بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی ئەدیب و مێژووناس و کەسایەتیی ناودار، پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرجەم ڕۆشنبیران و خزم و هەڤاڵانی مامۆستای کۆچکردوو ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی کاک عزەدین بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەک ببەخشێت.[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
#03-10-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!