ژنانی (سەرژنانی)
هەر کۆمەڵگایەک، چەند دابونەریتێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەم دابونەریتانەش لە زماندا ڕەنگدانەوەیان هەیە، بە وشە و زاراوەی تایبەت دەربڕینیان بۆ دەکرێت، تێڕوانینیش بۆ ڕەگەزی نێرومێ لە کلتورێکەوە بۆ کلتورێکی دیکە، جیاوازە، ئیدیۆمی (ژنانی، یان سەر ژنانی)، کە لە ڕووی وشەسازییەوە بەمجۆرە دروستبووە: ژن + (_ انی) > ژنانی، بۆ کەسێکی نێرینە بەکاردێت کە لەکارو کردەوە و خو و ڕەوشتدا وەک مێینە بجوڵێتەوە و حەز بە قسەی ناو ژنان و هێنان و بردنی قسەیان بکات. ئەم دەستەواژەیەش لەگەڵ وشەی (ژنانە)، جیاوازە، کە بۆ شتومەک و جلوبەرگ و ئه و بابەتانە بەکاردێت، کە تایبەت بن بە ڕەگەزی ژن و مێینەوە، هەروەها بە ژنێکی سەلار و ڕێکوپێک و خاوەن خو و ڕەوشت و ئاکاری باش، دەگوترێت:(ژنێکی ژنانەیە)، بە پێچەوانەی ئەمەوە به و ئافرەتەی لاسایی پیاو دەکاتەوە و لە ڕەوشت و سروشتی خۆی دەردەچێت، دەگوترێت: (فاتە کوڕانی). [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 753 keer bekeken