دەوڵەمەند گووی چەورە
هەرچەندە کورد ئەوەشی وتووە: دەوڵەمەندی چڵکی دەستیە، واتە زوو دێت و دەڕوات و نامێنێت وەکو پیسی و چڵکی دەستی مرۆڤ، بەڵام دەوڵەمەندی مانای ئەوە نییە لە زمانی شیرینی کوردیدا چەندین ئیدیۆمی خاوەن ستایشی لەسەر نەبێت، وەکو(دەوڵەمەند بتڕێ دەڵێن یەرحەموکەڵڵا)، بەهۆی سامان و داهات و هەبوونیەوە کەسانێکی زۆر لێی نزیک دەبنەوە، به و کەسانەی لە دەوڵەمەند نزیک دەبنەوە دەوترێت (پارووتان کەوتە ناو ڕۆنەوە) یان(شوێنەکەتان چەورە) هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمانەش ئیدیۆمی(دەوڵەمەند گووی چەورە)ش بەکاردێت و بۆ ئه و کەسەی نزیک دەکەوێتەوە لە سەروەت سامانی دەوڵەمەندێک، واتە لە پاشماوە و دەروای دەوڵەمەند شت دەست دەکەوێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,224 جار هاتیە دیتن