图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,027
图片 106,696
书籍 19,304
相关文件 97,313
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جەنگی دژەتیرۆر و ڕیالێتی پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەنگی دژەتیرۆر و ڕیالێتی پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکان

جەنگی دژەتیرۆر و ڕیالێتی پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکان
ناونیشانی بابەت: جەنگی دژەتیرۆر و ڕیالێتی پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکان
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

یەکەم؛ ئابووری و ئاڵوگۆڕە داراییەکان.
دووەم؛ تەکنەلۆژیا و داهێنانی نوێ.
سێیەم؛ بەریەککەوتنە کولتوریی و کۆمەڵایەتییەکان.
لەدوای هێرشی (11 ی سێپتەمبەر) ی قاعیدە بۆ سەر بورجی بازرگانی جیهانی لە نیۆرک، ئیتر تیرۆریزم و، جیهانگەرایی لەناوەندە هەواڵگریی و، ئەکادیمی و، تینک تانکەکانی خۆراوادا بە تەواوی کەوتە بەر نەشتەری باس و لێکۆڵینەوە، بە جۆرێک “تیرۆریزم” لەهەر شوێنێک بێت لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی خۆراواوە، مەترسی بۆسەر خودی جیهان درووستئەکات، ڕاستەوخۆ ئەبێتە ماددە و تۆپیکێکی نوێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئەگەر لە ئاییندەیەکدا؛ تاقە یەک هۆکار ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سیستەم و یاسای نێودەوڵەتی، یا چاوێک بە هەیکەل و ئامراز و شێوازەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بخشێنرێتەوە، ئەوا هۆکارەکەی قەبەبوونی ئەمریکا و جەنگی تیرۆرە لەبەرانبەریدا، ئەمە بۆیە جیهان بەپەرۆشەوە لە جموجوڵەکانی تیرۆریستان بەئاگایە.
تیرۆریستان، تەکنەلۆژیا و چەکەکانی خۆراوا دەکەنە ئامرازێکی کارئاسانی بۆخۆیان، حکومەتەکانیش لە ڕێگەی مانگی دەستکرد و تەکنەلۆژیاوە بەتەواوی چاودێریی نەخشە و پەیوەندییەکانی بەرەی تیرۆر ئەکەن، ئەو شوێنانە دەپێکن کە تەکبیری تیائەکرێت، ئەو دەرگایانە دەزانن کە یەکە، یەکەی سەرکردەی کۆنە #بەعس#ییەکان لێی ئەچنە ژوورێ، یان خۆیان ئەیانخەنە ژوورەوە!. سێ خاسیەت هەیە؛ جەنگی دژەتیرۆر ئەکاتە جەنگێکی مەترسیدار و درێژکراوە، کە لە ڕاستیدا ئەمانە خاسیەتی خودی تیرۆریزمن:
یەکەم؛ پشت بەستون بەئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراوی ڕەقی بێ چەندوچون، مەسەلەن لای “#داعش#” ئایینی ئیسلام و بیری ئوسوڵی سەلەفی پەڕگیرە.
دووەم؛ وزە بڕن ( ئستنزاف ) واتە؛ زۆربەی کات بەشێوەی مەیدانی نا-جەنگن، بەڵکوو هەمیشە ناحەز و بەرانبەرەکانیان وەڕسئەکەن، ترس و ڕا، ڕایی لەناو هێزەکانی بەرانبەردا درووستئەکەن، تا وزەی لێ ئەبڕن.
سێیەم؛ تیرۆریزم « موخاتەبی نییه» یانی شتێکی نییه ناوی وەزارەتی کاروباری دەرەوە و ڕێگای دیبلۆماسی و ئاشتیانە بێت، ئەمەش سیفەتێکە کە مامەڵەکان قوورس دەکات لەگەڵیدا.
کۆنسێپچواڵێزڵیشن؛ تیرۆر، تیرۆریزم، تیرۆریست.
یەکێک لەو گرێ کوێرانەی جیهانی دواکەوتوو یان بەشە باشوورییەکەی گۆی زەوی بەگشتی بەدەستییەوە ئەناڵێنن؛ ئەوەیە بڕوایان بە تیۆریزەکردن نییه، هەموو شتێک بە بێ تیۆرییەک دەچێتە ڕێوە، مەسەلەن: ئێستا لە دەزگای ئاساییشی ئێراق یان هەرێمی کوردستان، یاخود سامانە سرووشتییەکان، یان پەیوەندییە دەرەکیەکانیان، بپرسە ئەو تیۆرییە چییه کە لە پشت ڕەفتارەکانی ئێوەوەیە بۆ لەمسکردنی کێشەکان یا بۆ ئەوەی کاروبارەکانتانی پێ هەڵ بسوڕێنن؟. بێ شک (هیچ) ، بۆ نموونە بڵێ دیاردەی “بۆکۆ حەرام” لە نەیجیریا، “ئوم شیرینکۆ” لە یابان، سوپای “ڕزگاریخوازی” کۆڵۆمبی، “سوپای محەمەد” لە کشمیر، “داعش” لە ئێراق و سووریا، بەرەی “ڕزگاریخوازی” فەلەستینی -PLO….هەریەکێ (تەنیا یەکێک) لەم دیاردانه وەربگرەو پێمان بڵێ مارکسیزم چۆن لێی ئەڕوانێ؟ مۆدێرنیزم چۆن سەیری ئەکات؟ ڕیالیستەکان و نیۆ- ڕیالیستەکان چۆن شرۆڤەی ئەکەن؟ لیبراڵیزم دەڵێت چی؟. نیۆ- لیبڕاڵیزم پێی دەڵێت چی؟. تیۆرە دوو ڕەگەکان (هجین ( Hybrid- وەکوو تیۆری باڵادەستی سەقامگیریی ( Hegemonic Stability Theory) چۆن ئەم دیاردەیە مان بۆ لێک دەداتەوە؟ و ئیتر ئاوا.
“چارلیس تیلی “Charles Tilly لە کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی ئەمریکی چەمکەکانی تیرۆر-تیرۆریزم-تیرۆریست جیا ئەکاتەوە، جیای ئەکاتەوە وەک هەر خۆی سێ کۆنسێپتی جیایە، بەپێی ئەدمۆسفێر و حاڵەتی سیاسیی و کۆمەڵایەتی، بۆ نموونە ئۆکسفۆرد “پێنتاگۆن” ئەنجوومەنی ئاساییش و زۆربەی جیهان لەسەر ناسینەوەی “تیرۆر “Terror- وەک دیاردەیەک ڕێککەوتون. واته ئێمە چۆن بڕیار بدەین کە ڕووداوێک یان دیاردەیەک تیرۆریستییە؟ ئهوان کۆکن لەسەر ئەو پێناسەیەی کە هەر ڕووداوێک « توندوتیژی» تیا بەکارهات و « کرایە سەر خەڵکی سڤیل» و « مەبەستێکی سیاسی لە پشتەوە » بوو ئەوا لەلایەن هەرکەسێک بێ و هەر دەوڵەت و ڕێکخراوێک بێت پێی ئەوترێت تیرۆر، ڕووداوەکەش مادام ئەو سێ مەرجەی تیایە تیرۆریستییە.
=KTML_Bold=جەنگی دراو و جەنگی دژەتیرۆر:=KTML_End=
ئاماری جیاجیا هەیە سەبارەت بە تێچووی جەنگی دژەتیرۆر، درووسترینیان ئەوەیە کە نەیشناڵ ئینترێست (The national interest) و زانکۆی “ئیفی لیگ” باسی ئەکەن، لەوەدا لە (11ی سێپتەمبەری 2001 ەوە تا سەرەتای 2019) تێچوی جەنگی دژەتیرۆر (5، 9) پێنج تریلیۆن و نۆسەت ملیار دۆلار بووە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش ژمارەیەکی فەلەکی زۆر گەورەیە، جگە لەوهی به گشتی تێچوی ئەم جەنگە لە سەر جیهان زۆر زیاتربووە، هەموو کاتژمێرێک جەنگی دژەتیرۆر ملیۆنەها دۆلار لەسەر مرۆڤایەتی ئەکەوێت، ئەو پارەیەی ئەمریکا لە جەنگی ئێراقدا سەرفیکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات کەمتر لەو بڕە ئەتوانرا کێشەی ئاوی شیرین لە جیهاندا چارەسەر بکرێت، بە پێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشییەکان (CDC) لەم سەرەتای (2021) زیاتر لە (780) ملیۆن مرۆڤ لە گۆی زەویدا سەرچاوەی ئاوییان نییەو (2.5) دوو ملیارو نیو مرۆڤ لە گۆی زەویدا لە کەشێکی سازگارو تەندرووستدا نین، ئەمەش ئەگاتە زیاتر لە (35%) دانیشتووانی گۆی زەوی.
سعودیە؛ یەکێکە لەو وڵاتانەی هەم لە فرۆشی نەوت ناوی دێت، هەم لە هەناردەکردنی تیرۆر بۆ دەرەوەی خۆی، ئێمە لەم نووسینە بە ئەنقەست ناوی ئێران ناهێنین، کە ئەویش کار لەسەر هەناردەکردنی شۆڕش یان توندووتیژی بە مەبەستی سیاسیی بۆ دەرەوەی خۆی کردووە و ئەکات. چونکە بەلای کەمی “سعودیە” بە پێی پێگەی بەناوبانگی ستاتیسکا بە تەنیا لە سێ ساڵدا لە ( 2015 ەوە بۆ 2019) بایی ( 58.673) پەنجاو هەشت ملیار و شەش سەت و حەفتاو سێ ملیۆن چەکی کڕیوە، بەشێکی زۆری ئەم چەکانەی لە کوشتنی هاووڵاتییە یەمەنیەکاندا تاقیکردۆتەوە، کە لە (2018) زیاتر لە (14) چواردە ملیۆن یەمەنی کێشەی برسێتی یان هەبووە بەهۆی جەنگەوە، ئەم ئامارو داتایانەی سەرەوە کە هەموویان بە نەخشە و هێڵکاری لە ” ئینستیوتی مێدیتریانە ” بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی MIRS بە ناونیشانی « حوسییەکان کێن و چیان ئەوێت؟» کاری لەسەر کراوە، دەرخەری ئەوەن جەنگی دژەتیرۆر و جەنگی دراو ڕاستەوانە لەگەڵ یەک ئەگۆڕێن.
=KTML_Bold=جەنگی دراو و جەمسەرگیریی هەرێمایەتی:=KTML_End=
لوغزێک هەیە دوای ئەوەی « تیرۆر» وەک دیاردەو واقیعێک خۆی بینا ئەکا، ئیتر یەکە فەرمییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان دڵداری لەگەڵ ئەکەن، جارێک وەک ئەوەی « چۆمسکی» ڕەخنەی دەکات لە پەڕتووکی «غزو المستمر» دا کە سیستمە بەناو ئازاد و دیموکراتەکان دڵداری لەگەڵ سیستمە تۆتالیتار و دیکتاتۆرەکان ئەکەن، جارێکیش ئەم یەکە هەرێمیانە “تیرۆریزم” وەک کارتێک بۆ دەست و نینۆک کردنی یەکدی بەکاردێنن!. بۆ نموونە بۆ داشکاندنی نرخی نەوت سوودی لێ ئەبینن، بۆ گەمەی جیۆپۆلەتیک و گەنەی بازاڕ لە دژی ئەوانی تری دەرەوەی خۆیان پاڵی پێوە ئەنێن.
سەیری بکە لە (2020) ئەوە هەر بەهای تومەنی ئێرانی نییه کە بە ڕێژەی (70٪) بەهاکەی خۆی لەبەرانبەر دۆلاردا لەدەستداوە، لەپاڵیدا لیرەی تورکیش (51٪) بەهاکەی خۆی بەرانبەر دۆلار لەدەستداوە، پیزۆی ئەرجەنتینی ( 51٫5 ٪) بەهاکەی خۆی بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە، ڕۆبلی ڕووسی (16,7٪) و ڕوپیەی هیندی (11٫8٪) و ڕاندی باشووری ئەفریکا (21٪) و ڕیالی بەڕازیلی (21٫5٪) بەهاکانی خۆیان بەرانبەر دۆلار لەدەستداوە. ئەگەر تێبینی بکەین ئەوە بەتەنیا “سعودیە” کە قسە لەسەر دابەزینی بەهای دراوەکەی ناکرێت، یەکێک لە هۆیەکانی ئەوەیە کە لە هەر دوو جەمسەرە جیهانیەکە “ڕووسیا -ئەمریکا” چەک ئەکرێت.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئەمێنێتەوە؛ پرسیارێکی گەورەیە که ئابووری و ئەنەلایزەرە ئابوورییەکان هەندێ جار خۆیانی لێ ئەدزنەوە، پرسی «قەیرانی ناسنامە- Identity Crisis» یە، ئەمەیە ئایدۆلۆجیای کردۆتە ئیلتهابێکی ترسناک کە پرسی توندوتیژی و پێکەوە ژیانی لە جیهاندا ڕووبەڕووی پرسیاری سەخت کردۆتەوە، ئەم قەیرانانەی دوای جەنگی سارد سەریانهەڵداوە ئەکرێ ناوی بنێین ڕوو بەڕوو بوونەوەی ئایدۆلۆجیا و ناسنامەی گەلان، وەک سنوورێک لە بەردەم بازاڕی ئابووری ئازاد و ئەو شەپۆلە جیهانگیرییەی کە دەڵێ سنوور ناناسم! پیاوە موخابەراتییەکان ڕێسایەکیان هەیە دەڵێن؛ ئەگەر لە ژوورێکدا هەموو دەرگا و پەنجەرەکان توند گیرابوون، کەمێک تەپوتۆز لەسەر مێزەکانی ژوورەکە نیشتبوو، ئەبێت بزانین ئەو تەپوتۆزە لە کوێوە هات، دەڵێن ئەبێ ئێمەش بە بێدەنگ وەک ئەو تەپوتۆزە بچینە ژوورەوە، ئاخۆ چۆن لە پڕ ماڵی هەمووان ئەم تەپوتۆزە گرتییەوە، لەکاتێکدا هەر یەکێک لە ئێمە «سەروەری – سیادە» واتە سنوورێکی دانپیانراوی دیاریکراوی هەیە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览497
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on11-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):11-06-2023
URL
此产品已被浏览497
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,027
图片 106,696
书籍 19,304
相关文件 97,313
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!