لە #06-10-2019# شارەوانی بەرجەتۆی باکووری ئیتاڵیا، #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕیبەری گەلی کوردی وەک هاوڵاتی شەرەف پەسەند کرد.
بەڵگەی هاوڵاتی شەرەف لە بەرجەتۆ بە ڕێوڕوسمێک پێشکەش کرا. لویگی لووجی سەرۆک شارەوانی بەرجەتۆ بەلگەکەی پێشکەش بە نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان کرد.
لووجی لە ڕێورەسمەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەو کۆمەڵکۆژیانەدا کە تا ئێستا بەرامبەر گەلی کورد کراون و وتی، گەلی کورد ئێدی بە تەنها نییە و مافە بنەڕەتیەکانی بەدەست دەهێنێت.
دواتر ئویسال قسەی کرد و لەسەرەتادا سوپاسی سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کرد کە بڕیارێکی بەم شێوەیەیان داوە.
ئویسال بەبیریهێنایەوە، ئۆجالان 20 سالە لە دورگەیەکدا لە ژێر گەمارۆدایە و وتی، کۆتاییهاتنی گەمارۆ و ئازادی ئۆجالان بە پشتگیری و تێکۆشانی نێودەوڵەتی دەتوانێت مسۆگەر ببێت.
کۆمیتەی پشتگیری گەلی کوردیش لە ڕاگەیاندنێکدا داوای لە هەموو کەسێک کرد خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بکەن.
ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی موزیسیەنی کورد و ئیتاڵی و شیعر خوێندنەوە کۆتایی هات.[1]