دوو شیش ووشەی شیعر..؟!
گەر هەر لەئێستاوە
دەست بەرداری خواردن و خواردنەوەش بم
من ڕۆژانە
دوو شیش ووشەی شیعرم بەسە
بۆ خۆم لەسەر پشکۆی
خۆشەویستی
بیانبرژێنم و...
هەر یەکەیان
بخەمەناو
پارچە نانی خەیاڵێکی شاعیرانە و...
دوو چای دیشلەمەی بەڕەنگی
بیرەوەریەکی شیرینی
ڕۆژانێکی
نێوخەونە پەمەییەکانی
مناڵیمی بەسەرداکەم..؟!
فاتح بێ لان[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 719 gånger