图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,056
图片 106,673
书籍 19,294
相关文件 97,290
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە

دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە
ناونیشانی بابەت: دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

=KTML_Bold=دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە: دەرفەتێکی نوێ لەگەڵ بەغداو جیهانی عەرەبی=KTML_End=
پسپۆڕان لەوەدا هاوڕان کە لە سەدەی بیستو یەکدا; سرووشتی «ڕووداو» لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەییەکاندا خێراو دراماتیکییە؛ ئەمەش وا لە ئەکتەرەکان و ناوچە جیاوازەکان دەکات کە هەم چانسیان هەبێت لە شوێن و کاتی خۆیدا هەر ڕووداوێک بکەنە دەرفەت و خاڵی بەهێز بۆ خۆیان، هەم وا دەکات لەناکاو هەڵگەڕانەوە ڕووبدات، پاشان ڕووبەڕووی قەیران و داخرانی نوێیان بکاتەوە. ئابووریی سیاسی هەرێمی کوردستان بە دەرفەت و هەڕەشەی گەورە دەوردراوە. ئایا پرسی نەوت و گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان دەرچەیەکی نوێی بۆ هەیە؟ ئایا چۆن قەیرانەکان دەتوانن دەرفەتی نوێ لەگەڵ خۆیان بهێنن؟
=KTML_Bold=یەکەم: تورکیاو فاکتەری وزەی هەرێمی کوردستان.=KTML_End=
بڕیاری کۆتایی دادگای نێوبژیوانی پاریس -ICC هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئێراقی لەیەک نزیکتر کردەوە؛ دەنگوباسی ڕێککەوتنی نەوتیی هەرێم و بەغدا لە ئازاری 2023دا هەزاران هەواڵ و ڕاپۆرتی لە میدیاو ناوەندەکانی جیهاندا لێکەوتەوە. شەست و دوو ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستاندا، هەرێم و بەغدا تا ئێستا (8) جار داوایان لە ئەنقەرە کردووە، تورکیا هەر هەرجارەی بیانوویەکی بۆ دەست پێنەکردنەوەی هەناردەکردنەکە هەیە. ئەوە ڕوونە کە ئاکپارتی و ئەردۆگان ئەم هەڵبژاردنەیان لەپەڕڵەماندا بردۆتەوە، ئەردۆگان بۆ جارێکی دیکە دەچێتەوە کۆشک لە چانکایا درێژە بە سیاسەتەکانی دەدات.
کورد لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان دەکەونەوە بەردەم گەڕێکی دیکەی توندو توندتری پەلامارەکانی تورکیا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک دەرکەوتووە کورد نەیتوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و پرسی «ژینای ئەمینی» دا هیچ شتێکی دەست بکەوێت. لە باشووری کوردستانیش تورکیا هەر لە مووسڵەوە تا دەگاتە #خانەقین#، شێوازێکی نوێ لە دەستتێوەردان پەیڕەو دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجی نوێی بەرانبەر ئێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت لەبەرانبەر دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی #کەرکووک# و هەرێمی کوردستان. ئەمەش تا ئێستا زیانی گەورەی گەیاندووە و دەگەیەنێت بە بوودجەی ئێراق. ئێراق لەناوخۆداو لەگەڵ جیهانی عەرەبی دا بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتە ئابووریی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوخۆی خۆی سەرقاڵی داڕشتنی ڕێگای گەشەپێدانە.
=KTML_Bold=دووەم: فاکتەری بیرکردنەوە لە هێڵێکی نوێی وزە.=KTML_End=
پێشووتر، لە پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، چەندین لێکۆڵینەوەمان سەبارەت بە جیۆپۆڵەتیک و حەوزەکانی وزە و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە. هەرێمی کوردستان دەورە دراوە بە سێ هارتلاند یان سێ حەوزە یاخوود سێ کوتلەی جوودای وزە:
- حەوزەی قەزوین، لە باکووری خۆرهەڵاتەوە. کە ڕووسیا نوێتەرایەتی دەکات.
- حەوزەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، کە دوانزە ساڵە بەهۆی دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییەوە لە میسر، قوبرس، ئیسرائیل سەدایەکی گەورەی لای ئەوروپاو ئەمریکا درووستکردووە، کۆمپانیای نۆبڵ ئینرجی -Noble Energy لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە بەشێوەی پشک (1900) کیلۆمەتر و بە تێچووی (7) ملیار یۆرۆ بەژێر ئاودا هێڵی بۆڕییان لەنێوان قوبرس و ئیسرائیلەوە گەیاندۆتەوە دوورگەی کریت ی یۆنان و لەوێشەوە بۆ هەر کوێیەک، لێرەدا یانەیەک یان لووتکەیەکی گرنگ هەیە بەناوی لووتکەی گازی سرووشتی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی (EMGF) بە چاودێریی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا ئەندامەکانی پێک دێت لە؛ میسر، فەڕەنسا، ئیسپانیا قوبرس، ئیتاڵیا، ئوردون، دەستەڵاتی فەلەستین، ئیسرائیل و تەواوی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەرئەم ڕێڕەوە دەریاییەو سنووری هاوبەشیان هەیە. تورکیا وڵاتێکی سەرەکییە لەسەر ئەم حەوزەیەو دە ساڵە داواو هاوار دەکات، بەشداریی پێناکەن لەم لووتکەیەدا. ئێراق لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە بە چەندین بۆڕی و شێواز ی جۆراوجۆر نەوتی هەناردەی دەریای ناوەڕاست کردووە. هەرێمی کوردستانیش لەوەتەی نەوت هەناردە دەکات بە بۆڕیی ناردوویەتی بۆ بەندەری جەیهانی تورکی کە هەر دەکەوێتە سەر دەریای سپی.
- حەوزەی سێیەم کەنداوی عەرەبییە، دەکەوێتە لای خواری هەرێمی کوردستانەوە. قەتەر سێیەمین یەدەگی گازی سرووشتی جیهانی هەیە. ئیمارات گەورەترین کاریگەریی سیاسی و دیبلۆماسیی و ئابووریی هەیە و بەرهەمهێنەری نەوتە، لە شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستاندا کاردەکات کە «کێڵگەی کۆرمۆرە لەلایەن کریسنت پیتڕۆڵیۆمی ئبماراتییەوە بەڕێوە دەبرێت». لەمەش واوەتر، سعودییەی یەکەم بەرهەمهێنەری ئۆپیک (ڕۆژانە 7.4 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات) بە ڕێبەرایەتی «محەمەد بن سەلمان» دەستی کردوووە بە کرانەوەیەکی گەورەی کەلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ دەوروبەری خۆیدا. لە هەموو ئەمانەش سەرنجڕاکێشتر، ئیمارات لەگەڵ ئەوەی لەڕووی جوگرافییەوە ناکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست، ئەندامە لە لووتکە گازییەکەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی (EMGF) .
بە نزیکەیی (90٪) ئەو یەدەگە نەوتیی و گازییەی لە سووریا هەیە، دەکەونە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە «واتە ناوچە کوردییەکان»، لە دۆخێکی وادا بیرکردنەوە لەوەی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی هێڵێکی بۆڕییەکەی بەرەو باکووری سووریاو لەوێشەوە بۆسەر دەریای ناوەڕاست بگۆڕێت؛ نزیکترەو بابەتێکی مەحاڵ نییە. جەنگ لە سووریا بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەم بیرکردنەوەیە پاڵپشتی کەنداوییەکان و ئەوروپاو ئەمریکای مسۆگەرە. تەنانەت ئەم جارە بەغداش پاڵپشتی هەرێمی کودرستان دەکات، چونکە بەغدا تووشی کێشەی ئەمنی و ئاو دەبێتەوە لەگەڵ تورکیا. لێ میکانیزمەکانی کار بۆ کردنی، ئاستەکانی کاربۆکردنی، بەرجەستەکردنی خەونە گەورەکە کێ ئیشی بۆ بکات لە هەرێمی کوردستانەوە؟
=KTML_Bold=سێیەم: سووریاو گەڕانەوەی بۆ کۆمکاری عەرەبی: دەرفەتەکە هەیە، بەڵام کورد ئامادەیی نییە.=KTML_End=
لە (19ی ئایاری 2023) بە فەرمی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی سووریا «بەشار ئەسەد» دوای دوانزە ساڵ سووریا گەڕێنرایەوە ناو کۆمکاریی عەرەبی لە لووتکەی « جەددە». لووتکەکە سەراپا باسکردن بوو لەو هەڕەشە ستراکچەراڵ و ستراتیجییانە کە ڕووبەڕووی جیهانی عەرەبی بۆتەوە لە یەمەن و لیبیا و سوودانەوە تا دەگاتە ئێراق و سووریا. پاشان نیشاندانی دەمار « عەزەڵاتەکان» ەکانی سعودییەو ئیمارات بوو لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە بۆ سەرکردایەتیکردن و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا. ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا بەگشتی، گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی بێ ئاگاداریی ڕووسیاو ئێران نییە. دەستەڵاتی تەواوەتی لە سووریا دەگەڕێتەوە بۆ دیمەشق؛ ئەسەد، ڕێچکەیەکی نوێ هەڵدەبژێرێت یان نا، مانەوەو چارەنووسی کورد لە سووریا پەیوەستە بە بوون و پاڵپشتییەکانی ئەمریکاوە.
ئەمە تەختەی نوێی شانۆی حیهانییە؛ ڕۆڵی زلهێزو سۆپەر پاوەرەکان تەسکتر بۆتەوە، ڕۆڵی هێزە هەرێمیی یان ناوچەیییەکان زیاتری کردووەو دەکات. زیادبوونی ڕۆڵی هێزە ناوچەییەکان بۆ گەلێکی ژێردەستەی وەکوو کورد کارەساتە. بەڵام بێ دەرفەتیش نییە؛ ئەوەتا شەمەندەنەفەرەکە وەستاوە، ئێوەی کورد سوار دەبن یان لەنێو خۆتاندا خەریکی «مەعمەعە» و بێنەو بەرەی لابەلا دەبن!؟
=KTML_Bold=چوارەم: فاکتەری هەرێمی کوردستان.=KTML_End=
سیاسەت، پەیوەستە بە «مرۆڤ» ەوە، لەبەرئەوەی مرۆڤە توانای بیرکردنەوە، قسەکردن، ڕەفتارکردنی، ئاڕاستەکردن، چاودێریکردن و ڕێکخستنی هەیە. وەکوو فاکت ئێستا جگە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هیچ مرۆڤ و کۆمەڵە کەسانێکی تر نییە کە توانای ڕەفتارکردن و ئاڕاستەکردنی ئابوورییانە، دیبلۆماسییانەو سەربازییانەی هەبێت. بەغداو جیهان بەگشتی مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو هێزە «بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان» دەکات، ئێمەش وەکوو توێژەر مامەڵەو فۆکەس و گفتوگۆمان لەگەڵ ئەو دوو هێزەیە سەبارەت بە گرفتەکان و دۆزینەوەی فۆڕمێکی نوێ و تێگەیشتنی ئەوان لەسەر دیاردەکان.
لەمیانەی کردنەوەی مۆزەخانەی سەرکردەی مێژوویی کورد خوالێخۆشبوو «مەلا مستەفا بارزانی» سێ هەنگاوی گەورە بە ڕێبەرایەتی کاک #مەسعود بارزانی# هاوێژرا:
- دەستپێکردنی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان گەرم و گووڕی تێکەوت، ئەنجامەکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت و جێگیرەکەی بوو، کە ماوەی ساڵێک بوو گرفتیان هەبوو.
- وەک بینیمان، هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە مەراسیمەکەدا ئامادەییان هەبوو.
- ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان کە تا ئەوپەڕی ناڕازیی بوون لە سیاسەتەکانی دوو حیزبە فەرمانڕەواکەی هەرێم، پێشوازیی و دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی.
بەڵام، پێناچێت، ئەمە گرفتە قووڵەکانی یەکێتی لەناوخۆی خۆی لەلایەک، لەگەڵ پارتی لەلایەکی تر چارەسەربکات. پێناچێت بیرکردنەوەیەکی گەورەتر و تەماشاکردنێکی نوێی ئەو دوو هێزە بۆ سەرجەم بابەتەکان بهێنێتە ئاراوە. ئەوەتا یەکێک لەدەرەوەی حیزبەکان دەچێتە سەر مەزاری خوالێخۆشبوو «تاڵەبانی» جنێوی پێ دەدرێت، کەسێکییش سەردانی مەزاری بارزانی هەر جنێوی پێدەدرێت. هێشتا کەسێک ڕایەک و پڕۆژەیەکی بۆ هێنانە ئاراوەی فۆڕمێکی نوێ هەبێت، لەبری بەرزڕاگرتنی بە هەردوولا کار لەسەر کووشتنی ئەو ڕۆحییەتە دەکەن. گەلێکی وا لەبری وتاری پێکەوەیی و سروودی پێکەوەژیان لە پەڕڵەماندا شەڕە شەق و شەڕە زللە بە پێش چاوی دونیاوە دەکەن! سەرئەنجام ئەمە شتەکان دەگەیەنێتە بێتاقەتی لای جیهانی دەرەوە، لای جەماوەر و چاودێران.
=KTML_Bold=دەرئەنجامەکان:=KTML_End=
یەک: ئەگەرچی تورکیا هێزێکی ناوچەیی کاریگەر و کارتێکەرە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە ئێستاوە تا دوو ساڵی تر تووشی فەوزایەکی گەورەی ناوخۆیی و ناوچەیی ببێتەوە، بەهۆی قەیرانە دارایی و ئابوورییەکەی، بەهۆی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکانی، بەهۆی زیادبوونی ڕۆڵی هێزە ناوچەییەکانی تر وەکو: سعودییە، ئیسرائیل، میسر، ئیمارات، ئێران. هەروەها بەهۆی بەردەوامیی ئەردۆگان لە هەندێ لە هەڵچوونەکانی ئەمەش کارو کاردانەوەی نەخوازراوی لێ دەکەوێتەوە.
دووەم: پێ ناچێت، هەرێمی کوردستان ئیرادەی وەرچەرخانێکی نوێی هەبێت، هەنگاوی وەها گەورە بهاوێژێ کە ئاوەدانی و ئاشتی زۆر گەورە بهاوێژێ، چوونکە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی لەناوخۆی خۆیدا وەک پێویست نییە، ئەمەش وادەکات ڕەفتارەکانی بە ئاڕاستەی دەرەوەی خۆی دەوڵەتییانە دەرنەکەوێت.
سێیەم: دەکرێت، پارادایمێکی نوێ بۆ کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە، لەگەڵ بەغداو کۆمکاری عەرەبی بەشدارییەکی کارایان هەبێت لە ڕێگەی « سیاسەتی ڕێگای گەشەپێدان» ەوە. ئاسانتر لێرەوە دەتوانن هێڵێکی نوێی وزە بینا بکەن، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بپاڕێزن و ڕێگەش لە هەڕەشەکانی تورکیاش بگرن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览379
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 10-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on10-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):10-06-2023
URL
此产品已被浏览379
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,056
图片 106,673
书籍 19,294
相关文件 97,290
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!