图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,095
图片 106,601
书籍 19,279
相关文件 97,185
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شارەدێی ئیسێوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارەدێی ئیسێوە

شارەدێی ئیسێوە
شارەدێی ئیسێوە
لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە سەربە شارۆچکەی (پشدەر) ە، لە شاری (سلێمانی) باشووری کوردستان، لە ڕووی جوگرافییەوە، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی پشدەرەوە، نزیکەی 25کم لە ناوەندی شارۆچکەکەوە دوورە، هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی (سەردەشت) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
شارەدێی ئیسێوە ناوەکەی لە گوندی (ئیسێوە) ەوە وەرگیراوە چونکە گوندی ناوبراو ئێستا چەقی شارەدێکەیە، پێکدێت لە چواردە گوندی ئاوەدان ئەمانە ناوەکانیانە: (ئیسێوە، چەکوان، باوزێ، ئەشکەنە، گەناو، ڕازان، دەوژان، سەرشیو، قندۆڵ، گواران، زێوەڵە، پیریسکە، دەشتێوی سەروو، دەشتێوی خواروو) بەڵام لە سنووری شارەدێکەدا، چەند گوندێکی دیکەمان هەیە، بەهۆکاری ڕاگوێزانی ناوچەکە، لە سەردەمی حوکمی بەعسدا، ئێستا چۆڵکراون و ئاوەدان نەکراونەتەوە، وەک (کۆنەگەناو، جمکاوا، قندۆڵی کۆن) .
مێژووی درووستبوونی شارەدێی ئێسێوە، بە پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەرزیران، ژمارە (110) ، لە ڕێکەوتی (02-03-2005) ، بڕیاردارا بەکردنەوە شارەدێی ئیسێوە کە مەڵبەندەکەی لە گوندی (ئیسێوە) یە.
سەرجەم گوندەکانی شارەدێی ئیسێوە وەک زۆر شوێنی تری کوردستان، لە مێژووی کۆن و نوێدا چەند جارێک کەوتۆتە بەر شاڵاوی کاولکردن و وێرانکردن، دوا جاریان لە ساڵی 1978دا لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە خاپوورکرا. لە دوای ڕاپەرێنی 1991دا جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکانەوە، بەهەوڵ و ماندووبوونی زۆر ئاوەدانکرانەوە.
چەقی شارەدێی ئیسێوە، گوندی ئیسێوەیە، سنووری جوگرافیاکەی بەم شێوەیەیە:
گوندی ئیسێوە لە خۆرهەڵاتەوە دۆڵی (نێسێ) و گوندی (ئەشکەنە) ، لە خۆراواوە گوندی (دەشتێو) هەروەها لە باکوورەوە گوندەکانی (بێناسێ و گواران) لە باشوورەوە (زێی بچووک) لە باکووری خۆرهەڵاتەوە گوندی (باوزێ) لە باشووری خۆرهەڵاتەوە گوندی (چەکوان) ە.
چەند بیروڕایەکی جیاواز لەسەر ناوی (ئیسێوە) هەیە:
بۆچوونی یەکەم: ئەحمەدی حاجی سمایل، لەسەر ناوی گوندی ئیسێوە دەڵێت: پێش هاتنی ئایینی ئیسلام، پێدەچێت خەڵکی گوندەکە کریستیان بووبن و لەبەر خۆشەویستی حەزرەتی مەسیح، گوندەکەیان ناوناوە (ئیساوێ) ، وردەوردە بووە بە (ئیساوا) ، دواتریش بووە بە (ئیسێوە) .
بۆچوونی دووەم: عەبدولڕەحمان محەمەد ئەحمەد یەکێکە لە مامۆستاکانی گوندی ناوبراو دەڵێت: گوندەکە لە کۆندا بە (سێو) بەناوبانگ بووە، لەبەر ئەوەی لە سنووری گوندکەدا داری سێو هەبووە، خەڵکی پشدەریش زۆر جار پاشگری (ئی) بۆ وشە زیاد دەکەن، بۆ وشەی (سێو) یشیان زیادکردووە و بووە بە (ئیسێوە) .
بۆچوونی سێیەم: حاجی ڕەسوڵ عەلی ئیسێوەیی، یەکێکە لە پیر و ڕیش سپی گوندەکە دەڵێت: ئەم گوندە یەکێکە لە گوندە کۆن و مێژووییەکانی ناوچەکە، ئەویش بەهۆی بوونی شوێنەواری شارێکی مێژوویی، لە سنووری گوندەکەدا بە ناوی (قەڵاتی گۆڕێ) تا ئەمڕۆش بەردی بناغەکەی ماوە، لەپێش هاتنی ئیسلامدا پاشایەکی هەبووە بە ناوی (مام خەپیت) ، کچێکی هەبووە، ناوی (سێوە) بووە، زۆری خۆشویستووە، لەبەر ئەوە بە گوندەکەیان وتووە (سێوە) ، دواتریش پاشگری (ئی) یان بۆ زیادکردووە بووە بە (ئیسێوە) .

مووچەکانی گوندی ئیسێوە: گوندی ئیسێوە لە گوندێکی ئاوەدانی مامناوەندە، خودی گوندەکەی لە چەند بەشێک (مووچە) پێکهاتووە: (ئیسێوە، پیریسکە، خیوبیان و ئاڵەپیر) .
مووچەی پیریسکە: گوندۆچکەیەکی چەند ماڵییە، سەر بە ئیسێوەیە، لە نزیکییەوە گۆڕی پیرێک هەیە، بە ناوی (پیریسیا) ، ناوی مووچەی (پیریسکە) لە (پیریسیا) وە هاتووە.
مووچەی خیوبیان: گوندۆچکەیەکی چەندماڵییە و سەر بە ئیسێوەیە، لە سەردەمەکانی پێشوودا لەم مووچەیەی ئیسێوەدا، بەردی تەختی گەورەگەورە هەبوون، خەڵکی گوند خوێیان لەسەر ڕۆکردوون، بۆ ئەوەی ماڵاتەکانیان بیخۆن، بە بەردەکانیان وتووە (خوێڕیزان) بەڵام دواتر وشەکە گۆڕانی بە سەرداهاتووە و بووە بە خیوبیان.
مووچەی ئاڵەپیر: گوندۆچکەیەکی چەندماڵییە سەر بە ئیسێوەیە، گۆڕێکی لێیە بە ناوی (پیر ئاڵی) دواتر وشەکە گۆڕانی بەسەرداهاتووە و بووە بە ئاڵەپیر.
لایەنە سرووشتییەکانی گوندی ئیسێوە:
گرد: چەند گردێک لە سنووری شارەدێکەدا هەیە، ژمارەیان دە گردە وەکوو: (کنجو، نسێ، گرتکە قەلە، دێران، قاڵبان، گاڕووتە، گردە گۆژی، سەرقەڵاتێ، گادۆڵ و گوێی مشکە) .
گادۆڵ: گردێکی گەورەیە، ئەم گردە لە دەیان بەش پێکهاتووە و هەر بەشێکی ناوێکی تایبەت هەیە، گادۆڵ لەنێوانی گوندی ئیسێوە و گوندی چەکواندایە، ئەو بەشەی بەر گوندی ئیسێوە کەوتووە پێکهاتووە لە: (بەرد قەڵیشتوو، حەوشێ پیرۆت ئاغای، حەوشی نەمامی، کونە زرینگ، کێڵاوە سوور، نزاری شووران، چەوی غاران، حەوشی ڕووخاو، مامەلێسان، دۆپی بەهاراوێ) هەروەها (زەویلان) یش بەری خوارەوەی گادۆڵ پێکدێنێ و لەم بەشانە پێکهاتووە: (هوڕی مام مارفی، حەوشی قوڵان، هوڕی حاجی سمایل، زەردی مام وسێنی، چەکیان، بەستی هەناران، کێلە شوان، باسکی هۆمەری وسووان، دێرێ، قەقۆن، نسێی دێمکی، زینوێ نێرییان، تاڵکەی، تەنگی بەردەڕەشان و تەنگی مام داودی) .
سەرچاوە ئاوییەکانی گوند: شارەدێی ئیسێوە خاوەنی کۆمەڵێک سەرچاوەی ئاوییە، لە چوارچێوەی کۆمەڵێک جۆگە، کانی و چەمدا دەردەکەون کە ئەمانەن:
ئاوی ژێر زەوی:
کانی: ژمارەیان بیست و دوو کانییە: (بنکەند، مام حسێن، تۆپان، کانی گوێز، بەردی، چۆمەشیندە، مەلا کەریم، ڕەبەنان، مەلا حسێن، سۆرکێ، جندە، کەڕەکان، دۆڵەکەران، بەردەکلۆر، پیر هۆمەر، پیریسکە، کرووشە، ئامانزەمان، سیروێ، سلێمانی، بەردەسووران، کاک خدر) .
کارێزەکان: ژمارەیان چوار دانەیە، ئەمانەن: (زەنگێلا، نوشە، پیریسکە و ئەزیز ئاغا) .
بەهاراو: ژمارەیان دوو دانەیە، وەک (بەهاراوی پاش نسێ و بەهاراوی حەوشێ پاش گردی) .
ئاوی سەر زەوی:
تاڤگە: یەک تاڤگەی هەیە بە ناوی (تاڤگەی ئاڵەپیر) .
چەم: تەنیا یەک چەمی هەیە بە ناوی (چەمی ئیسێوە و چەکوان) ، هاوبەشە لەنێوانی گوندی ئیسێوە و گوندی چەکواندا.
جۆگەکان: ژمارەیان سێ جۆگەیە ئەمانەن: (شۆراخ، سوورەبان و خیوبیان) .
ئەشکەوتەکان: ژمارەی ئەشکەوتەکان دە دانەیە، لە کۆنەوە تا ئێستا خەڵکی کەڵکیان لێوەردەگرن، شوێن دەستی مرۆڤ بەهەندێک لە ئەشکەوتەکانەوە دیارە، پێدەچێت پێش درووستکردنی گوندەکان، لە کۆندا مرۆڤەکانی ناوچەکە لە ئەشکەوتەکاندا ژیابن، تا ئەمڕۆش خەڵکی لە کاتی بەفر و باراندا، مەڕ و ماڵاتی تێدەکەن، ئەمانە ناوی ئەشکەوتەکانن: (تێواران، کونەزوێ، دێرێ، چەکیان، دڵۆپ، کونە پڵینگێ، هەمزەی وەتمان، کونەتیتێ، گولەپیسان و بەستەی هەناران) .
بنزەرد: ژمارەیان پێنج دانەیە، ئەمانەن: (هڕۆڵ، باسکی مامەلێسان، قەقۆن، دارە مەشکێ و حەوشێ دڵۆپ) .
کانە گڵەکان (گڵنجانە) : خەڵکی بەگشتی لە درووستکردنی خانوودا، کەڵک لەو کانە گڵانە وەردەگرن، لە بری گەچکاری بەکاری دێنن و دیوارەکانی پێسواخدەدەن، ژمارەی کانە گڵەکان شەش دانەن: (خیوبیان، شخەڵان، بارەوەران، چۆم هەنار، قوڵان و دۆڵەکەران) .
کانی بەرد: خەڵکی بەگشتی لە درووستکردنی خانوو، کەڵەک، کێلی گۆڕ و هتد...دا پەنا بۆ کانەبەردەکان دەبەن، نزیکەی هەشت کانی بەرد هەیە: (قاڵبان، سەرقەڵات، گاڕووتە، ملەسووران، مێوەڵاکە، ڕەبەنان، حەوشێ خڕکە و گردە دێران) .
دارستانەکان: لە سنووری گوندی ئیسێوی چواردە دارستانی خۆڕسک هەن: (زەویلان، ڕەبەنان، گادۆڵ، نسێ، خڕەبەردان، گردە کنجو، پردگە، دێرێ، چەنگەڵە، پاش قەبران، دارمازوواوی، هڕۆڵ، بەرداکۆ و سێ ئاڵیان) .
داری خۆرسک: لە گوندی ئیسێوە ژمارەیەکی زۆر دار و درەختی خۆرسک هەیە، هەندێکیان خۆرسکن و هەندێکیان دەستکردن، جگە لەوەی سرووشتی ناوچەکەیان جوانکردووە، بەری دارەکان بەشێکی بژێوییان دابین دەکات، ئەمانە ناوی هەندێک دارن: (دارەبەن، بەڵاڵوک، چەقالە، بەڕوو، مازوو، کرۆسک، سپی دار، توو، چوالە و کەوت) .
گیای خۆرسک: بەشی زۆری ئەو گژوگیایانەی دەڕوێن خۆرسکن، خەڵکی ناوچەکە بۆ خواردن و چارەسەری نەخۆشی کەڵکیان لێدەبینن، جۆری گیاکان ئەمانەن: (کەتیرە، کنگر، کاردوو، کوڕادە، باڕێزە، جاتر، ئەسپوون، ڕازیانە، پنگ، کوزەڵە، گیاسارمە و دۆرێ) .
لایەنە مرۆییەکانی گوند:
زەوی کشتوکاڵی: زەوییە کشتوکاڵییەکان ژمارەیان بیست و یەک دانەیە کە ئەمانەن: (کانی گوێز، زەوییە فیلە، پەڵە جامەدانە، خەزێنێ، پەڵە خڕکێ، باسکی خوێتکان، گڵەشین، سوورەبان، سەیدی، کۆڵەی، هۆدێ، سەربەردووکەی، قاڵبان، بەرەبەری، قوڵان، بەردەسووران، خوار بەقەلە، پەڵە مێرگێ، سەرقەڵات، کاڵەکاوی و سووراوان.
ڕەز و باخەکان: گوندی ناوبراو کۆمەڵێکی زۆرڕەز و باخی بەراو و دێمەکاری هەیە کە سەوزاییەکی زۆر جوانیان بە سرووشتی ناوچەکە بەخشیوە.
ڕەز و باخی بەراو: ژمارەیان سیازدە یە: (سوورەبان، سەربەردووکە، کەڕەکان، بەرەبەری، کانی گوێز، ئاڵەپیر، کاولەڕەز، ماخەلان، خیوبیان، ڕەزی پیریسکەی، ڕەزەکانی سەر جۆی شۆراخ، بەردەسووران و ڕەزەکانی قەڵاتی گۆڕێ) .
ڕەزو باخی دێمەکار: ژمارەیان سێ دانەیە: (ڕەزەکانی نسی، ڕەزەکانی گادۆڵ و بەرداکۆی) .
ئاشەکان: ژمارەی ئاشەکان سێ دانەن، ئاشی ئاون و لە کۆندا دانەوێڵەیان پێهاڕیون بەڵام ئێستا نەماون، ئاشەکان ئەمانەن: (بەرەبەری، سەرکاوڵان و شێخان) .
قەڵاکان: گوندی ئیسێوە خاوەنی هەشت قەڵای کۆنە، هەتا ئێستا شوێنەواری گەڵێکیان ماوە، پێدەچێ لە کاتی خۆیدا، هەریەک لەم قەڵایانە شارێکی بچووک بووبێت و ئاوەدانی تێدابووبێت یان دەشێت هەریەکەیان پاشای خۆی هەبووبێت و سنووری دەسەڵاتی لەوانی تر جیاواز بووبێت یان هەموو قەڵاکان لەلایەن پاشایەکی گەورەی وەک (پاشا دانیکۆر) ەوە بەڕێوەبرابن، هەر چەندە ئەم قەڵایانە تا ئێستا توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەکراوە، بەڵام ئەوە دەسەلمێنن کە ژیار و شارستانییەتی کورد لە ناوچەکەدا گەڵێک کۆنە. ئەمانە ناوی قەڵاکانن: (گۆڕێ، پیردەروێش، سەرقەڵات، دۆڵەکەران، گرتکەقەلە، قاڵبان، تێواران و حەسەنەڕەش) .
گۆڕستانەکان: لە گوندی ناوبراودا شازدە گۆڕستان هەیە، زۆری ژمارەی گۆڕستانەکان، کۆنی گوندەکە دەردەخات، ئەمانەن: (پیر هۆمەر، پیریسیا، ئامان زەمان، پیر دەروێش، قەبرەوردان، بۆنخۆشە، ئەسحابە درێژ، حەو تبرا، سەرخیزاڵ، قەڵای گۆڕێ، کەربنێر، چەڵەبە سوور، چاکە چکۆلە، دۆڵە کەران، شێخ ئیبراهیم و حەسە نەڕەش) .
سەیرانگە: یەک سەیرانگەی هەیە، بەناوی (بۆنخۆشە) .
پیر و پیاوچاک: لە سنووری شارەدێی ئیسێوێدا دە پیاوچاک هەن: (پیریسیا، چاکە چکۆلە، بۆنخۆشە، سەرخیزاڵ، ئامانزەمان، ئەسحابەدرێژ، حەوت برا، چەڵەبە سوور، پیر هۆمەر، پیر دەروێش) .
سەرچاوە:
ئەم بابەتە بەشێوەی مەیدانی، لەم کەسایەتییانەی گوندی ئیسێوە وەرگیراوە:
یەکەم/ حاجی ڕەسوڵ حاجی عەلی، پیشە ڕیش سپی گوندی ئیسێوە، تەمەنی 75 ساڵ.
دووەم/ ئەحمەدی حاجی سمایل، بەتەمەن و خانەدانی گوندی ئیسێوە، تەمەنی 60 ساڵ.
سێیەم/ عەبدولڕەحمان محەمەد ئەحمەد ئیسێوەیی، پیشەی مامۆستا، تەمەن 50 ساڵ.
چوارەم/ محەمەد ئەحمەد ئیسماعیل ئیسێوەیی، ناسراو بە دکتۆر، پیشەی مامۆستا، تەمەن 50 ساڵ.
نووسینی: ڕێبوار جەمال سەگرمە [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览12,913
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 14
小组: 文章
Publication date: 20-07-2022 (2 年份的)
书: 文化
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
Exclusive to Kurdipedia!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێبوار جەمال سەگرمە 20-07-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on20-07-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-01-2024
URL
此产品已被浏览12,913
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.3185 KB 27-06-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
照片文件 1.0.238 KB 20-07-2022 ڕێبوار جەمال سەگرمەڕ.ج.س.
照片文件 1.0.1111 KB 20-07-2022 ڕێبوار جەمال سەگرمەڕ.ج.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,095
图片 106,601
书籍 19,279
相关文件 97,185
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!