ناوی تایبەت بە یاری
قۆچەقانی: (ياری منداڵان بوو لە چەرم دروست دەکرا)، بەردەقانه، جک، جگجگانێ، پەلیکانێ، چاوشلکانێ، ساپساپانێ، شیشانێ، مۆریانێ، ماڵە باجێنە، هەلوکێن، کەرەمستانێ(کڵاومستانێ کڵاوکڵاوانێ)، دۆمینە، تاوڵە، نۆرچکانێ، حۆحانێ (حۆحانێ بلی بلی، پێکەوە بچینە قەبری، قەبری تەنگ وتارە، پڕ لە مشک و مارە، مشک و مار عزیایە) قەراقەرایانێ، دارلاستیک، داش، داشە هارە، پێنجوکانێ (بە پێنج بەرد دەکرا)، بەگ (ئه و کەسەی یەکەم کەس یاریەکەی دەستپێدەکرد)، دوا بەگ (دووەم کەس کە یاریەکەی دەست پێدەکرد)، قڕە (دوا کەس کە یاری دەکرد)، کەلایانێ، کەلابەرد (کەلايەک بوو منداڵان بۆ خۆيان لەبەرد دروستيان دەکردو ياريان پێدەکرد)، چەرخ و فەلەک: ئامێری ياری منداڵان بووە، بە تايبەتی لە جەژناندا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 676 gånger