ئیرەیی
بۆچی هەناسەی ئیرەییت
هەڵدەکێشی هێندە بەجۆش
ئەوەی خوا بەمنی داوە
دوعاکە خوا بیدا بەتۆش ؟!
تۆ هەناسەت هەڵدەکێشی
ڕاوەستاوی بەرامبەرم
چوزانی من بێ کێشەم و
دڵ پڕ شادی و بەختەوەرم ؟!
ئەم زمانە درێژەی دەمت
کورت کەوەو ناوم مەهێنە
لەباتی ناوهێنانی من
دوعای چاکی پێ بخوێنە ؟!
بۆ پێمدا دەتەقیتەوە
هەر وەکو قومبڵەی ئەتۆم
بەس لەبەرئەوەی دەژیم و
نانی ڕەنج کێشی خۆم دەخۆم ؟!
ڕەنگە بەحاڵم بزانی
زوو پەشیمان ببیتەوە
چی هەناسەی لێمی دەگری
هەمووی لەخۆت بگریتەوە؟!
فاتح بێ لان[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 813 جار هاتیە دیتن