قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵیش ئاگاداری سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەکانی سنوورەکەی دەکاتەوە کە بەکارهێنانی زەرفی نایلۆن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و لەبری ئەوە زەرفی کاغەز بەکاربهێنن.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەڕاگەیاندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکاتەوە کە بەکارهێنانی زەرفی نایلۆن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەبێت لە بری ئەوە زەرفی کاغەز بەکاربهێنن.
داواش لەهاووڵاتیان دەکەن لەکاتی بینینی سەرپێچیدا پەیوەندی بکەن، لیژنەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵیش بۆ ئەو مەبەستە چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن، لەکاتی بینینی سەرپێچیدا لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن.
سەبارەت بە بڕیارەکەشیان قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێن: ئەم بڕیارەش لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر تەندروستی هاووڵاتیان و خراپی بەکارهێنانی ئەو زەرفە نایلۆنانەوە دراوە.[1]