چاڵاکی موزیک و گۆرانییان ئەنجامداوە و لەگەڵ دروستکردنی گروپێکی دەف و نمایش کردنی پارچەیەک لە دەفژەنینی بە کۆمەڵ، ساڵی 2020 کاری کردووە لەگەڵ گروپیموزیکی کوارتێت وەک دەستەی دامەزرێنەرو ژەنیاری گروپەکە چەند کار و چاڵاکیەکی موزیکی کلاسیکیان ئەنجامدا. [1]