کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,860
 شؤمارە عەسگەل  106,092
 کتاووەل 19,349
فایل های مرتبط 97,413
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان

فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان
ناونیشانی بابەت: فەقێ قادری هەمەوەند؛ شاعیری ناو زیندان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

=KTML_Bold=ژیانی “فەقێ قادر”=KTML_End=
سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت بووە، تا ئەو سەردەمە لە وڵاتی کوردەواری مزگەوت مەڵبەندی یەکەمی خوێندەواری بوو، وەک دەردەکەوێ “فەقێ قادر” قۆناغەکانی خوێندنی حوجرەی تەواو نەکردووە، ڕەنگە گەیشتبێتە قۆناغی موستەعیدی یا سوختەیی، دەستی لە خوێندن هەڵگرتبێ، لەوانەیە هەر ئەو وازهێنانە بوبێتە هۆی ئەوەی نازناوی “فەقێ” بۆ خۆی بهێڵێتەوە و، وەک نازناو لە شیعریدا بەکاری بهێنێ. جگە لەوە هەندێ جاریش وشەی “دەروێش”ی کردووە بە نازناو، ئەمەیان بە ناوی ڕێزگرتن لە کاک “ئەحمەدی شێخ” بووە، چونکە ئەم زاتەی زۆر خۆشویستووە و خۆی بە مورید و دەروێشی ئەو داناوە لە تەریقەتی قادریدا. فەقێ قادر لە سەرۆکەکانی عەشیرەتی هەمەوەند بووە، ماوەیەک پلەی قائیمقامیەتی شارۆچکەی چەمچەماڵ و ناوچەی بازیانی پێ سپێردرا بوو لە سەردەمی سوڵتان عەبدولعەزیزی عوسمانی.
=KTML_Bold=“فەقێ قادر” و زیندان:=KTML_End=
ژیانی “فەقێ قادر” وەک سەرۆک خێڵێک ڕەنگدانەوەی ژیانی عەشیرەتی خۆی بووە لە ڕۆژگارانی فەرمانڕەوایی تۆتالیتاری ئۆتۆکرانی عوسمانی، جێگەی جوگرافی ئەم عەشیرەتە زۆر گرنگ بووە لە ستراتیجیەتی دەوڵەتی عوسمانی بەتایبەتی سوپایی، بێگومان هەموو دەسەڵاتێکی ئەم ناوچەیە بەدەست عەشیرەتی هەمەوەندەوە بووە. لەبارەی گرنگی ئەم ناوچەیەوە زانای گەورەمان تۆفیق وەهبی دەڵێت: ” دەربەندی بازیان یەکەمین دەروازەیە لە گەرمیان و، شاخی حەمرینەوە بۆ ناوچەکانی نێوەندی باشووری کوردستان. لەبەرئەوەی دەسەڵاتی عوسمانی هیچ جۆرە خزمەتێکی بۆ ناوچەی چەمچەماڵ نەدەکرد و سەرەڕای ئەمە خەڵکەکەی دەڕوتاندەوە. “
عەشیرەتی هەمەوەند ئازا و بزێو بوون، بەرهەڵستی زۆرداری دەوڵەتیان دەکرد. شەڕوشۆڕ بە بێ بڕانەوە لە ناوەوە بووە لەنێوان خەڵکی عەشیرەتی هەمەوەند و دەسەڵاتی عوسمانی، ئەمە؛ جگە لەو شەڕ و شۆڕەی وێرانکەر و، بێ ئامانەی لەنێوان دەرەبەگەکانی ناوچەکە بووە و دەسەڵاتی عوسمانی سوودی لەم ناکۆکیانە بینیوە بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناو کورداندا. ئەم بارودۆخە وایکردووە چارەنووسی سەرۆکەکانی عەشیرەت لەگەڵ هی خەڵکەکە یەک بگرنەوە و، ببن بە یەک ئامانج.
بەم جۆرە؛ “فەقێ قادر” تووشی ئازار و، ئەشکەنجە و، کۆت و پێوەندی بەندیخانە بووە. لە ماوەی ساڵانی (1885-1887) ژیانی دیلی لە بەندیخانەکانی کەرکووک، موسڵ، بەغدا، بردۆتە سەر. ماوەی زیندان و دەستبەسەری “فەقێ قادر” هەمووی بەسەر یەکەوە نەبووە، هەندێجار ئازاد کراوە و دووبارە دەستگیرکراوەتەوە، لە جارێکدا بەشێک لە هەمەوەندەکان هێرشیانکردۆتە سەر بەندیخانەکە و فەقێیان ئازاد کردووە. لەو ماوانەدا خۆی ونکردووە، لە هەندێ شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوور لە دەسەڵاتی عوسمانی. لە ناوچەکانی ماهی دەشت و زەهاو خۆی پەنا داوە. لەمەوە ئەوە دەردەکەوێ شەش حەوت ساڵێکی تەمەنی لە بەندیخانە بردبێتە سەر. زۆرترینی ئەم ماوەیە لە بەندیخانەی کەرکووک بووە.
=KTML_Bold=شیعری “فەقێ قادر”=KTML_End=
“فەقێ قادر” قۆناغەکانی خوێندنی سەردەمی خۆی تەواو نەکردووە، ئەوەی دیکە خۆ فێرکردە بووە، بە هۆشیاری و زیرەکی توانیویەتی شارەزای دەوروبەری خۆی و گێتی دەرەوە بێت و زانیارییەکی باشی هەبێ لە بابەت مێژوو و بەسەرهاتی میللەتان و کاروباری مەدەنییەتی مرۆڤایەتی. شیعری “فەقێ قادر” لە ڕووی ڕوخسارەوە بە زمانێکی ساکاری ئاسایی وتراوە، زمانێکە لە بنجدا دیالێکتی گۆرانییە، بەڵام بە دیالێکتی کرمانجی باکوور موتوربە کراوە و ئەدگاری ئەوی پێوە دیارە.
لە ڕووی کێشەوە؛ هەمووی لەسەر کێشی دە سیلابی و وەستانی لە ناوەڕاست دایە. لە بابەت قافیەوە، جووت قافیەیە (مەسنەوی) وەکوو شیعری هەموو شاعیرانی گۆران زەمین. وشەی عەرەبی زۆر بەکارهێناوە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی بابەتەکانی دەچنە ناو شیعری ئایینیەوە.
=KTML_Bold=شیعری “فەقێ قادر” دەکرێ بە دوو بەشەوە:=KTML_End=
1- شیعرە درێژەکان (دەکرێ بەیتیان پێ بوترێ) ئەم بەشە شیعرەی هەموو شیعری ئایینییە. لە شێوەی موناجات، کوورتە حیکایەتی میللی، پەند و ئامۆژگاری ئایینی دەکەونە بەرچاو. “فەقێ قادر” هەر یەکێک لەو شیعرە درێژانەی بە پەڕتووک یا (کیتاب) ناوزەد کردووە. بەشی هەرە زۆری ئەم پەڕتووکانەی لە بەندیخانەکانی کەرکووک، مووسڵ، بەغدا نووسیوە، لە پاشاندا “محەمەد ڕەحیمی سماقلوی” بۆی پاکنووس کردووە، مامۆستا “مەلا عەبدولکەریمی مودەریس” کاری لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی دیوانەکەی کردووە.
=KTML_Bold=پەڕتووکە شیعرییە گرنگەکانی “فەقێ قادر” ئەمانەن:=KTML_End=
1-کیتابی دروود نامە، ناوەرۆکی ئایینییە، لەسەر شێوەی موناجاتە، لە ساڵی 1878 نووسیویەتی.
2-کیتابی میعراجنامە، لە ساڵی 1878 نووسیویەتی.
3-کیتابی فەزیلەتی بەنی ئادەم، لە ساڵی 1882 نووسیویەتی.
4-کیتابی مەقالاتی ئەشعەری و جەبری و ڕەددی قەولی جەبرییان، لە ساڵی 1883 نووسیویەتی.
5-کیتابی عەقیدەی ئیسلام، لە ساڵی 1884 نووسیویەتی.
ئەم بەرهەمانەی “فەقێ قادر” لە شیعری کوردیدا جێگەی دیاری خۆیان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوەرۆکی ئەم شیعرە درێژانە لە لای شاعیرانی دیکەی کوردیش دەبینرێن بۆیە شیعرە کوورتەکان (لیریکەکان) جێگەی تایبەتیان لە ئەدەبی کوردیدا هەیە.
2-شیعرە کوورتەکان (لیریکەکان) ؛ شیعرە کوورتەکانی “فەقێ قادر” نموونەی جوانی شیعری شاعیرانی گۆرانزەمینن لەڕووی ڕوخسار و ناوەرۆکەوە. لەناو ئەو شیعرانەدا؛ بابەتەکانی کلاسیکی بەرچاو دەکەون، لەمانە شیعری ئایینی (موناجات) و دڵداری و وەسف و بەهارنامە و ستایش (بەتایبەتی ستایشی شێخ عەبدولقادری گەیلانی) و ئازاری بەندیخانە و ماتەم نامە و هی دیکە.
=KTML_Bold=نموونەی شیعری “فەقێ قادر”=KTML_End=
1-بەناوی (بەهارنامە) شاعیر دەڵێت:
ئازیز نەوبەهار
ئیحیا بی نەفەیز ئازیز نەوبەهار
مەنقووش بی فرووش زەمین لە سەد تار
زاتش جە سیفات نەورۆر بی ئیزهار
نیلی دا سەفحەی چەتر ئەخزەری
زیوەر کەرد زەمین شەمس خاوەری
بێ تەعەلیم و ڕەنج بێ موزد و میننەت
عەرز و ست بەئەرز کەریم قودرەت
گولان نە هەوای هاموون وەردەن مەوج
زی ڕووح نەزینەت زەمین بەستەن فەوج
ناڵەی قومری یان نەغمەی عەندەلیب
سۆز عاشقان بێ ڕاز و شەکیب
ساقی یان سەرمەست بادەی خومارەن
مەستان نە عرووج وەسڵ دیدارەن
ڕشتەی فیکرشان چون تەلگرافەن
ڕای یەک لەحزەشان نە قاف تا قافەن
نیزام ئیدەن بەی خومارەوە
بەی ئاهەنگ بەزم نەوبەهارەوە
ئیحیا کەی نەورۆز زەمیر وەی تارە
ئازاد بام جە قەید کرمی ئەممارە
( فەقێ ) حەسرەتمەند بێ قووەن ڕووح
ڕای حەقیق وەنەش چون مەبۆ مەفتووح
لەم شیعرەدا؛ “فەقێ قادر” وەسفی بەهار دەکا، نەورۆز کراوە بە ڕەمزی بەهار، واتە سەردەمی خۆشی ئەو کەژە لەو ڕۆژانەدا دەکەوێتە ڕوو، کە نەورۆزی پێ دەڵێن. گوڵ لە دەشتودەر، ئاوازی قومری، بولبول و سۆزی دڵداران، ساقی و سەرخۆشانی عەشق میهرەجانی سرووشت دەگێڕن. پیاو بۆی هەیە بە خەیاڵ بیر لەوە بکاتەوە “فەقێ قادر” لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە دەروازەی دەربەندی بازیان وەستاوە و تەماشای ئەملا و ئەولای دیوی چەمچەماڵ دەکا و ئینجا دەنواڕێتە ئەملا و ئەولای دیوی سلێمانی و گوڵ و گوڵاڵەی دەوروبەری “بەردە قارەمان” عەرش و قورشیان سەرخۆش کردووە. دیارە ئەو کاتە بەردەکە هەر لەوێ بووە. بەڵام هێشتا ناوی “بەردە قارەمان”ی لێ نەنرا بوو. شاعیر ئەم شعرەی بە خەیاڵی ڕابردوو هۆنیوەتەوە ئەگینا شیعرەکە لە ساڵی 1885 لە بەندیخانەی کەرکووک نووسراوەتەوە.
2-لەبارەی جەژنی قوربانەوە فەقێ لە بەندیخانەی موسڵ لە ساڵی 1887دا دەڵێت:
عید قوربانەن نەداریم قوربان
قوربانی بە غەیر یەک ڕووح ڕەوان
ئەر قبووڵتەن مەگیر بەهانە
چون یاران نیسار وێم کەم ڕەوانە
سەوابەن خەیلێ ئەر کەری قیساس
بەڵ جە کوورەی نار فیرەت بام خەلاس
تا کەی دڵ بەخار میحنەتان ئێشۆ
قامەت تا کەی بار خەجڵەتان کێشۆ
شەناوەری بەحر هیجرانان تا کەی
دیدەی ئینتیزار نیگەران تا کەی
هەر کەسێ نەقەیدو مەقسەدگای وێشەن
هەر کەس نە ئەفکار بەزمگای عێشەن
هەر کەس نە ئەقسای خورەم خەندانەن
غەیر جە من دڵ گەرم دیدەش گریانەن
قوربان (فەقێ) دڵ تەفریقەن خەیلێ
یا قوربانیش کەر یا پێش دەر مەیلێ
فەقێ قادر شیعرێکی هەیە بە ناوی (جەنگنامەی زستان و بەهار) لە بەندیخانەی کەرکووک نووسیویەتی. سەرەتا بەم دێڕانە دەست پێ دەکا:
شای زمستانەن
کەوکەبەی نەبەرد شای زمستانەن
جولووس جورعەی جام جیهانەن
ڕەزم و مەعرەکەی باد و تۆفانەن
سوڵتان پاییز نە تەخت بی مەعزوول
نەمەند جە ئافاق تۆز و گەردەلوول
شاعیر باس لەوە دەکا؛ کەژی زستان دەستی پێ کردووە، تۆز و گەردەلوول لەگەڵ پاییز ئاوابوون و شوێنەواریان نەماوە، ئێستا جەنگی تۆفان و ڕەشەبایە. ئینجا دەکەوێتە باسی زستانی سەخت:
سەردیی هەناسەی باد سەر کۆهان
تەئسیر دا نە خەت توڕڕەی کاکەشان
جە شەرارەی بەرف کورەی زەمهەریر
تەمەند جە ناڵەی عاشقان تەئسیر
شاهان بێ ڕەونەق تاجر نەستەم
موفلیسان مەقهوور مونعیمان ماتەم
ساردی هەناسەی بای سەر کێوان گەیشتۆتە کاکێشانی فەلەک. سەهۆڵبەندانی بەفر زەمهەریرێکە ناڵەی عاشقانی بڕیوە. شاهان بێ هەوەسن، بازرگانان لە گۆڕەپانی زوڵم و زۆری دان، بێ پارە غەمگینن، دەوڵەمەند بێهۆشن. دواتر باس لە زستان دەکا لە هەندێ وڵات و ناوچەکانی گۆی زەوی:
چون بێ خەبەردار خێزا زمستان
هەرسەک و بوڵغار قرم و کوردستان
قارس و بایەزید بەند ئەنادۆڵ
مەحکەم کەر سەنگەر بەسەلج و سەهۆڵ
ئاکرێ شۆڕبەڕێژ ئاکۆ شەختەبەند
قەندیل و گودروون کەرد بەقەلعەی قەند
شاهۆ قایم کەرد هەورامان مەحکەم
دەماوەند چەنی بلووج کەرد وە ئەم
قایم کەرد گەردەن کۆﮪ کەشکەمیر
دا وە بێستوون زەڕ زەمهەریر
“فەقێ قادر” ناوی کۆمەڵێک وڵات، ناوچە و شاخ دەبا. ئەو جێگانە ڕەمزی سەخت و ساردن، هەریەکەیان ئەدگاری تایبەتی خۆی هەیە لە سەرما و بەفر و سەهۆڵبەندان. ئەم ناوانە لە شیعرەکەدا هاتوون: هەرسەک، بوڵغار، قرم، کوردستان، قارس، بایەزید، ئەنادۆڵ، ئاکرێ، ئاکۆ، قەندیل، پیرەمەگروون، شاهۆ، هەورامان، دەماوەند، بلووجستان، کەشکەمیر، بێستوون.
ئینجا فەقێ قادر دێتە سەر باسی بەهار و دەڵێت:
نە هەر لا گوڵان خەیمە وە پا کەرد
زەمین لا جیوەرد حەسنا و حەمرا کەرد
جە عەتر سۆسەن نێرگس و نەسرین
هەوا موعتەدیل هاموون عەنبەرین
ئەبلەق کەرد نەبات بەنەقشەی چەمەن
لالەی شەقایق گوڵ یاسەمەن
نە ئوردی بەهیشت خەیمە کەرد وە پا
بەرز میسک و عوود زەعفەران پاشا
شاخەی شەتاوان سەردان نە هەر جا
سەر زەمین ڕەنگین هەوا ڕووح ئەفزا
نەورۆزی شەست پەڕ ئەوراد نەیسان
سەف سەف و فەوج فەوج وە سەفحەی جیهان
لەم دێڕانەدا “فەقێ قادر” دەکەوێتە وەسفی گوڵ و گوڵاڵە و بەزم و ڕەمزی بەهار و نەورۆز، ئەوجا بەم دێڕانە کۆتایی بە شیعرەکەی دێنێ:
پەی کەسێ وەشەن سەیرانگای ڕەییع
زیوەر بۆ قەڵبش نە زەوق تەییع
ئەسباب بەزمش هەردەم نە کار بۆ
شەو خەیمە نۆشین ڕۆ نە شکار بۆ
ساحێب تاج و تەخت فەڕ و ئیقبال بۆ
هەمرازش مەحبووب دوو هەفتە ساڵ بۆ
نەک چون من لە بەند تورک بەد نەژاد
نە تەشویشەی دڵ هەردەم نە فەریاد
(فەقێ) دڵ دەوران دنیا عەیانەن
گا نەوع بەهار گا زمستانەن
لەم دێڕانەدا “فەقێ قادر” ئەوە ڕووندەکاتەوە بەهار بۆ ئەو کەسەیە دڵشاد، شەو و ڕۆژ لە خۆشیدا بێ، خاوەن ماڵ و سامان بێ، وەک من ژێر دەست و کۆیلەی تورکی بەد نەژاد نەبێ. ئیتر لەگەڵ خۆی دەدوێ، باسی شتێک دەکا لای هەموو کەسێک ئاشکرایە. دەمێک زستانە و دەمێک بەهارە، دەمێک خۆشییە، دەمێک ناخۆشی، ژیانی ئادەمیزاد بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێ.
“=KTML_Bold=فەقێ قادر”ی هەمەوەند نموونەی شاعیرێکی کوردە لە دوو مەیداندا مێژووی ئەدەبی کوردی ڕەنگین کردووە:=KTML_End=
یەکەم؛ ئەدەبی ئایینی، بە تایبەتی موناجات، میعراجنامە کە دەچێتە ناو چیرۆکی ئایینی ئەفسانە ئامێز و ڕۆمانتیک شێوازەوە. میعراجنامە لە ناو نەتەوە مسوڵمانەکانی سەر ڕووی زەوی و، هەندێ بەرهەمی شیعری ئایینی لە ناو میللەتە کریستیانیەکانی ئەوروپا کە لە میعراجنامە دەکەن، بە ڕاستی ئەدەبی نەتەوەکانی گێتییان دەوڵەمەند کردووە. ئەم جۆرە بەرهەمەی وەکوو میعراجنامەکەی فەقێ قادر لاپەڕەیێکی زێڕینە لە ئەدەبی کوردیدا.
دووەم؛ کاری ئەدەبی “فەقێ قادر” شیعرە لیریکیەکانییەتی، لەم لایەنەوە شاعیر لە دۆخی خاسیەتەکانی شیعری شاعیرانی گۆران زەمین نەچووەتە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمێکی خستۆتە ناو ئەدەبی کوردییەوە بۆن و بەرامەی خۆی هەیە.
“=KTML_Bold=فەقێ قادر”ی هەمەوەندی و دەسەڵاتی عوسمانییەکان:=KTML_End=
عەباس ئەزاوی، لە پەڕتووکەکەیدا لەژێر ناوی (العشائر العراقیە) دا دەڵێت: “لەوسەردەمە تاریکەدا زۆربەی عەشیرەتی هەمەوەند خوێندەواربوون و قورئانی پیرۆزیان دەخوێندەوە، پەڕتووکی شانامەیان لەبەر بووە خوێندەواری وایان تیابووە؛ بە چوار زمان خوێندنەوە و نووسینی زانیوە (زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی) . ئەم وتارەی مامۆستا “عەباس” پشت ئەستوورە بە بەڵگە، جگە لەوەش گیانی نەتەوە پەروەری لە ناوی مرۆڤی هەمەوەندا زۆر بە هێزبووە ئەمەش لە سەرجەم شۆڕش و ڕاپەرینەکاندا ڕەنگی داوەتەوە لە هەڵوێستەکانی فەقێ قادری سۆفی و، شاعیر و، ڕۆشنبیردا دەکەوێتە بەرچاو، هەڵوێستەکانی ئەمانەبوون:
کاتێک دیوانە شیعریەکەی پێکەوەنا دەڵێت” عەرەبم بینی بە زمانی عەرەبی نووسییان، تورکم بینی بە زمانی تورکی نووسییان، فارسم بینی بە زمانی فارسی نووسییان، ئەوەی بێ بەشە لەخوێندن و نووسین دا هەر زمانی شیرینی کوردە، بۆیە منیش بڕیارمدا بە زمانی شیرینی کورد بنووسم، جا ئیتر خەڵک تێدەگەن یان تێناگەن ئەوە کەیفی خۆیانە، ئەمە بەرزترین گیانی نەتەوایەتییە لە هەست و دەروونی فەقێدا.
فەقێ قادری هەمەوەند زۆر بەتوندی لە دژی عوسمانیە دڕندەکان جەنگی بەرپاکردووە. چەکی دەستیشی خامە شۆڕشگێرییەکەی بووە، ئەوەتا لەم کۆپلە شیعرانەی خوارەوەیدا پەنجە لەسەر دڕندایەتییەکانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان دادەنێت، هانی گەلەکەی دەدات هەرگیز هاریکاری تورکان نەکەن:
بەدام و تەزویربە، حیلە و بەفەن
هاکەفتینە دام تورکی ئەهریمەن
هەرکەس بەتورکان بکەرۆباوەڕ
ئەحمەق ئەوکەسەن ج من ئەحمەقتر
فەقێی شاعیر و سۆفی کوردپەروەر، زۆر کارزانانە وێنای کردووە پڕ لە نا مرۆڤایەتیی-ەکانی عوسمانیە کورد کوژەکان دەگرێت. زۆر هۆشیارانە پەنجە لەسەر تاوانەکانیان دادەنێت، وەک ئەهریمەنی خوای شەڕ سەیریان دەکات و سەرنجی گەلەکەشی ڕادەکێشێت، دەڵێت؛ نەکەن بڕوا بە تورکان بکەن وا من لە نەزانییەوە کەوتمە داوی تورکانەوە وریابن ئەو نەزانینەی من دووبارە مەکەنەوە، یان دەڵێت:
هەم کورد چەنی تورک بگیرۆ ئۆلفەت
ئەڵبەت وێنەی مەمانۆ خەجڵەت
واتە؛ هەرکوردێک لەگەڵ تورک ببێت بە هاوڕێ و هاودەم و هۆگری بێت، وەکوو من دادەمێنێت و پەشیمان دەبێتەوە، فەقێی شاعیر و خاوەن باوەڕ ئەوەندە ئەشکەنجەی لە دەست تورکان چێشتووە بۆیە ئامۆژگاری بە نەوەکانی دەدات، دەڵیت: “تورک شایەنی ئەوەنین باوەڕیان پێ بکەن و هاوڕێ و هاودەمی یان بن ئەوەتا لەم کۆپلە شیعرەی خوارەوەشیدا وێنەیەکی پڕ لە تراژیدیای خوێناوی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک دەگرێت و دەڵێت:
چون کەپک وبازەن ئونس کورد و تورک
مەرکێ جەسایەی تورکان بێ بزورگ
مەعلومەن جەلای عارفانە کار
دۆستی کورد وتورک نیەن پایەدار
بڕوانە ئەو وردەکاری و تابلۆی لە گیانی فەقێی بلیمەت و شاعیردا خەمڵیووە، وێنەی بازی دڕندە و کەوی ئێسک سووک و بە تاوان دەکێشێت، کە مەلە جوانەکە ئەکەوێتە داوی چڕنووکە تیژەکانی بازی گۆشت خۆرەوە.
باز-یش بێبەزەییانە پەڕ و باڵی لێدەکاتەوە و بە دەندوکە قوڵاپیەکەشی جەرگ و هەناوی دێنێتە دەرەوە و دەیخوات. ئیتر ئەم دوو مەلە یەکێکیان گۆشت خۆرە و ئەوی تریان بەستە زمان و بێ زیانە، ئەبێ چۆن و بە چ جۆرێک بە یەکەوە دۆست بن بە یەکەوە ژیانەکەی کورد و تورکیش هەر وەک و دۆستایەتی پێکەوە ژیانەکەی کەو باز وایە، بۆیە فەقێی کوردپەروەر ئاشکرایە لای هۆشیاران دۆستایەتی کورد-تورک بەم شێوەیە هەرگیز بەرقەرار نەبووە و ناشبێت.
“فەقێ قادر” هەرچەندە یەکەم قائیمقامی چەمچەماڵ بوو، تورکان دەیان ویست بە مەنسەب دەمکوتی بکەن، بەڵام ئەو لە ئاستی دڕندەیی عوسمانیەکان بەرانبەر بە نیشتمان و نەتەوەکەی بێ دەنگ نەبووە، هەڵوێستی جوامێرانەی نواندووە، پەنجەی خستۆتە سەر گەندەڵی ئیدارەی عوسمانیەکان و بە هۆنراوەکانی ڕیسوای کردون.
* بڕوانە لەم کۆپلە شیعرەی خوارەوەیدا، چۆن ئابڕووی یەکە بەیەکەی فەرمانبەرانی عوسمانی دەبات و ناویان لە بەردەم جەماوەردا دەزڕێنێت و دەڵێت:
کەس نییە وا چۆمەر چێشەن گوناش
هەردەم بەڕەنگێ مەدەری سزاش
والی موخەننەت قوماندار ئەحمەق
شێخ عەلی خائیف دەفتەردار سەرشەف
قازی بەد عەمەل موفتی بێکارە
ڕوشدی بەگ بێ ڕوشد ئەرکان پەتیارە
موددعی عموم ڤهفەریش خاڵی یەن
ڕەئیس جەزا..لا ئۆباڵی یەن..
خیر خوداوەند فەرباد ڕەس
حەرف خەیر (اصلا) نی یەن جەلای کەس
سەرنج بدەن “فەقێ قادر” ئەو کاتە قائیمقامی چەمچەماڵ بووە چۆن بەو پەڕی وردەکارییەوە بێ یاسایی و گەندەڵی کاربەدەستانی عوسمانیەکان دەخاتە ڕوو! یەکە، یەکە، هەر لە جەنابی والیەوە تا بچووکترین فەرمانبەریان لەدەست پیسی و بێ موبالاتی و گەندەڵی و هیچ نەزانین دا پەنجە نوما دەکات و، لە ناو جەماوەردا ئابڕوویان دەبات و دەڵێت:” کەس نییە لە ستەم لێکراوان و ماف پێشێل کراوان بپرسێتەوە، نە ئایین هەیە و نە یاسا نە ویژدان، والی کە سەرە گەورەی هەموانە و نوێنەری بابی عالییە و لەلایەن خەلیفەوە دانراوە، هەر لەوێوە خەسێنراوە، بۆ ئەو نێردراوە لە کۆکردنەوەی زۆرترین ئەندازەی پارە و پول بۆ خۆی و لە خۆی گەورەتر زیاتر هیچی تر نەکات. سەر لەشکریش کە ئەرکی پاراستنی وڵاتی لە ئەستۆدایە، کابرایەکی هیچ و پوچ و نەفام و ناشایستەیە، نوێنەری ئایینیش ئەبێ لەخوا بەو لاوە لە کەسی تر نەترسێت کابرایەکی ترسنۆک و لەسەر هەق نە هاتۆتە دەنگ.
موفت-یش هیچی لەباردانیە و کابرایەکی گەمژەیە، ئەرکانی سوپا-ش لە جیاتی ڕێکوپێکی کابرایەکی بە تەیارە و بەرەڵایە، مودەعی عوموم-یش کە ئەبێ نوێنەری مافی گشتی بێت لە دادگا، مافی کەس نەفەوتێنێ ، مافی کەس بەکەس نەدات کەچی بۆش و بەتاڵ و بێ دەستکەوتە، سەرۆکی دادگای تۆڵەسەندنەوە لەستەمکاران کابرایەکی کەمتەرخەمە و مەبەستی نییە چی ڕوودەدات، جا ئەگەر ئەم دام و دەزگای دەوڵەت هەر لەسەرەوە تا خوارەوە هەمووی بەم جۆرە بێت، ڕۆژبەڕۆژ کاری گەندەڵی بێ یاسایی هەر لە تەشەنەکردندا بێت، ئیتر ئەبێ؛ کێ بێت بە دەنگی ئەم خەڵکە ستەم دیدەیەوە بێت؟ مەگەر خوا بەهێز و قودرەتی خۆی بە هانای ئەم خەڵکە ماف پێشێل کراوە بێت.
=KTML_Bold=دوورخستنەوەی “فەقێ قادر” بۆ لیبیا=KTML_End=
لە ساڵی (1887) “فەقێ قادر” لەگەڵ بەشێک لە بەگزادەی هەمەوەند و خەڵکی عەشیرەتەکە دەسەڵاتی عوسمانی دووری خستونەتەوە، ئاوارەی کردوون بۆ شاری بنغازی لە وڵاتی لیبیا. هەر لە وڵاتی لیبیا “فەقێ قادر” لە ساڵی (1890) کۆچی دوایی کردووە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1/ دکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی چوارەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، ساڵی 2004.
2/ ڕەئوف تۆفیق هەمەوەندی، هەمەوەند لە خەباتی سەختی مێژوودا، چاپخانەی سارا، چاپی یەکەم، سلێمانی، ساڵی2019.
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 598 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 18-01-2023
آیتم های مرتبط: 4
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 18-01-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 94%
94%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 21-01-2023 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا12-04-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 598 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,860
 شؤمارە عەسگەل  106,092
 کتاووەل 19,349
فایل های مرتبط 97,413
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.532 ثانیه(اێس)