ناو: هۆزان
ناوی باوک: مەجید
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (هۆزان مەجید فەقێ قادر ڕەسوڵ)ە، لە بەرواری #12-05-1992# لە #تەقتەق# لەدایک بووە، لە باوانەوە خەڵکی گوندی(کەپەنەک)ی شارەدێی #شوان#ی #کەرکووک#ە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس گوندەکە وێران و خاپوور کراوە و دانیشتوانی گوندەکەش ڕوویان کردۆتە شارەدێی تەقتەق، بۆیە باوانی هاتوون لە شارەدێیە نیشتەجێبوون، تاپۆلی دوانزدەی ئامادەیی خوێندوە و ئیتر لەخوێندن دابڕاوە.
سەرەتای دەسپێکردنی نوسینی لەساڵانی (2009-2010) دەستی کردووە بە نوسینی شیعر، سەرەتا بەشێوازی کلاسیک شیعری نوسیوە و زیاتر لایەنی سیاسەت و نیشتیمانی گرتووە، بەڵام دواتر چۆتەوە سەر ڕێچکەی شیعر و هۆزانی ئازاد و لەهەموو بوارەکانی تریش شیعری نوسیوە (ئەوین , ئاینی , سروشت , کۆمەڵایەتی , دایک , باوک , بۆ ژن.. هتد) بەڵام نەکەوتۆتە ژێر کاریگەری هیچ شاعیرێکی تر و ڕێچکەی خۆی هەیە بۆ نوسین، شاعیری گەورەی تەقتەق مامۆستا(#فاتح بێلان# تاڵەبانی)هاوکاری بووە ڕێنوێنی کردووە دەربارەی شیعر، خاوەنی دیوانێکی شیعری دەست نووسە بەڵام بەداخەوە کەتاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەچاپی بگەیەنێ و بڵاوی بکاتەوە، بەشداری کردووە لەچەندین پێشبڕکێ و کۆر و ڤیستیڤاڵی شیعری و خەڵاتی پێ بەخشراوە :
لەوانە :
بروانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە لەلایەن کۆمیتەی (7) ی ڕێکخستنی تەقتەق لەبەرواری #19-02-2013# زایینی لە تەقتەق.
بروانامەی ڕیزلێنانی پێ بەخشراوە بەبۆنەی بەشداری کردن لەڤیستیڤاڵی ساڵانەی شیعر و پەخشان و کورتە چیرۆک بۆخوێندنگا ئامادەییەکانی تەق تەق لەبەرواری 19-02-2013 زایینی لە تەقتەق.
خەڵاتی ڤیستیڤاڵی پەلکە زێرینەی شیعری پێ بەخشراوە لەلایەن ڕێکخراوی چەتر بۆگەشەپێدان ساڵی 2019 #کۆیە#
خەڵاتی ڤیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری ڕێکخراوی هایمای پێ بەخشراوە ساڵ 2018 #سلێمانی#
بڕوانامەو خەڵاتی دووەمی ڤیستیڤاڵی تەبا بۆشعری پێ بەخشراوە لەساڵی 2019 سلێمانی[1]