دوای نزیکەی شەش ساڵ، منداڵێکی کوردی ئێزدی گەڕێندرایەوە لای کەسوکارەکەی لە کەمپی مام ڕەشان لە شارۆچکەی شێخان. =KTML_Bold=بێوار قاسم=KTML_End= لە تەمەنی شەش مانگیدا کەوتووەتە دەستی #داعش# و لە تەلەعفەر لای خێزانێکی تورکمانی داعش بووە.
خێزانە تورکمانە داعشەکە ناویان گۆڕیوە بە ئەنەس. دوای نەمانی دەسەڵاتی داعش، چوونەتە تورکیا.
بێوار لەبەر ئەوەی لەناو ئەو خێزانە تورکمانەدا گەورەبووە، کوردی نازانێت و تەنیا بە تورکی قسەدەکات. ئەوەش وایکردووە خوشک و براکانی لێیتێنەگەن. هاتنەوەیشی خۆشی و شادیی بۆ خێزانەکەیان گەڕاندووەتەوە.
نیشانەیەک بە ملی منداڵەکەوەیە خوشک و براکانی پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەوە بێوارە. ئێستا گرفتیان ئەوەیە کە لە یەکتر تێناگەن.
=KTML_Bold=عەلی قاسم=KTML_End=، برای بێوار دەڵێت ئەوە برای منە. ئێمە نیشانەیەکمان لێی هەبوو و نیشانەکە دروستبوو. پشکنینی پزیشکیشمان کرد و ئەویش دروستبوو. کاتێک وێنەکەیمان لە فەیسبووک بینی، زۆر دڵمان خۆشبوو.
=KTML_Bold=ئامینە قاسم=KTML_End=، خوشکی منداڵە گەڕێندراوەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات بۆ من زۆر سەختە کە براکەم لەلام بێت و نەزانم قسەی لەگەڵدا بکەم. چووم لە گووگڵ گەڕام تاوەکو بزانم پێی بڵێم من خوشکی تۆم. ئێستا ئەو منی بیرنەماوە.
منداڵەکە لە ڕێگەی کەسێکەوە زۆر بە سەختی بە خێزانەکەی گەیشتووەتەوە. دوای پێنج مانگ لە بەدواداچوون و گەڕان توانیویەتی منداڵەکە لە ئەنقەرەوە بە ڕێگەیەکی تایبەت بگەڕێنێتەوە باشووری کوردستان.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376289/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەبدوڵڵا شریم=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەبدوڵڵا شریم=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=عەبدوڵلا شریم=KTML_End=، ڕزگارکەری بێوار ڕاگەیاند بەدواداچوونم بۆ ئەو ماڵە تورکمانە کرد کە چوونە تورکیا. هەتا ئێمە زانیمان، ئەوان گەیشتبوونە ئەنقەرە و ئەوەش سەختیی بۆ دروستکردین، چونکە نە زمانمان دەزانی و شارەزا بووین. کاتێکی زۆرمان پێچوو و زیاتر لە پێنج مانگ کارمان لەسەر کرد.
شەش برا و سێ خوشکی بێوار بەر لە ئەو ڕزگاربوون. تاوەکو ئێستا دایک، باوک، برایەک و خوشکێکی بێسەروشوێنن.[1]