تازە بە بوارێ دەزانێت
زۆرجاران واڕێک دەکەوێت کەسێک دوای هەموو کەسەکانی دەوروبەری بە هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەزانێت، کاتێک خۆشی دەردەبڕێت، کاتی بەسەرچووە، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە، دەڵێن مەڕە کەڕە دوو جار دەڕەوێتەوە، جارێک لەگەڵ ڕانەکە و جارێکیش دوای هۆکاری ڕەوینەوەکە دەڵێن: گورگ بوو، ئەویش جارێکیتر بە ناوهێنانی گورگ دەڕەوێتەوە، ئیدیۆمی(تازە بە بوارێ دەزانێ) بەتەوس و گاڵتە و گەپەوە بەکەسێک دەوترێت کە درەنگ لە شتێک حاڵی دەبێت، ئەو شتەش کاتی بەسەرچوو بێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,221 جار هاتیە دیتن