لە 09-06-1983 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی 1999 بووە بە ئەندانی سەنتەری لاوانی کارێزەوشک. بەشداری زۆربەی کارە هونەرییەکانی کردووە. لە ساڵی 2000 بووە بە ئەندامی سەنتەری گەنجانی سلێمانی بەشی میوزیک. پاشان بەهۆی هۆگری و ئارەزووی بۆ کاری هونەری و میوزیکەوە ساڵی 2003 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی میوزیک. لە ماوەی 5 ساڵ خوێندنی پەیمانگادا بەشداری سەرجەم چالاکییە هونەرییەکانی ناو پەیمانگا و دەرەوەی پەیمانگای کردووە، هەروەها بەشداری سەرجەم سروودە نیشتمانییە تۆمارکراوەکان بووە. ساڵی 2008 بەشی مۆزیکی پەیمانگا تەواو دەکات. ساڵی 2012 یەکەمین کلیپی گۆرانی خۆی تۆمار دەکات بەناوی (زمانی چاو) کە هۆنراوەی (ساڵح بێچار) بووە و ئاوازی (ئازاد عارف) بووە.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,143 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!