ناوی تەواوی(فەرەيدون حەمزە سابر موسا)يە، لەساڵی 1980لە گوندی(کەپەنک)ی ناحيەی #شوان#ی پارێزگای #کەرکووک# چاوی بەژيان هەڵهێناوە، قوناغەکانی خوێندنی سەرەتايی و ناوەندی و ئامادەيی لە شارۆچکەی(#تەقتەق#) تەواو کردووە، ساڵی خوێندنی(2002-2003) برِوانامەی بەکالۆريۆسی لە بەشی(ماتماتيک-بيرکاری) کۆليژی زانست-ی زانکۆی سەلاحەدينی لەشاری هەولێر بەدەستهێناوە و، لەساڵی 2003ەوە وەک مامۆستا دامەزراوە لە ئامادەيی تەقتەقی تێکەڵاو، لە 24-12-2004ەوە لە ستافی(#ڕۆژنامەی تاک#) کاريکردووە و ماوەيەک دەستەی نوسەران و دواتر بەرێوەبەری نوسين و جێگر سەرنوسەری بووە و لەژمارە(44) ی مانگی ئابی 2008 دوای دەست لەکارکێشانەوەی #ئاراس ئيلنجاغی# لەسەرنوسەری ڕۆژنامەکە بووە بەسەرنوسەر، بۆماوەی ساڵێک سەرنوسەری کردووە، بابەتی جۆراو جۆری لە ڕۆژنامەکانی(ئاوێنە و هاوڵاتی) بلاو کردۆتەوە، لە18-3-2009ەوە بووە بە ئەندامی بەشداری سەنديکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان-ە لە لقی سلێمانی، ئێستا لەئامادەيی حەمرينی کوران لەسنوری ميلاکی بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی کۆيە مامۆستايه.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,247 gånger