وشتر بەقاپولە بەڕوو ئاو نادرێت.
وشتر بە کەشتی بیابان ناسراوە و دەتوانێت زۆر بەرگەی بێ ئاوی بگرێت و دەتوانێت لەیەک کاتدا زیاتر لە(100)لیتر ئاو بخواتەوە، بۆ ماوەی(6-7) ڕۆژ بەرگەی بێ ئاوی دەگرێت، قاپولەی بەڕوو بچوکه، سەری بەڕووە کڵاوێکی زۆر گچکەیە بۆ ئاو خواردنەوەی دەست نادات، لە کوردەواریدا ئەوەی وڵاغە بەڕزەی هەبوایە، دەبوایە سەردەرەی بەرزیشی هەبوایە(سەردەرگای بەرز)، ئه و کەسانەی کارێک دەکەن و کارەکە لە توانا و دەسەڵاتی خۆیاندا نییە و بەرزەفت نابێت بۆیان، بەڕێنمایی و ئامۆژگارییەوە دەوترێت(وشتر بەقاپولە بەڕوو ئاو نادرێت).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,500 جار هاتیە دیتن