ژنا خەڵکێ ڕاموسانەک، هەسپێ خەڵکێ مەیدانەک
ناموس، لە کوردەواریدا بەگرانترین شت ئەژمارکراوە، وتویانە: بەس ناموسمان لەیەکتری چاوە، ژنیش لەمێژووی مرۆڤایەتیدا کە موڵکایەتی پەیدابووە، بەیەکەم موڵک دانراوە و تا سەدەکانی ناوەڕاستیش بەمیرات دانراوە، بۆ ئه و ژنەی خاوەنی هەیە و مێرد دارە، ئەگەر مرۆڤ بیەوێت سوودی لێ ببینێت تەنها یەکجارە و ڕاموسانەکی کاتی زۆر کەمە، چونکە تۆ خاوەنی نیت، ئەسپی خەڵکیش کە دوای ژن بۆ پیاوان جێگای بایەخ بووە هاوشێوەی ماشێن و ئۆتۆمبیلی زەمانە، بەڵام ئەگەر ئەویش خۆت خاوەنی نەبیت تەنها مەیدانەک و سەفرێک لەلات دەبێت و دەبێت زوو بیدەیتەوە خاوەنەکەی، کە داتەوە خاوەنەکەی دەبیەوە پیادە بۆیە کورد بۆ هەردوو حاڵەتی منەتدار و مەترسیدار بە ئامۆژگاری و ڕێنوینیەوە وتویەتی: ژنا خەڵکێ ڕاموسانەک، هەسپێ خەڵکێ مەیدانەک.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,388 جار هاتیە دیتن