图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ بۆ ڕووداو: حکومەتی ئێران تووندوتیژیی زۆر بەرامبەر خەڵکی شارە کوردنشینەکان بەکاردەهێنێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕەها بەحرێنی، لێکۆڵەری تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە خۆپێشاندانەکانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# و ئێران زیاتر لە 200 خۆپێشاندەر کوژراون کە شەش ژنیان تێدایە و زیاتر لە 13 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ڕەها بەحرێنی، لێکۆڵەری تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە کاتی بەشداربوونی لە بوولتەنی کاژێر 8:00 لە تۆڕی میدیایی ڕووداو کە هەوراز گوڵپی پێشکێشی دەکات، ئەو زانیارییانەی خستەڕوو کە ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ لەبارەی خۆپێشاندانەکانی ئێران کۆیکردوونەتەوە.
بەگوتەی بەحرێنی، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا زیاتر لە 13 هەزار کەس دەستگیرکراون، لەنێویاندا ژن و منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ هەن؛ هەروەها ڕۆژنامەڤان، مامۆستا، پارێزەر و پزیشک هەن و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی دیکە بوونەتەوە.
لێکۆڵەرەکەی تایبەت بە کاروباری ئێران لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی گوتیشی، حکومەتی ئێران هێزێکی زۆر بەرامبەر خۆپێشاندەران لە شارە کوردنشینەکان بەکاردەهێنێت و سەربازی زیاتری ڕەوانەی ئەو شارانە کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆپێشاندان لە شارە کوردنشینەکان و سیستان و بەلوچستان بەردەوامە.
دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ڕەها بەحرێنی:
ڕووداو: لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند کەس کوژراون و برینداربوون؟
ڕەها بەحرێنی: هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەردەوامن لە تەقەکردن لە خۆپێشاندەران بۆ ئەوەی بەهەر نرخێک بووە خۆپێشاندەران سەرکوت بکات. جگە لەوە، ساچمە و گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنیان. ئەم سەرکوتکردنە بووەتە هۆی کوژرانی سەروو 200 پیاو، ژن و منداڵ و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە. لەنێو ئەوانەی کوژراون لانیکەم 30 کچ و کوڕی خوار تەمەن 18 ساڵیان لەنێودایە کە ناوەکانیان ئاشکراکراون. ئێمە بڕوامان وایە کە ژمارەی ئەوانەی کوژراو و برینداربوون زۆر لەوە زیاترە و ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ بەردەوامە لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەوانە بە دۆکیۆمێنت بکات کە کوژراون و ئەو دۆخەش بزانێت تێیدا کوژراون.
ڕووداو: ئەو ئامارانەتان چۆن دەستکەوتووە؟
ڕەها بەحرێنی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستکەوتنی زانیاری لە سەرچاوە سەرەکییەکان، لەنێویدا، خزم و کەسانی قوربانییان، هاوڕێکانیان، شایەتحاڵان، دراوسێکان. ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەشێوەیەکی بوێرانە پەیوەندییان بە ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ و داکۆکیکارانی دیکەی مافی مرۆڤەوە کردووە بۆ ئەوەی ئەو زانیارییانەی لایانە هاوبەشی پێبکەن و ناوی کوژراوان و چۆنییەتی کوژرانیان بڵاوبکەنەوە. لەگەڵ ئەنجامدانی هەڤپەیڤینی ورد، ئێمە شیکردنەوە بۆ ئەو ڤیدیۆیانە دەکەین کە دیمەنی نێوخۆی ئێرانن بۆ ئەوەی بەکارهێنانی ناڕەوای چەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرامبەر خۆپێشاندەران بەدۆکیومێنت بکەین. دەمانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی سوپاسی هەموو تاکێک بکەین کە بەشێوەیەکی بوێرانە پەیوەندیی بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەمنستی ئینتەرنەشناڵەوە دەکات بۆ ئەوەی زانیارییەکانی هاوبەشی پێبکات. ئەو زانیاری و بەڵگانەی کە ئەوان لەگەڵ ئێمە بەشیان دەکەن، زۆر گرنگن نەک تەنیا بۆ ئاگادارکردنەوەی جیهان، بەڵکو بۆ پاراستنی بەڵگەکان بۆ کاتێک کە ئەوانەی بەرپرسن لە کوشتن، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نابەجێ، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ڕووداو: دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران چۆنە؟ حکومەت بەردەوامە لە بڕینی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک نەگات بە جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟
ڕەها بەحرێنی: بەشێوەیەکی بەردەوام بەرپرسانی ئێران سنووربەندی دەخەنە سەر ئینتەرنێت و دایدەخەن بۆ ئەوەی خۆپێشاندانەکان سەرکوتبکەن و ڕێگە لە گردبوونەوەی خەڵکی بگرن. هەروەها ئەو هەنگاوەیان بۆ ئەوەیە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاری بکەن و ڕێگری لە خەڵکی بکەن نەتوانن ئەو بەڵگانە بڵاوبکەنەوە کە لەسەر ئەم تووندوتیژییە خوێناوییە کۆیانکردوونەتەوە. بەرپرسانی ئێران هەوڵدەدەن سنوورداریی ئینتەرنێت بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە بشارنەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیانەوە ئەنجامدراون. سەرەڕای ئەم هەوڵانە و شاردنەوە و نکۆڵیکردن، بەرپرسان نەیانتوانیوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان بکەن. لە ڕاستیدا هیچ ئاگادارییەکی جیهانی نییە کە سەرکوتکردنێکی دڕندانە لە ئێران ڕوودەدات و خۆپێشاندەران ڕووبەڕووی لێدانی تووند و تەقەکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەبنەوە.
ڕووداو: لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چەند ژن گیانیان لەدەستداوە؟
ڕەها بەحرێنی: ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ زانینی ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەکاتی خۆپێشاندانەکان کوژراون؛ دوایین شت دۆکیۆمێنتێکمان بڵاوکردەوە و ناوی لانیکەم 6 ژنمان تۆمارکردبوو کە لەکاتی خۆپێشاندانەکان کوژراون. لەو کاتەوە، ناوی ژمارەیەکی زیاتری ژنە خۆپێشاندەرەکان تۆمارکراوە. بەهۆی ئەو کەشە تۆقێنەرەی کە بەرپرسان دروستیان کردووە، ژمارەیەکی زۆر ئاستەنگ لە دەستگەیشتن بە زانیاریی دروست بووە. هەربۆیە بەدواداچوونمان بەردەوامی پێدەدەین بۆ ئەوەی وێنەیەکی باشتر لەبارەی کۆی ژمارەی ئەو ژنانەمان دەستبکەوێت کە لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون. زۆر ڕوونە کە ژنان و منداڵان ژمارەیەکی بەرزی ئەوانە پێکدەهێنن کە کوژراون، بەراورد بە خۆپێشاندانەکانی پێشوو. ژن و گەنج ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە.
ڕووداو: چەند کەس دەستگیرکراون؟
ڕەها بەحرێنی: هەزاران کەس دەستگیرکراون. بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە لیستی دەستبەسەرکراوانی بڵاوکردووەتەوە، سەروو 13 هەزار کەس تاوەکو ئێستا دەستبەسەرکراون. بەهۆی چاوسوورکردنەوە لە خێزانی دەستبەسەرکراوان، بەشێکی زۆریان ترسیان لەوە هەیە قسە بکەن و زانیارییەکان لەبارەی دۆخی خۆشەویستانیان بڵاوبکەنەوە. ئێمە دەزانین کە بەرپرسان دەیانەوێت بە بەکارهێنانی هێز دەستبەسەرکراوان بێسەروشوێن بکەن؛ ئەوەش واتای ئەوەیە کە شوێنی مانەوەیان لە خێزانەکانیان دەشارنەوە. هەروەها دەستبەسەرکراوان بێبەشدەکرێن لە دەستگەیشتن بە پارێزەر و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپی دیکە دەبنەوە لە گرتووخانەکاندا. هەروەها ڕاپۆرتی زۆر دڵگرانکەر هەن کە دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی لێدان دەبنەوە و لە شوێنە دوورە دەستەکان جێیاندەهێڵن. ئەمنستی هەوڵدەدات زانیاریی زیاتر بەدەستبخات لەبارەی ئەوانەی کە دەستبەسەرکراون. پێشوازیی لە هەر کەسێک دەکەین کە خۆشەویستەکانیان لە گرتووخانەکاندایە بۆ ئەوەی زانیاری لەگەڵ ئێمە بەشبکەن. ئاسایشی ئەوانە لەلایەن ئەمنستییەوە پارێزراو دەبێت و ناسنامەی سەرچاوەکان هەرگیز بڵاوناکرێتەوە.
ڕووداو: دۆخی میدیا و ڕۆژنامەڤانان چۆنە؟ چەند ڕۆژنامەڤان کوژراون و دەستگیرکراون؟
ڕەها بەحرێنی: ئەو سەرکوتکارییەی لەلایەن بەرپرسانەوە ئەنجامدەدرێت، ڕۆژنامەڤانان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، چالاکڤانانی مافی کرێکاران، مامۆستایان و داکۆکیکارانی مافی ژنان و هەموو کەرتەکانی دیکەی وڵاتی گرتووەتەوە. ئەمە ڕاپەڕینێکە کە چالاکڤانان و کەسایەتییەکان لە سەرتاسەری کۆمەڵگەدا تێیدا بەشدارن و داوای داهاتوویەکی دوور لە چەوساندنەوەی سیاسی و گۆڕینی سیستمی ئێران دەکەن. ڕۆژنامەڤانانیش لەم سەرکوتکارییەدا ئازاریان چەشتووە، چونکە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت بڵاوبوونەوەی زانیاری ڕابگرن. تاوەکو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکمان پێنەگەیشتووە کە باس لەوە بکات ڕۆژنامەڤانان کوژرابن، بەڵام دەیان لەوان لەنێو ئەوانەدان کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەرکراون.
ڕووداو: هێزە ئەمنییەکان لە زیندان چۆن مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەکەن؟ ڕەچاوی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکرێت؟
ڕەها بەحرێنی: نیگەرانیی جیدی هەن کە دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ ببنەوە، ئەوەش بۆ هەبوونی ئەشکەنجەیەکی زۆر لە گرتووخانەکانی ئێران دەگەڕێتەوە. جگە لەوە، ڕێگە بە دەستبەسەرکراوان نادرێت قسە لەگەڵ پارێزەر و خێزانەکانیان بکەن. لەم هەلومەرجانەدا، زۆر گرنگە ناوی ئەوانەی دەستگیرکراون بۆ ڕای گشتی ڕابگەیێندرێت و خێزانەکانیان پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاوە بکەن. بەهۆی نەبوونی سیستمێکی دادوەری لە ئێران، تەنیا لە ڕێگەی ڕای گشتی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤەوە دەکرێت وابکرێت کە دەستبەسەرکراوان جۆرێک لە پاراستنیان هەبێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە.
ڕووداو: ئێستا لە چەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپێشاندان هەیە، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو فراوانتر بووە یان کەمتر بووەتەوە؟
ڕەها بەحرێنی: شارە کوردنشینەکانی ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرژیی زۆریان بەخۆوە بینیوە. دەسەڵاتداران چەک و هێزی زۆر دژی خۆپێشاندەرانی شارە کوردییەکان بەکاردەهێنن. ئەمەش بە داخەوە ڕەنگدانەوەی ئەو تووندتیژییە زۆرەیە کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەمیشە دژی کەمینەی سەرکوتکراوی ئێران بەکاریهێناوە، لەنێویشیاندا کورد. سەرەڕای ئەو دۆخە، لە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و #کرماشان# خەڵک بەردەوامە لەوەی بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن. ژمارەی گیانلەدەستدانیش لەنێو ئەم پارێزگایانەدا بەرزترین بووە. دوایینیشیان، هەفتەی ڕابردوو لە 26 و 27ی ئۆکتۆبەردا هێزی زۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکارهێندرا و لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 8 خۆپێشاندان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا. ئەمەش ئەو ڕاستییە پێشاندەدات کە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە کوشتن و بریندارکردنی خۆپێشاندەران بەبێ ئەوەی هیچ ترسیان لە ئەنجامەکان هەبێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览739
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 05-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 人权
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 91%
91%
添加( هەژار کامەلا 06-11-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on06-11-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):06-11-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览739
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!