شاعیرێکی هەست ناسک و خاوەنی دەنگی خۆیەتی، جگە لە دنیا جوانەکەی شیعر نیگارکێشیە کە بە ڕۆحێکی عاشقانە بۆ هەردوو دنیا دەڕوانێت، لەپاڵ هەر دەقێکی شیعری و تابلۆیەکی دنیایەکی جوان دەنەخشێنێ.
لە دایکبووی شاری #هەولێر#ە
دەرچووی کۆلێژی ئادابە بەشی زمانی کوردی هەولێر
ساڵی 1996 هەر لە قۆناغی ناوەندی و تا دەرچوون لە کۆلێژ خاوەنی چەندین بەرهەمی جوانبووە.
بەشداری زۆرێک لە شیعر خوێندنەوەی کردووە
لە کۆلێژ و چەندین کۆڕی شیعری هاوبەشی کردووە.
لە ساڵەکانی 1992-1993-1994
دیارترین لە کۆڕەکانی لەو شوێنانەبووە
1-هۆڵی میدیا
2-هۆڵی کامەران موکریانی
3-هۆڵی عبد القادر فەرهادی.
چەند بەرهەمێکی لە ڕۆژنامەکانی:
کوردستانی نوێ
ڕۆژنامەی سەر بە یەکێتیی قوتابیان و
خوێندکارانی کوردستان، ئەوکات کە دەردەچوون بەرهەمەکانی تێیدا بڵاو کردووەتەوە.
حەوت پێشانگای هاوبەشی کردۆتەوە
دوو پیشانگای تایبەت لە هە ولێرو سلێمانی.
بە تەکنیکی نوێی ئەوکات. یەکەم کە س بووە بەم شێوەیە کاربکات بەرهەمە شیعر و وێنەکان سەر بە قوتابخانەی تەعبیریە کە باس لە شتە نامۆکانی ناو کۆمەڵگا دەکا.
لە ساڵی (1999)وە لە دەرەوەی کوردستان دەژی
دانیشتووی وڵاتی ئەلمانیایە.
خێزاندارەو خاوەنی دوو مناڵە، کچێک و کوڕێک
بەناوەکانی نیگا و نەواز
لە ئێستادا دوو دیوانە شیعری ئامادەیە بۆ چاپ.
بە هیوایە بە چاپی بگەیەنێ.