ئەستێرە ئەستێرە
یارییەکی کچانەیە، بەزۆری منداڵان دەیکەن، لەنێوانی تەمەنی چوار بۆ شەش ساڵ، بە دە دوازدە کچ ئەنجامدەدرێ، دەبنە دوو گرووپ و بەرانبەر یەک ڕادەوەستن، پاشان ئەم گۆرانییە دەڵێن:
ئەستێرە ئەستێرە
ئەستێرەی جەباری
خۆم هاویشتە شاری
شاری ئاوەدانی
لانکە لەقە لەقە
ئەو شەو مردن هەقە
مردن ئەمری خوایە
لانک لە بێڵایە
کاوە وەرە ژوورێ
بۆ سەیری کچۆڵی
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 841 gånger