دەقی ڕاگەیاندراوی ڕۆشنبیران و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژی سێشەممە 15ی خەزەڵوەر / 6ی نۆڤەمبەری 2018 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک، ڕایگەیاند، بۆ بە دەستهێنانی زانیاری بۆ دەستگیرکردنی 3 کەس لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان خەڵاتێکی چەندین ملیۆن دۆلاریی تەرخان کردووە.
کارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا و دانانی پارە بۆ دۆزینەوەی شوێن و چاودێریی ڕێبەرەکانی پەکەکە و دەستگیرکردنیان کارتێکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کەمکردنەوەی کێشمەکێشەکانی ئێستای خۆی لەگەڵ ڕژێمی تورکیادا لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەروەها پاداشتێکە بۆ بێدەنگکردنی ڕژێمی ئەنقەرە لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سعودیە، کە (سعودیە) یەکێکە هاوپەیمانێکی تری ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. ئەوەش بۆ پەردەپۆشکردنی کردەوە و کارە تاوانکاری و تیرۆریستییەکانی ئەو لایەنانەیە.
لە ڕاستیدا بڕیارەکە بۆ ئەوەیە، کە سەرکردەکان و بەڕێوەبەرانی سیستمی نیولیبراڵیزمی سەرمایە سالار و دیکتاتۆرە فاشیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زڕباوکەکانی #داعش#، تێچووی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان لەسەر ململانێکردن بۆ تاڵانکاری بە قوربانیکردنی پەکەکە دابین بکەن.
ئەو کردەوەیە تەنها ئیمیتازێک نییە لەلایەن دەوڵەتی ترامپەوە بۆ ئەردۆغان، بەڵکو هێرشێکی هەماهەنگی بەڕێوەبەرانی سیستمی سەرمایەدارییە لە دژی بزووتنەوەیەکی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە پەکەکە نوێنەرایەتیی دەکات و پێشتریش چەندین کاری لەو جۆرەیان لە دژی بزووتنەوە دیموکراتیکەکان ئەنجامداوە. تیرۆرکردنی زەکی شەنگالی یەکێک لە ڕێبەرانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئابی ڕابردوو و لە ساڵیادی کوشتاری ئێزدییە زوڵملێکراوەکانی گوندی کۆچۆی شەنگال – زێدی نادیە موراد – و لە قوڵای 100 کلیۆمەتریی خاکی عێراق دا ئەگەر لە ڕێگەی هاوکاریی هەواڵگریی هێزەکانی ئەمریکاوە نەبوایە ئەنجام نەدەدرا و بە دڵنیاییەوە ئەو تیرۆرە بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی ئەوان ئەنجامدراوە.
هەروەها داگیرکردنی کانتۆنی #عەفرین# وەک تاکە ناوچەی ئارام لە جەنگە کارەساتبارەکەی سوریادا، کە لە کوشتار و تاڵانکاری و دەستدرێژی پارێزرابوو، ڕادەستکردنی بە تیرۆریستیەکانی سەر بە قاعیدە و فاشیزمی نیوعوسمانییەکان و هەروەها دەستکرانەوە هێشتنی تورکیا بۆ تۆپبارانکردنی ناوچەکانی تری ڕۆژئاوا و بۆردومانی بەرفراوانی ناوچە باکوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق، لەم ڕۆژانەی دوایدا دەریدەخەن، کە پشتیوانیانی داعش و فاشیزمی قەومی – مەزهەبی سەرقاڵی تۆڵەکردنەوەن لە دەستکەوتەکانی تێکۆشانی دیموکراسیخوازانە و دژە داگیرکەریی گەلانی چەوساوەی ناوچەکە و پێشەنگەکانیان.
ئەو پێشەنگانە بە ورە و پێداگرییەکی پۆڵاین و گیانفیدایی مێژووییەوە پێشیان لە کوشتاری دەیان هەزار ژن و منداڵ و هاووڵاتیی بە تەمەنی ئێزدی لە چیای شەنگال دا گرت. بەرگرییان لە کەم ئاینییەکان لە عێراق دا کرد و لە بەرخودانی کۆبانێ دا ئەفسانەی داعشی ئەهریمەنیان تێکشکاند و حسابات و پلانی سەرەتایی هێزە دەستێوەردەرە داگیرکەرەکانیان تێکشکاند و لە دۆزەخی سوریای جەنگ لێدراودا مۆدێلێکی پێشکەوتوخوازانە و گەشاوەیان لە دیموکراسیی کۆمەڵایەتی بونیاتنا، کە دەتوانێت ببێتە ئیلهامبەخشی گەشەدان بە ئاشتی و برەودان بە دیموکراسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئامانجی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ڕێککەوتنی پشت پەردە و سەودای قێزەونیان لەگەڵ تورکیادا هەر چییەک بێت، ئەو هەنگاوەی ئەمریکا بە ئاشکرا تیرۆریزمی دەوڵەتی و کارێکی ملهوڕانەیە کە لە ژێر چەتری 'تێکۆشان لە دژی تیرۆریزم' ئەنجامی دەدەن. مامەڵە و سەودای دەوڵەتی ئەمریکا وەک بەڕێوەبەری سەرمایەداریی جیهانی لەگەڵ دیکتاتۆریەتی فاشیستیی دەسەڵاتدار لە تورکیا، کە بە یەکێک لە دەوڵەتە پشتیوانییەکانی تیرۆریزم و زڕباوکی داعش دەناسرێت و دانانی خەڵات بۆ دەستگیرکردنی ڕێبەرانی پەکەکە، ئەوە دەهێنێت کە لەلایەن مرۆڤە بەرپرس و ڕێکخراوەکان و ڕەوتە ئازادیخوازەکان و کەسانی خاوەن ئیرادەوە ئیدانە بکرێت.
ئەو هەنگاوە قێزەون و ترسناک و تیرۆریستییە سوکایەتیکردنێکی ئاشکرایە بە کەرامەتی مرۆیی و گاڵتەکردنە بە هەموو یاسا و ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە ئەخلاقییەکانی مرۆڤی هاوچەرخ. ئەوەش دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر هێزە سیاسییە سەربەخۆکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، کە وەک هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتە کۆنەپەرست و کۆنەخوازە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە لە تێکۆشاندان.
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی وکرێکاری و چالاکوانی سیاسی و ڕۆشنبیریی کوردستان و ئێران هەڕەشە و خستنەژێر چاودێریی ڕێبەرەکانی پەکەکە بە توندی ئیدانە دەکەن و ناڕەزایەتیی خۆمان لە دژی ئەو بڕیارە نالۆژیکی و دژە حقوقی و دژە مرۆییەی ئەمریکا دەخەینەڕوو و لەم ڕێگەیەوە داوا لە هەموو ڕەوتە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنی و هێزە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەرەنگاری ئەو سیاسەتە بنەوە کە پشتبەستوە بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی.
ناوەکان
◾️شمال میرزا استادیار دانشگاە کالج دوبلین-یو.سی.دی/ایرلند
◾️سید امین عباسی شاە ابراهیمی فعال مدنی/#کرماشان#
◾️فریبرز ڕئیس دانا اقتصاددان/ تهران
◾️نگین شیخ الاسلامی دبیر انجمن زنان آذرمهر
◾️امیر ڕئیسیان فیروزآباد وکیل دادگستری/تهران
◾️وحید محمدی سردبیر دانشنامە پُل/ نروژ
◾️عباس عزیزی سردبیر سابق مجلە ئاوینە/تهران
◾️ساسان مهرابی عضو شورای مدیریت پلاتفورم یارسان
◾️رحیم لقمانی شاعر و نویسندە / سنه
◾️ عباس سماکار نویسنده /سوئد
◾️سعید ساعدی عضو کنگره ملی کردستان
◾️علا صلاحیان موزیسین، نقاش/کلن، آلمان
◾️آرش افضلی شاعر / کرماشان
◾️امیر سالار داوودی وکیل دادگستری / تهران
◾️نجم الدین غلامی هنرمند، فعال فرهنگی/ سوئد
◾️سیمین چایچی شاعر، فعال حوزە کودکان/ سنه
◾️عباس یگانه فعال سیاسی / #سلێمانی#ه
◾️مانی ڕحیمی نویسنده / نروژ
◾️ناصح نقشبندی فعال فرهنگی / سنه
◾️پژمان ابراهیمی فعال مدنی و ڕسانەای/ نروژ
◾️محمد غزنویان نویسندە / سوئد
◾️الوار قلیوند نویسندە/ آذربایجان
◾️بهزاد بارخدایی فعال کارگری/ سوئد
◾️علی مینایی فعال کارگری
◾️احمد سعید شیخی وکیل دادگستری/ سنه
◾️سحر صبا فعال کارگری/ کانادا
◾️آرش ناظمی ڕوزنامەنگار / سوئد
◾️آیهان احمدی فعال مدنی
◾️ژیلا حسن پور فعال حقوق زنان/ نروژ
◾️دانیال پیروز نویسنده، فعال مدنی
◾️ماموستا سیدعرفان احمدی پژوهشگر علوم دینی
◾️سهیلا محمدی فعال فرهنگی، شاعر
◾️کویستان داوودی فعال زنان، عضو ک.ن.ک
◾️عدنان ڕشیدی فعال حقوق بشر و ڕوزنامەنگار
◾️سید قاسم ارژنگ شاعر / سحنە کرماشان
◾️سهیلا صمدی فعال زنان/ سنه
◾️رضا شاهمرادی فعال سیاسی یارسان/ بیجار
◾️دکتر ڕوناک فرهنگ / استکهلم، سوئد
◾️ماموستا سعید علایی امام جماعت مسجدالنبی/سنه
◾️باباشیخ حسینی فعال فرهنگی، زبان شناس/مریوان
◾️سهراب جلالی فعال مدنی، اجتماعی/ سنه
◾️کاروان سعید فعال سیاسی، عضو ک.ن.ک/ سوئد
◾️حمید ملک الکلامی فعال زیست محیطی/سنه
◾️سعید سنندجی فعال حقوق بشر / سوئد
◾️کوسار فتاحی فعال سیاسی/اسلو، نروژ
◾️حسین کریمی فعال کارگری/سنه
◾️صباح نصری فعال سیاسی/ پاریس فرانسه
◾️آریز اندریاری ڕوزنامەنگار/ استکهلم
◾️شیخ زانا صلاح فعال مدنی/ سنه
◾️جوامیر مارابی فعال سیاسی/ هلند
◾️دکتر محمد فرهمندی فعال مدنی/ سنه
◾️عارف آریا فعال سیاسی/ ویرجینیا، آمریکا
◾️جمیل آرام فعال فرهنگی
◾️رئوف گُلبَدن نویسندە، شاعر/سنه
◾️سعدیه وکیلی فعال سیاسی / سوئد
◾️فرهاد ڕسولی فعال مدنی/ سنه
◾️مسعود حسن زاده - موزیسین / کابل
◾️سوران احمدی فعال مدنی/ سنه
◾️ افشین ندیمی - فعال حقوق کولبران / نروژ
◾️سعادت محمدزاده فعال مدنی
◾️ستار ڕحیمی فعال اجتماعی/ دهگلان
◾️ سینا کردنژاد - هنرمند و ڕوزنامەنگار
◾️ امیرمحسن محمدی - ڕوزنامه نگار / استرالیا
◾️سید کامیل شیخ احمدی فعال اجتماعی
◾️آریس زارعی فعال حقوق کولبران
◾️سید مسعود احمدی فعال اجتماعی/ سنه
◾️مریم فتحی - فعال مدنی/سوئد
◾️ امیر سراج الدین - فعال مدنی
◾️ فریده قاضی - فعال مدنی
◾️کاوه قادری فعال اجتماعی/ تهران
◾️ نیشتمان قادری - فعال مدنی
◾️ سعید سعیدزاده - فعال مدنی
◾️ بهداد بردبار - ڕوزنامه نگار/ نروژ
◾️سیدامیر احمدی مقدم/ سنه
◾️ سولماز اسکندری - فعال مدنی و ڕسانەای/بلژیک
◾️ژاکا اسماعیلزاده فعال مدنی
◾️محمد کریم آسایش - فعال حقوق زنان /تهران
◾️ستار منصوری فعال اجتماعی/ سنه
◾️ الیاس قنواتی شاعر / بوشهر
◾️سمکو معروفی فعال مدنی
◾️ شروین ڕها - فعال کارگری / آلمان
◾️ هلاله شاهرخ - فعال زیست محیطی/ مهاباد
◾️هومان فیضی فعال مدنی
◾️آزاد سلیمی فعال مدنی/ سنه
◾️ کژال شاهرخ فعال حقوق زنان/ مهاباد
◾️شاهو خضری فعال مدنی
◾️فواد احمدی فعال اجتماعی/ سنه
◾️اسماعیل کریمی فعال اجتماعی/دهگلان
◾️ هیرو بری - فعال مدنی
◾️ژیان احمدی فعال زیست محیطی/ سنه
◾️ آیهان احمدی - فعال مدنی
◾️ سرگل قادری - فعال حقوق کولبران
◾️دنیا فیضی فعال مدنی
◾️پیمان جعفری فعال اجتماعی/ سنه
◾️ پاوان شاهرخ فعال مدنی/ مهاباد
◾️ شهناز جوانشیر فعال مدنی
◾️ سحر محمدی فعال کارگری
◾️مسعود محمدی قصریان شاعر، فعال مدنی/سنه
◾️امیر گویلی فعال مدنی/ تهران
◾️مختار زارعی فعال مدنی/ سنه
◾️کاوە حیدری فعال مدنی
◾️ مهدی ڕمضان زاده - ڕوزنامه نگار / آلمان
◾️مهدی فیلی فعال مدنی
◾️سامان فیضی فعال اجتماعی/ سنه
◾️ زهره ڕجبی - فعال حقوق زنان / سوئد
◾️سوران گویلی فعال اجتماعی/تهران
◾️ فرشته قلیوند - فعال مدنی/ اردبیل
◾️نادر حسینپناهی فعال اجتماعی/ سنه
◾️ آزاد ڕضایی - فعال ڕسانەای / نروژ
◾️آزیتا ڕحیمی فعال سیاسی/ هولیر
◾️ محمد امیرانی فعال مدنی / دانمارک
◾️سامان آرام فعال مدنی
◾️جمیله ناصری فعال حقوق زنان
◾️غفورکیلگ فعال اجتماعی/ سنه
◾️ تارا قاسمی فعال مدنی
◾️ زینب بایزیدی فعال حقوق زنان / سوئد
◾️ ڕضا خلیلی فعال مدنی
◾️ نظام جلالی / فعال ڕسانەای
◾️ حمید شهریاری / سوئد
◾️ ابراهیم پویان فعال مدنی / سوئد
◾️حسام صلواتی فعال سیاسی/ سلێمانیه
◾️بهرام مازیار فعال اجتماعی / کرج
◾️کیوان قادری فعال مدنی / تهران
#16-11-2018#