دێگەڵەی نەدیووە چەند ماڵه
ئیدیۆمێکیتریش لە سەر بچوکی(دێگەڵە هەیە وتراوە دێگەڵە و قوندەریان نەگۆتیە) واتە ئه و نەریتە بۆ گوندی بچوک نابێت و لەشاری گەوراندا وون دەبێت، دیارە لەبەرئەوەی گوندە سەختە و بێ داروبارو زەوی و زاری بەپیت و بێ لەوەڕگا و پشوپەڵاشی باشە ئه و دۆڵ و گەڵیە کە ناوی شوێنەکەش بەناوی ئه و گەلیەوە هاتووە(دێگەڵە) بۆیە وەک ئیدیۆم جارێکیتر کورد بەکاریهێناوەتەوە، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمانە کە دەڵێت (گلی دوور دەرمانە، دەنگی دەهۆڵ لەدوور خۆشە)، بەهەمان شێوە دەوترێت(دێگەڵەی نەدیووە، چەند ماڵە) واتە زۆر بچوک و کەم ماڵە، وەک ئەوە نییە لەدوورەوە ناوی ببیستیت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,412 جار هاتیە دیتن